بزانە بەختیار عەلی چاویی بە مەسرور بارزانی کەوتووە یان نا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئازیزان ڕەنگە زۆربەتان بزانن ، چەند ڕۆژێک لە مەوبەر لەیەکێک لە سایتەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە من چەند جارێک چاوم بە مەسروربەرزانی کەوتووە. جگە لەم تۆمەتە ، بە خەیاڵێک کە دیارە عومرێکی درێژی لەدروستکردنی درۆ دا بردۆتەسەر ، کۆمەڵێک قسەی منداڵانە و داتاشراوی تریشی خستۆتە پاڵمن  کە دیارە نوسەری نادیارمان فەنتازیایەکی زۆری لە هۆنینەوە و دانانیاندا سەرفکردوە. دیارە ئەمە یەکەمجار نییە ئەم درۆ ودەلەسە سەیر و سەمەرانە هەڵدەبەسترێن . ئەم مەکینەی درۆ و ئاشی فیشاڵە هەر جارەی بەناوێک و بە تۆمەتێکەوە کە لەویدی ناچێت دەکەوێتە کار .

خوێنەران دەزانن من هەمیشە ئەم جۆرە قسانەم پشت گوێ خستووە و بە شایەنی ئەوەم نەزانیون وەڵامیان بدەمەوە .  هەمیشە گووتوومە گەر یەکێک بەوە دڵی خۆشدەبێت یانبەوە ئاسوودە دەبێت من بشکێنێت یان تانە لە من بدات ، لێیگەڕێن با دڵخۆش بێت و ئاسوودە بێت .

ئەوەی من هەمە بە خەڵک و بە دونیا و بە پاشەڕۆژی بڵێم لە ناونووسینەکانمدایە ، لە ناو وتار و ڕۆمان و شیعرەکانمدایە ، من جگە لە کەرەستەی نوسینهیچ جۆرە کەرەستەیەکی ترم نییە بۆ نزیکبوونەوە لە دونیا . ئاساییە وەک چۆن خەڵکێکخۆشیان دەوێم ، خەڵکێکیش دڵ بە قین و کیناوی بن و درۆ و دەلەسەی پوچم بۆ هەڵبەستن،ئەوە بەشێکە لە ژیان و بەشێکیشە لە مێژووی هەموو نوسەرە ڕاستەقینەکانی سەر زەوی . دیارە ئەمجارەش هەر بە نیازبووم هیچ نەڵێم ، چونکە  گەر هێز و ئارەزوویەکم هەبێت ، دەمەوێت لە شتێکیبە سوودا بیخەمەگەڕ ، نەوەک لە وەڵامدانەوەی ئەم و ئەودا ، من دەیان جار لەو مافەگوزەراوم کە وەڵامبدەمەوە . بەڵام ئەمجارە  لە زۆر هاوڕێ و لە هەندێک خوێنەرانەوە بە من گووترا ، بۆ ڕێگری لە هەر چەواشەکارییەک باشترە ڕوونکردنەوەیەک بدرێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕونکردنەوەکە ، کلیک بکەرە سەر ــ بەختیار عەلی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت