دێهات عوسمان : بزانە ئێرە کوێ یە , ژیان تیادا چۆن دەگوزەرێت ؟

لێرە زۆر شت جیاوازە  لیرە ژیان بەرەو هەرس هەنگاو دەنێت ! لیرە هێزی بی دەنگکردن لە ئارادایە ! لێرە نەبوونی سەروەری یاسا ئاسیە و هیچ گرفت نیە ! لێرە گورگ […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لێرە زۆر شت جیاوازە 

لیرە ژیان بەرەو هەرس هەنگاو دەنێت !
لیرە هێزی بی دەنگکردن لە ئارادایە !
لێرە نەبوونی سەروەری یاسا ئاسیە و هیچ گرفت نیە !
لێرە گورگ بریاردەر و مەر تاوانباری نێو قەفەزە !
لێرە رێوی پیاوی میریەو پشیلە کەروێشکەوانە !
لێرە مارمێلکە جەلاد و چەقەڵ دەرگەوانی مریشکەکانە !
لێرە هەڵو باڵی شکاوە و قەلە رەش خاوەنی ئاسمانە !
لێرە بەراز پادشای دارستانە و شێریش غیابە !
لێرە درك زاڵەو گوڵاڵەو وەنەو شە زەلیلی دەستی رۆژگارەی بێ بارانن !
لیرە قەڵەم دەوری پەپولە دەبینێت و تەمەنی تەنها یەك وەرزە !
لێرە رەخنە گرتن بە ئاژاوە گێر و گێرە شێوێن هەژمار دەکرێت !
لێرە مرۆڤەکان بە ئاسای دەکردرێن و کرین و فرۆشتیان پێوە دەکرێت
لێرە درۆ بەنرخە و پاداشتی هەیە !
لیرە دز شەریفە و داوێن پیسی شانازیە !
لێرە راست گۆی و نیشتمان پەروەری خیانەتە و حوکمی خنکانە لە زیندان !
لێرە زیندانەکان دەوری دەریا و رووبارەکان دەبینن زۆترین هاوڵاتی تیادا دەخنکیت !
لێرە هەرگیز ژیان نوێ نابێتەوە !
لێرە تا ساڵی ٢٠٠٧ دەمبینی خانوەکان گڵ و سەیارەکان مۆدیل کۆن بووم
لێرە سەرم هەڵگرتو لە نەرویج گیرسامەوە دوای 8 ساڵ گەرامەوە !
لێرە نەبووم وتم بگەرێمەو زۆرشت وەك خۆی نەماوە ! ئەوەی من ویستم ئەوها نەبوو !
لێرە کەبینم ساڵ2015 هێشتا خەڵکی لە سەردەمی بروا بوون بە کۆیلەبوون دەژین !
لێرە ئەوەی کە گۆراوە تەنها خانوە گڵەکانە بووە بە کۆنکریت و سەیارەکان لە مۆدیل کۆنەوە بووە بە مۆدیل نوێ !
لێرە عەقڵیەت هەنگاو و هەنگاو بۆ دواوە هەنگاو دەنێت !!
لێرە هیشتا ژیان بەردەوامە لەسەر سکەی دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە وریابە با نەیبات !
لێرە ژیان تەقلیدیە و هەمان ژیانی رابردوی سەردەمی باوانە !
لێرە ژیان بۆ هەندێك شاهان شایانەیەو بۆ هەندیك کولە مەرگیە !
لێرە مرۆڤەکان دابەش بوون بەسەر چەند خاڵیکا بە پیی پلەبەندیدا ‌!
لێرە ئاخ لێرە هەی لە تۆ لێرە بێزاری هاورێمە لێرە
لیرە نزیكترین هاورێی چاوەکانم شوژنەکانن !
لێرە پێرووی چاوەکان بەسەر نوکە خەجەری زاڵمە بێ ویژدانەکانەوەیە !
لێرە باوەرم بە ئازادی نیە !!
لێرە مافی هاوڵاتی بوونی نابینم !
لێرە وڵات فرۆش باشترین بازار و جەماوەر و کریاری هەیە !!
لێرە هەموو کات هەر گریان دەم دوینێ !

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
دێهات عوسمان

ئەرشیڤی بەڕێز: دێهات عوسمان