Gak-Durida

ژاك دوریدا بۆ ژیل دولوز .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بۆچی بیركردنەوەو فكری دولوز هەرگیز جێمناهێلێت ، دەستبەردارم نابێت و لێم دورناكەوێتەوە . ژاك دوریدا .
لە فەرەنسییەوە بە كوردیكردنی : ئەبوبەکر جاف .
بۆ ژیل دولوز, داهێنەر,بێگوناه و بەری , دەم بەخەندە ” ناوازەو دەگمەنی ناو زنجیرەی نەوەی ئێمە, ….. ماڵئاوایی فەیلەسوفان.
زۆر شت هەیە بۆ وتن ، دڵم بێتاقەت و غەمبارە ئەمڕۆ . زۆر شت هەیە بۆ وتن بارەی ئەوەی بەسەرماندادا دێت و توشمان دەبێت ، وە سەبارەت بەوەی توشی منیش دێت و بەسەرمدا دەدات . لە گەڵ مەرگی ژیل دولوزدا ، مەرگێك كە ، بێگومان ترسناك بوو .” ئێمە ئەوەمان دەزانی كە دولوز زۆر نەخۆش بوو “، بەڵام دیسانەوە , لە گەڵ ئەم مەرگەدا ، لە گەڵ ئەم وێنا وێنانەكراوەدا لە ناو ڕوداودا ترساندینی ، قوڵیكردەوە ، وەك ئەوەی مومكین بێت ، ناكۆتایی و بێ پایانییەكی خەمهێنەرو دڵتەنگی ڕوداوێكی دیكە . دولوزموفەكێك كە پێش هەر شتێك و لە سەروی هەمووەوە بیركەرەوەو موفەكیری ڕوداو بوو ، وە بە هەمیشەیی ئەم ڕوداوە ، ئەو لە سەرتاوە تا كۆتایی بەمشێوەیە مابووەوە .
من ئەوە دەخوێنمەوە كە ئەو سەبارەت بە ڕووداو وتویەتی پێشووتر . ساڵی 1969 لە یەكێك لە گەورەترین كتێبەكانیدا ، كتێبی ” لۆژیكی ما “. دولوز بە هێنان و پشتبەستن بە ” ژۆی بوكێ “: تام و چێژی من لە مەرگ ، كەوتن و مایەپووچی ئیرادەیە ، دواتر بە بەستنەوەو بەردەوامیدان : ئەم تام و چێژە بەم دیدگایەوە ، بە زۆر شێواز هیچ شتێك ناگۆڕێت ، جگە لە گۆڕانكارییەك نەبێت لە ئیرادەدا ، شێوازێكی كەوتن و بازدان بە سەر تەواوی جەستەدا ، كە قەرەبووی ئیرادەی ئۆرگانیكی دەكاتەوە دژ بە ئیرادەیەكی ڕۆحی . ئێستا كێ دەیەوێت ، نەك بە وردو پوختی ئەو شتەی كە دێت ، بەڵكو شتێك لە ناو ئەو شتەی كە دێت و ڕوودەدات ، شتێك لە ئایندەو بەڕێوەبوونیدا بۆ سازان و وێكهاتنەوەی ئەو شتەی كە دێت و دەدات بەسەرماندا ، بە جێپێگرتن و شوێنكەوتنی یاساكانی تارماییەكی هاوشێوەو چونیەكی گاڵتەجاڕانە : ڕووداو . هەر بەم مانایەیە عیشق و خۆشەویستیمان بۆ قەدەرو چارەنووس هیچ نییەو هیچ ناكات جگە لە ململانێی مرۆڤە ئازادەكان “. پێویستە بە شێوەیەكی ناكۆتایی و درێژ بە یەك بگەیەنرێن.
زۆر شت هەیە بۆ وتن , بەڵێ , لە بارەی ئەو زەمەنەی كە لە گەڵ زۆرێك لە نەوەی خۆم . ئەوەم پێبڕابوو لە گەڵ دولوزدا, لە بارەی چانسی و بیركردنەوە وە بە هۆی ئەوەوە, بە بیركردنەوە دولوز ساتەكان بەشبكەین . هەر لە سەرەتای كارەكانییەوە ( بەڵام پێش هەمویان نیتشە , جیاوازی و دوبارەبونەوە , لۆژیكی مانا ) , ئەوانە بۆ من تەنها وروژێنەرێكی تۆكمەو پتەو نەبون بۆ بیركردنەوە , بە دڵنیاییەوە , بەڵكە هەمووجارێك ئەزمونێكی پڕلە ” لەرزین و شڵەژان” بوون , بە ئەندازەیەك شڵەژان , نزیكییەك یان خزمایەتیی و هاوماڵییەك , دەكرێت بڵێین گشتگیر لە ناو تێزەكاندا . ئەگەر بتوانین بڵێین , لە میانەی كۆمەڵێك ماوەو دەرفەتی زۆر دڵنیاكەرەوەو گومانهەڵنەگردا , لە ناو ئەوەی من ناوم ناوە هەڵەی باشتر و نایابتر, ” جوڵە “, ” ستراتیژی” شێواز ” ی نوسین , قسەكردن , ڕەنگە بۆ خوێندنەوەش .
بۆ كەسێك تەماشا دەكات , بەڵام وشە گونجاو نییە و پێی ناكەوێت و بۆی نابێت , ” تێزەكان ” , كەواتە بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە جیاوازییەكی ملكەچ نەبوو بە بەرهەڵستكاری و ڕوبەڕوبونەوەی ” دیالێكتیك “, جیاوازییەكی ” زۆر قوڵ ” لە دژایەتی و دژبونەوە ( جیاوازی و دوبارەبونەوە ) . جیاوازییەك لە ناو پێداگیریی و جەختكردنەوە بەشادی و دڵگەشییەوە . ( ” بەڵێ , بەڵێ ” بە ئەژماركردنی وێنەو پەیكەر . بێگومان , سەرباری ئەو ئەندازە لە جیاوازی و ناچونیەكیەمان , دولوز , بێگومان بەو شێوەیە مایەوە , بە شێوەیەك هەمیشە حوكمم لە سەرخۆم داوە ئەو بە بەراورد بەو ” نەوەیە “, زیاتر لە هەمویان لە منەوە نزیكە .
من هەرگیز هەستم بەوە نەكردووە كەمترین ” ڕەتكردنەوە ” لە مندا هاتبێتەگۆ , ئەمەش بە گریمانەیی دژ بە هیچ یەكێك لە گوتارەكانی , ئەگەر چی وام بۆ هاتبێت یا توشی چەپاندن بوبێتم دژ بە ئەم یا ئەو پێشنیازی ناو كتێبی “ئەنتی – ئۆدیب ,” .
من ئەمەم پێگوت , رۆژێك پێكەوە لە ئۆتۆمۆبیلێكدا بۆ نانتێر( (Nanterre دەچوین . ئەمەش لە پاش بە دەستهێنانی تێزێك لە بارەی ” سپینۆ زاوە ” دەتوانین دژ بین بەرانبەر ئەو ئیدیایەی ” فەلسەفە داهێنانی چەمكەكانە . دەمەوێت هەوڵی ئەوە بدەم ڕۆژێك خۆم ڕونبكەمەوەو لەو پنت و بابەتەی ( پێكهاتنەوە و یەكڕابون لە بارەی ” كرۆكی ” فەلسەفییەوە ” وە لە گەڵی . كاتێك ئەم یەكڕاییە هەرگیز خۆی گەمارۆ نادات , خۆی تایبەت و دورەپەرێز ناكات لە هەموو ئەو دووریی و مەودا دور و جیاوازانەی كەمن نایانزانم , ئەمڕۆ دیسانەوە , ناولێنان یان پێهەڵسان ( دولوز ڕەزەمەند بوو لە بارەی ئەو ئیدیایەی رۆژێك گفتوگۆیەكی درێژی نێوان هەردووكمان بڵاوبكەینەوە لە بارەی ئەم بابەتەوە و پاشان پێویست بوو لە سەرمان چاوەڕوانبین , زۆر چاوەڕوانبین ).
من دەزانم ئەم جیاوازیانە هەرگیز شوێنێكی بە جێنەهێشت لە نێوانمادا جگە لە هاوڕێیەتی . هەرگیز هیچ سیبەرێك , هیچ ئاماژەیەك , ئەوەی من بیزانم , نەبووە هۆی پێچەوانەكەی , شتەكان بڕێكی زۆر دەگمەن بوون لە ناو ئەو مەیدانەی ئێمەی تێدابوو , لەوەی لێرەدا, لەم چركەساتەدا ئارەزوی تێبینیكردنیم هەبێت. ئەم هاوڕێیەتییە تەنیا كۆڵەكەی كردارێك نەبوو لە جێگەیەكی ترەوە مانادارو ئاماژەكراو بێت , لەوەی ئێمە هەردووكمان هەمان نەیارو هەمان دوژمنمان هەبێت . زۆر بە كەمی یەكترمان دەبینی , ئەمە ڕاستە , بە تایبەت لە ساڵانی دواییدا . بەڵام ئێستاكەش گوێم لە پێكەنینی دەنگە ( تۆزێك گڕەكەیەتی ) لە گەڵیدا زۆر شتم پێدەڵێت , ئەوانەی پێمخۆشە بیانهێنمەوە بیری خۆم تا ئەو شوێنەی ” ئاواتەكانم , هەموو ئاواتەكانم” منی ڕادەچەڵەكاند. ئەمەش لە گەڵ دڵفراوانی و نەرم و نیانییەكی ئایرۆنی و پێكەنیناویدا.
هاوینێكی ساڵی 1955 بوو , لە دەرسگوتارەكانی سۆربۆن , ئەوكاتەی من لە سەروبەندی ئەوەدابوم پەیوەندی بكەم بۆ ئەوەی مۆڵەتی وانە وتنەوە وەرگرم . یا وردتر لە گەڵ هەمان گرنگیدانم بە سەرەتاكانی : ” ئەمە ئازارم دەدات و پێمناخۆشە كاتێك تۆ دەبیتم هەموو كاتەكانت دەبەخشیتە ئەم پەیمانگایە ( كۆلێژی نێونەتەوەیی فەلسەفە ) , من وای بە باش دەبینم تۆ بنوسیت “. پاشان من ئەوە بە یادبهێنمەوە كە هێندە گەورەیەو شایستەی یادهێنانەوەیە , یادەوەری دەینەی نیچە بۆ سێریزی .
لە ساڵی 1972, و دواتر زۆر , زۆر كاتی تر بۆ من دروستبوو , بێگومان لە گەڵ ژان فرانسوا لیوتار ( كە ئەویش دهەستی پێ دەكات ) . زۆر هەست بە تەنیایی دەكەم , ڕزگاربوو لە مەرگ بەڵام غەمبارو نیگەران , ئەمڕۆ لە ناو ئەوەی پێی دەڵێین ” نەوە ” , وشەیەكی ترسناك , تۆزێكیش گومڕاكەرو هەڵەو ساختە هەیە . هەموو مەرگێك تاك و دەگمەنە , بێگومان , نامۆِ و نا مالوفە , بەڵام مەبەست لە نا باو نامۆیی و نامۆبوون چییە ؟ كاتێك لە ڕۆلان بارتەوە تا لوی ئالتوسێر , لە فۆكۆوە تا دولوز , ئەم ” ناباوییە ” دەبێتە فرەییكردن لە ناو هەمان ” نەوەدا ” ، لە وێنەی زنجیرەیەك . ئەو كات دولوز فەیلەسوفی دەگمەن و ناوازەی ناو زنجیربەندییەكە بوو ، هەموو ئامانج و كۆتاییەكانی لە دەرەوەی شتە هاوبەشەكانەوە بوو.
بەڵێ ئێمە هەمومان فەلسەفەمان خۆشدەویست , كێ دەتوانێت ئەوە ڕەتكاتەوە ؟, بەڵام , ئەوە ڕاستە كە دولوز لەناو هەمویاندا , لە ناو ئەم نەوەیەدا ، ئەوەی دەیكرد و ئەنجامی دەدا ” زۆر بە شادومانی و زۆر بە پاكی و بێگوناهییەوە دەیكرد “, ئەو ئەو وشەیەی خۆشنەدەویست كە من لە سەرەوە بەكارمهێنا . من لەو بڕوایەدام ,” بیرمەند “. ئەو فەیلەسوفی لا پەسەندتربوو ” , ئەو بەم شێوەیە و بەم نێگایە خۆی دەدوێنێت ” زۆر بێگوناه ( زۆڕ روتكراوە و داماڵراو لە گوناه و تاوان ) بۆ فەلسەفاندن و فەلسەفەكردن ” كتێبی بۆ گفتوگۆ ,Pourparler . بێگومان هەلومەرجێك بوو بۆ ئەوەی لە قوڵاییدا دەستبەرداری ببێت , لە ناو فەلسەفەی ئەم سەدەیەدا, ئەو تێبینی و سەرنج و جێ پەنجەیەی بەراوردناكرێت و دەگمەنە . جێ پەنجەی فەیلەسوفێكی مەزن , پرۆفیسۆرێكی مەزن. مێژوونوسی فەلسەفە , ئەوەی لە ڕێگەو دەروازەیەكی هەڵبژاردنی شكڵی ژینالۆژیای تایبەتی خۆیەوە ( ڕەواقییەكان , لوكڕێز , سپینۆزا , هیۆم , كانت , نیتشە , برگسۆن و … هتد) . هەروەها دولوزیش داهێنەرێكی فەلسەفە بوو , كە بە هیچ شێوەیەك خۆی لە ” پانتاییەك ” ی فەلسەفیدا دا قەتیس نەكردبوو ( ئەو لە بارەی شێوەكاری , لە بارەی سینەما, لە بارەی ئەدەبەوە دەینوسی , باكۆن ، لویس كارۆل , پروس , كافكا. مێلڤیل و … هتد) . پاشان , دەتوانم لێرەدا بیڵێم , ستایل و شێوازی ئەوم خۆش ویستووە ، دڵنشین و دڵگیرە لام , هەمیشە شێوازێكی عادلیانە و بوو بە توێژینەوەی لە گەڵ وێنەدا. ڕۆژنامەكان , تێلێڤیزیۆن , گۆڕەپانی گشتی , لە گەڵ ئەو گۆڕانكاریە جۆرییەی لە كۆرسەكانی دەیەی دوایدا ڕویدا . ئابوری و خانەنشینی و تەریكبونەوەی بە ئاگایانە . من هەست بە تەنیایی دەكەم لە بارەی ئەوەی كە ئەو دەیكردو دەیوت بەم گۆشەنیگایە , بۆ نمونە لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەی لیبراسیۆندا لە بارەی بڵاوبونەوەو پەخشكردنی كتێبی هەزار ڕوتەخت ,Mille Plateaux , ( لە ناو وتارێكی ڕەخنەییدا لە ساڵی 1977 ” پێویستە بزانین , ئەو دەڵێت , ئەوەی ئێستاكە ڕودەدات لە مەیدان و فەزای كتێبدا و چ دەگوزەرێت .
ئێمە ساڵانێكە لە ناو سەردەمێكی كۆنەپەرستانەو پەرچەكرداریدا دەژین ، ئەمەش لە سەرجەم كایەكاندا , هیچ بەهانەیەك نییە بۆ ئەوەی كتێب پاشەكەوت بكەین , ئێمە لە سەروبەندی ئەوەداین فەزایەكی ئەدەبی بۆخۆمان دروست بكەین , بە هەمانشێوە و بە هەمان ئەندازەی فەزای دادوەری , فەزای ئابوری , سیاسی , ئەمەش بە تەواوی پەرچەكرداریانەو كۆنەپەرستانەیە , دروستكراوێكی ئامادەو حازر بەدەست و ماندوكەرو تاقەتپڕوكێنەرە , لێرەدا من لەو بڕوایەدام , پرۆژەیەكی سیستەماتیك هەیە كە پێویست بوو لیبراسیۆن ڕاڤەی بكات و شیبكردایەتەوە .” ئەمەش لە سانسۆرێك خراپترە , ئەو ، ئەوەش سەربار دەخات بەڵام ،” ئەم سەردەمە وشكە درێژە ناكێشێت و حەتمی نییە ” . ڕەنگە , ڕەنگە . وەك نیتشەو و ئەرتۆ , وەك بلانشۆ و سەرسوڕهێنەرەكانی تر , دولوز هەرگیز چاوەكانی ئەم هاوپەیمانییە پێویست و حەتمییەی لە گەڵ ڕێكەت و بۆهاتندا جێنەهێشتووە , لە نەگونجاوی و نالەباری و كاوێسییەدا , كاتێك لە ناخۆشترین چركەساتدا لە بارەی ماركسەوە نوسیم , ئەمەش سێساڵ لەمەو و پێش بوو ، خۆمم تۆزێك خۆمم دڵنیاكردەوە كە ئەویش هەوڵدەدات بەرگری لێبكات .
ئەم ئێوارەیە ئەوەم دوبارە خوێندەوە , ئەوەی دولوز لە ساڵی 1990 دەیڵێت لەم بارەیەوە : ” فێلیكس گواتاری و من , ئێمە بە ماركسی ماوینەتەوە , بە دوو شێواز و ڕێرەوی جیاواز, ڕەنگە , بەڵام هەردوكمان . ئەوەی ئێمە بڕوامان پێی نییە بەرانبەر فەلسەفەیەكی سیاسی كە ، نەتوانێت خۆی چڕبكاتەوە لە شیكاركردن و ڕاڤەكردنی سەرمایەداری و بڵاوبونەوەو دەركەوتن و گەشەكردنەكانی . ئەو شتەی ماركس كە بەلای ئێمەوە گرنگە , شیكردنەوەكانێتی بۆ سەرمایەداری وەك سیستەمێكی بەردەوام و ناچاریی , ناوەستێت لەوەی سنورە تایبەتییەكانی خۆی ڕەتبكاتەوە , لە گەڵ ئەمەشدا هەمیشە دەیاندۆزێتەوە و دەیانناسێتەوە لە پێوەرو پەیژەیەك ی گەورەبوندا , چونكە سنورو خودی سەرمایەیە “
من بەردەوام دەبم یان سەرلەنوێ دەستپێدەكەمەوە بە خوێندنەوەی ژیل دولوز بۆ وەرگرتن و و فێربوون , ناچارم بە تەنیا سەرگەردان و وێلبم لە ناو ئەم چاوپێكەوتنە درێژەی دەبوایە پێكەوە سازمانبكردایە . یەكەمین پرسیارم , لە بڕوایەدام لە بارەی ئەرتۆوە بوایە , شیكردنەوەكانی بۆ جەستە بێ ئۆرگانەكان ” Corps sans Organe ” چەمكی ئیمانانس , Immanence , ئەوەی هەمیشە لە دەستیدابوو , بۆ ئەوەی لێی گەڕێم بیڵێت , شتێك بڵێت كە تا ئێستاكە و بە بێگومانی بە نهێنی لە نێوانماندا ماوەتەوە . هەوڵمدا پێی بڵێم : ” بۆچی بیركردنەوەی ئەو هەرگیز جێمناهێلێت و لێم دورناكەوێتەوە “, ئەمەش نزیكەی چل ساڵە. چۆن لە ئایندەو لە ئێستا بەولاوە چیم لێدەكات ؟.

سەرچاوە: Liberation Culture . Jacques DERRIDA. 7 novembre 1995.