ھاوڕێ چۆمانی : سەردەشتەکان مەکوژن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆشکەکانتان تارومار دەکەین .

سەردەشت تەقاندنی یەکەم فیشەک بوو بەرووی بنەماکانی حوکمرانی ملھۆری کوردی ، ئەو بێ باکانە بەقەڵەمەکەی جاری وەستاندنی نەریتی پاوانخوازی و ستەمکاریدا.
پەیامی سەردەشت پیرۆزترە لە پیرۆزی و مقەدەساتی باوکە زێرینەکان ، سەردەشت وەک ھەریەک لەئێمە خاوەنی خەون و ئاواتی جوان بوو ، خەونەکانی سەوز بوو سەوزتر لەسەوزایی ھاوینە ھەوارەکانی سەرکردە داپلۆسێنەر و مشەخۆرەکان .
لەنیشتیمانێک دەستور و یاساکان بووە ستەمکاری و داھات و بودجەی خەڵک بۆ کەمینەیەکی بێ بەرھەم و مشەخۆر بوو ، بێگومان نەوەیەکی سەردەشت ئاسا پێویستە تا ئەو چینە نەگریسە رابماڵن و ئامرازەکانی بەرێوەچوونی نیشتیمانیان لێ بستێنەوە..
نیشتیمانی کوردستان شایەنی ئەوانە نیە ھەناسەی لێھەڵمژن کەتەواوی پێشینەیان لەخزمەتکردنی ناپاک و داگیرکەران بەسەربردووە بۆئەمەش ئەرکە کاروانێک لەسەردەشتیەکان بەرێوە برۆن تاچەسپاندنی پاککردنەوەی ئەو خاکە پیرۆزە لەو چینە ؛ شەھیدکرنی سەردەشت و پاشان سینارۆیەکی گەمژانە ئەوە دووپات ئەکاتەوە ئەو دەسەڵاتە کوردییە باکی بەمردنی نەوەکانی نیە ، ئێمەش ئەڵێن ھاوار بۆ ئەو دەسەڵاتە ، کارەکتەرەکانی ئەو دەسەڵاتە مێژوویەکی رەشیان بۆخۆیان تۆمارکرد کەجێگای لێخۆشبوون نیە.
ئەگەرەکان بۆئەوە ئەچوون بەشەھیدکرنی سۆرانی مامە حەمە ئەو دەسەڵاتە جارێکی تر نەوەکانی راپێچی گۆرستان ناکات . بەڵام راست دەرنەچوو جارێکی تر ئەو دەسەڵاتە سەردەشتیان لەنیشتیمان بەجەستە دابڕاند ، پاشان پێمان وابوو پاش سەردەشت کۆتایی بە تیرۆر و تۆقاندن دێ ، بەڵام پێچەوانەی ئەو ھاوکێشەیە راستە ، چونکە ئامادەی کاوە گەرمیانیان بێ باوک رەوانەی ژیانێکی پر مەینەت لەسایەی خۆیان کرد.
ئەوان چەند سەردەشتەکان بکوژن و راپێچی گۆریان بکەن ئەوا ئێمە جوامێرتر ئەمرین و ئەوانیش چارەیەکی رەش و رەشتر لەونەوتەی ھاونیشتیمانیانی لێ بێبەش ئەکەن دەبن . بارەدۆخی لایەنی کۆمەڵگای کوردەواری لەسەرجەم رووەکانەوە بەشپرەزەیی و ناھەواری بەرەوە ئاقارێکی ھەژاری زانین و ھۆشیاری ھەناگاو ئەنێت ، ھەرچەند ژمارەی سەردەشتەکان و فکری سەردەشت زۆربێت ھەرچی زووترە لەوقۆناغە نەخۆش وکەنفتە رزگاریمان دەبێت ، چونکە لەدیدی سەردەشت پێویستە قسەبکەن تائەوکاتە پێویستە بێدەنگ بین .
ئێستا پێویستە قسەبکەین لەگەڵ قسەکردنمان دەبێت کردەوەیی بین لەئاست داخوازی و خواستەکانمان.
بۆدەسەڵاتێکی تاونباری ستەمکار سەردەشتەکان کۆشکەکانیان تارومار ئەکەن ، شەوە سوورەکانیان ئەگۆرنەوە بە شەوە تاریکانی بەندیخانەی گەل ، رواڵەتی فریشتەی و نیشتیمان پەروەرییان وەک خۆی دەرئەخات . بەکورتی پەیامی سەردەشت تۆلەکردنەوەیە لەناھەقیەکانی کۆمەڵگا بەگشتی و لەناویشدا کۆمەڵگای کوردی .
لەکۆتاییدا جێگای خۆیەتی لەسەردەشت فێرە بوێری و جورئەت بین بەرانبەر بەناھەقیەکان و بەرخودانی ھێنانەدی ئامانجەکانمان ، وەنەفرتبارانی ئەو دەستانە بکەین سەردەشت و سەردەشتیەکان لەگۆر ئەنێن ، وەک خۆی وتویەتی: لەکۆتایمدا خالێک دابێنن و تەواوم کەن ، پێویستە وابین بەپێچەوانەوە ھاوبەشی بکەر و ئەنجامدەرانی شەھیدکردنی سەردەشتین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت