بوومەلەرزەی سیاسیی هەڵبژاردنی بەریتانیا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

كچان و ژنان پیاوە – سیاسییە کۆنەکان گەسک دەدەن

کۆمەلکوژی سەرکردەکانی حیزبەکان و هەڵچوونی ناسیۆنالیزمی سکۆتلەندی بەرامبەر ئینگلیزیی

هەڵوەرینی نەوەیەکی تەواویی سیاسییە کۆنە زلەکان و هاتنەپێشەوەی نەوەیەکی گەنج و ئاسۆیەکی نادیار

لە مێژووی بەریتانیادا شتی وا رووی نەداوە :

ئایا سکۆتلەندا جیا دەبێتەوەو بەریتانیا ئەوروپا جێدێڵێت ؟

ئایا بە زۆرینەیەکی کەمی ١٢ دەنگ کامیرۆن دەتوانێ بەرنامەکەی جێبەجێ بکات ؟

بەشی یەکەم

ئەنجامەکان بە کورتی – ١ /  سەرکردەی حیزبەکان:

بە پێچەوانەی پۆڵەکان ، سەرەکوەزیرانی بەریتانیا توانی سەرکەوتن بەدەستبێنێ و حیزبەکەی پارێزگاران توانی بە تەنیا بە زێدەی ١٢ پەرلەمانتار ببێتە زۆربەی براوەو  فەرماندار لە پەرلەمانی بەریتانیادا، لە ئەنجامی ئەمەدا دوای چەند سەعاتێک لە راگەیاندنی ئەنجامەکان .

١ –  ئێد مەلیبەند سەرۆکی پارتی کرێکاران ئیعتیرافی بە فەشەلی خۆی کردوو وتی ئەو بەرپرسیاری تەواوو ڕەها دەخاتە ئەستۆی خۆی و  بە دڵیکی پڕ خەم و ئازارەوە، وازهێنانی لە سەرۆکایەتی لەیبەر ڕاگەیاند .

٢ –  نیل کلێگ سەرۆکی پارتی لیبرال دیمۆکراتەکان کە تا کاتی هەلبژاردن جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو. حیزبەکەی هاوپەیمان بوو لە حکومەتدا، ئەویش بە دلێکی پڕ ئازارو چاوی بە فرمێسکەوە وازی لە سەرۆکایەتی حیزبی لیبرال ‌هێنا .

٣ –  نایجل فەرەج سەرۆکی تازەترین حیزبی ڕاسترەو پارت سەربەخۆیی بەریتانیا [ یوکیپ ] کە سەرکەوتنێکی گەورەی وەک حیزبی سێیەم لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی  ئەوروپاییدا هێنا ، لە بەر ئەوەی هەرچەندە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس دەنگیان بۆ دا بەلام لە بەرئەوەی لە  بەریتانیا، سیستمی رێژەیی نییە، تەنیا یەک پەرلەمانتاری چووە پەرلەمانەوە، و لە بەر  ئەوەی بەلێنی دابوو گەر خۆشی لە هەلبژاردنی پەرلەماندا لە [ کێنت ] سەرنەکەوت واز لە سەرۆکایەتی حیزبەکەی بێنێت ، وادەی خۆی بردە سەرو بە دلێکی پڕ خەم و ئازارەوە بریاری دا واز لە سەرۆکایەتی بێنێت.

 ٤- جۆرج گەلۆوای سەرۆکی پێشووی حیزبی ریسپێکت کە حیزبێکە بە زۆری مسلمانە پاکستانییەکان پشتیوانیان دەکرد و لە هەلبژاردنی ٢٠١٠ دا دەنگیان بۆ گەلۆوای دا ، ئەمجارە بەرامبەر ژنێکی پاکستانی لە حیزبی لەیبەرلە برادفۆرد  دۆڕاندی .

 وێنەکان دەدوێن

ئەمە وێنەی سەرۆکە تێشکاوەکانە کە لە بەر هەستکردن بە بەرپرسیاریی سیاسی

و ئەخلاقی هەر چەند سەعاتێک دوای تێشکانەکەیان دەستیان لە کارکێشایەوە .

1 – Ed Miliband, Labour

2 – Nick Clegg, Liberal Democrats

3 – Nigel Farage, UKIP

4 – George Galloway

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت