کامەران وریا قانع : مرۆڤ ته‌مه‌نى ئاژه‌له‌كانى بردوه‌ بۆ خۆیی ( ئه‌فسانه‌یه‌كى هیندى) .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

كاتێك خودا زه‌وى دروست كرد , بیرى له‌ ژیانى زینده‌وه‌ران كرده‌وه‌ كه‌ چۆن بێت و دواتر كێشه‌ى ته‌مه‌نى هه‌ر زینده‌ورێك سه‌رى هه‌ڵدا .. دواجار بریاریدا ته‌مه‌نى هه‌ر زینده‌ورێك 30 ساڵ بێت .

ئاژه‌له‌كانى یه‌ك بەیه‌ك بانگ كرد , یه‌كه‌مجار به‌ گوێدرێژ ده‌ستى پێكرد . بریارم دا ته‌مه‌نى تۆ بكه‌مه‌ 30 ساڵ .
گوێدرێژه‌كه‌ وتى : گه‌وره‌م ئه‌وه‌ چیت كردوه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زۆر زۆره‌ بۆ من , ئه‌بێت هه‌مووى له‌ خزمه‌تى مرۆڤ و كاركردن به‌سه‌ر به‌ره‌م , لێت ده‌پارێمه‌وه‌ بۆم كه‌م كه‌یته‌وه‌ , خوداش بریارى دا ته‌مه‌نى بكاته‌ 18 ساڵ .
دواتر سه‌گى بانگ كردو وتى : ته‌مه‌نى تۆم به‌ 30 ساڵ داناوه‌ چى ده‌ڵێت ؟ سه‌گه‌كه‌ش به‌ ده‌نگێكى به‌رز وه‌رى و وتى : خوداى گه‌وره‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ بۆ من زۆر زۆره‌ و نامه‌وێت و ناتوانم به‌رگه‌ى بگرم , تۆ رازى ده‌بیت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ درێژ هه‌ر بوه‌ڕم و به‌ دواى خه‌ڵك را بكه‌م , تكایه‌ خودایه‌ ته‌مه‌نم كورت بكه‌یته‌وه‌ , خوداش وتى ئه‌وه‌ 12 ساڵم دا به‌ تۆ ..
دواتر نۆره‌ى مه‌یمون هات كه‌ زانى ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌ , ده‌ستى كرد به‌ گریان و توڕه‌ بوو , گوتى : خودایه‌ ئه‌وه‌ زولمه‌ له‌ من مه‌كه‌ , ئایا رازى ئه‌بیت ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ من له‌ دارێكه‌وه‌ بۆ دارێكى تر باز بده‌م و وه‌ خۆم به‌ كلكم هه‌ڵواسم بۆ ماوه‌ى 30 ساڵ تكا ئه‌كه‌م كه‌مى كه‌وه‌ , خوداش وتى ئه‌وه‌ ته‌مه‌نت بوو به‌ 10 ساڵن .

دوامین جار هاته‌ سه‌ر مرۆڤ ,خودا وتى ته‌مه‌نى تۆم به‌ 30 ساڵ داناوه‌ زۆره‌ یان كه‌مه‌؟

مرۆڤ ده‌ستى كرد به‌ گریان و وتى : خودایه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زۆر كورته‌ , چۆن به‌شى دروست كردنى خانو و كێڵگه‌كه‌م بكات و تیایدا پشو بده‌م ئه‌ى چاره‌نوسى خێزانه‌كه‌م , ئه‌ى چاره‌نوسى منداله‌كانم كاتێك گه‌وره‌ ئه‌بن و من له‌ ناویان نامێنم,ئه‌وان بێ من چی بكه‌ن ,خودایه‌ تكا ئه‌كه‌م ته‌مه‌نێكى درێژترم بده‌یتێ تاكو له‌ دوا رۆژى منداله‌كانم دڵنیا بم.

خودا وتى: ئه‌وه‌ 20 ساڵى تر ئه‌ده‌مێ كه‌ له‌ ته‌مه‌نى كه‌ر و سه‌گ و بۆم دابین كردویت .
مرۆڤ وتى : خودایه‌ ئه‌وه‌ش به‌ش ناكات چونكه‌ منداڵه‌كانم مندالیان ئه‌بێت ، ئه‌مه‌وێت نه‌وه‌كانى خۆم ببینم و یاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م و له‌ باوه‌شیان بگرم , تكایه‌ خودایه‌ ته‌مه‌نى زیارتم پێ ببخشه‌ .
خودا وتى : ئه‌ى مرۆڤ تۆ زۆر چاو چنۆكى ئه‌وه‌ 20 ساڵێ تر پێده‌به‌خشم كه‌ له‌ ته‌مه‌نى مه‌یمونه‌كه‌ بۆتم دابین كردوه‌ قبوڵته‌؟
مرۆڤ سوپاسى خوای كردو به‌ راكردن له‌ ناو دارستانه‌كه‌ ون بوو .
له‌و رۆژه‌وه‌ ته‌مه‌نى مرۆڤ بوو به‌ 80 سال .

30 ساڵ یه‌كه‌م ته‌مه‌نى خۆیه‌تى , له‌و ته‌مه‌نه‌ مرۆڤ رازیه‌ به‌ ژیانى خۆیى و كاتێكى زۆر به‌ تێرامان به‌سه‌ر ئه‌بات .
ئه‌و 12 ساڵه‌ى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى كه‌ره‌كه‌ى بردوه‌ , تێدا مرۆڤ هه‌ر ئیش ئه‌كات به‌ شه‌و رۆژ بۆ دروست كردنى ژیانێكى باشتر بۆ خۆیی و خێزانه‌كه‌ى .
ئه‌و 18 ساڵه‌ى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى سه‌گه‌كه‌ى بردوه‌ , مرۆڤ وه‌كو سه‌گى لێدێت ده‌كه‌وێته‌ سه‌ماو یارىكردن و رفاندنى خواردن به‌شێوه‌ى گاڵته‌و گه‌پ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانى و به‌مجۆره‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر كه‌م ئه‌بێته‌وه‌ .
ئه‌و ته‌مه‌نه‌شى كه‌ له‌ مه‌یمون وه‌رگرتوه‌ پیریه‌تی و په‌شیمانیه‌ , په‌شیمانى له‌و هه‌موو بازدانه‌ى به‌سه‌ر داره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامى داوه‌ , ئه‌و دارانه‌ى كه‌ ئیتر وه‌كو گۆچان و ( دارشه‌ق )به‌كاریان ئه‌هێنێت ..
كه‌واته‌ مرۆڤ تێكه‌لێكه‌ له‌ كه‌رو مه‌یمون و سه‌گ .
ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئێستا بزانیت تۆ له‌ چ قۆناغێكى ؟ .