ستارە عارف : دەبێت بە شانازیەوە باس لەسەرنەدانی بارزانی بۆ لای گۆڕان بكرێت .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بارزان ، كە بۆ سلێمانی هات و یەكسەر گەڕایەوە ، مقۆ مقۆی ئەوە پەیدا بو، بۆچی سەردانی نەوشیروان مستەفای نەكردوە ، كەسانێك لەسۆنگەیەكی كۆمەڵایەتیەوە شرۆڤەیان بۆ كرد، كە پێویست بو بە هۆی پەیوەندییانەوە، دوای تاڵەبانی سەردانی كاك نەوشیروانیی بكردایە .

لەڕوی سیاسیەوە دەتوانین بڵێین سەرنەدانی بارزانی بۆ لای گۆڕان ، بۆ هەڵوێستی كاك نەوشیروان دەگەڕێتەوە ، كاتێك لەبەردەم ڕاگەیاندنەكاندا ڕادیكال و ڕاستگۆیانە ڕایگەیاند ، كە ئەوان لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانیدان و سیستەمی سەرۆكایەتی ڕەتدەكەنەوە .

بە پێچەوانەی ئەو كەس و لایەنانەوە ، كە هەمیشە پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕانیان بە پارتیەوە بە ستراتیژی وێنا دەكرد و ڕای گشتیان لەم بارەیەوە چەواشە دەكرد ، لێدوانەكەی كاك نەوشیروان دەریخست ، كە گۆڕان ستراتیژییانە مامەڵە لەگەڵ پارتی ناكات و ڕوانگەی فیكریی سەربەخۆیی دەپارێزێت .

كە بارزانی سەر لەكاك نەوشیروان نادات ، ئیتر لەسۆنگەی پەیوەندی كۆمەڵایەتییەوە یان سیاسییەوە ئەوە نیشان دەدات ، كە بارزانی و پارتی چاوەڕوانی پشتیوانی كاك نەوشیروان و گۆڕان بون ، بۆ ئەوەی ڕۆڵی یەكێتی نیشتیمانی ڕۆژی 30 ی حوزەیرانی 2013 ی بۆ بگێڕن و ماوەی سەرۆكایەتیەكەی بە نایاسایی بۆ تازە بكەنەوە ، گۆڕانیش ئەم خەونەی تێكشكاندن .

بارزانیش بەو هەڵوێستەی نیشانیدا ، بە پێچەوانەی قسەكانی ئێستایی و ڕاگەیاندنەكانیانەوە ، كە گوایە بە توڕەییەوە ڕایگەیاندوە ، خۆی هەڵنابژێرێتەوە و خەڵك هەمویی بەدیلێتی ڕاست نەبون ، بەڵكو بارزانی نەك چاوەڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێكخەرەكەی بو ، ماوەی سەرۆكایەتی بۆ تازە بكەنەوە ، بەڵكو بادانەوەیی بۆ لای جەلال تاڵەبانی و یەكێتیش ، دەچێتەوە هەمان خانەی داخوازیی لەتاڵەبانی بۆ تازەكردنەوەی نایاسایی ماوەی سەرۆكایەتیەكەیی و توڕەییە لەبزوتنەوەی گۆڕان ، كەواتە بارزانی مەیلی سەرۆكایەتیكردنەوەی لەپلانی یەكەمیدایە و نیازی پاشەكشێی نیە .

بزوتنەوەی گۆڕان و كاك نەوشیروانیش بە هەڵوێستی دژ بە سیستەمی سەرۆكایەتی ، سەلماندیان لەگەڵ خواستی خەڵكدان و دژی حوكمی بنەماڵە و حزبایەتی تەسكن .

نەچونی بارزانی بۆ لای ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ، پێوەری كاك نەوشیروان نیشاندەدات ، كە دژی حوكمی تۆتالیتاری و سەرۆكایەتی نا یاسایی و نەگەڕانەوەن بۆ ڕای هاوڵاتیان ، كە دیكتاتۆریەت دەئافرێنێت .

بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت بە شانازیەوە باس لەسەرنەدانی بارزانی بۆ لای رێكخەری گشتیان بكەن ، چونكە لەگەڵ پێشێلكردنی یاسادا نەبون و ڕێزیان لەخواستی خەڵك و پەرلەمان گرتوە .

بزوتنەوەی گۆڕان دەتوانێت بە سەر بڵندیەوە بڵێت، لەبەرئەوەی نەبوینە ئامڕازی یارمەتیدانی حوكمی بنەماڵە و یاسا ژێر پێكردن ، بۆیە بارزانی لێمان توڕەییە ، كە ئەمەیش مایەی شانازیە بۆ گۆڕان بە تایبەتی ، كە وەهم و خەیاڵی رقاویی زۆر كەس و حزبیشی بەرامبەر بە بزوتنەوەی گۆڕان خاڵیكردە وە ، بەوەی بزوتنەوەی گۆڕان هاوپەیمان و پشتیوانی بنەماڵەی بارزانی نییە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت