مـاردین محەمەد : خه‌ڵکی وڵاتێکی سه‌یرم .

له‌به‌ر سه‌رۆک ؛ شار و شه‌قام شڵه‌ژاوه ‌، له‌به‌ر سه‌رۆک ؛ ئاسمان ڕه‌نگی خوێن ده‌گرێت و بۆنی ده‌گاته‌ ئه‌م ناوه‌ ! دنیا باسی سه‌رۆک ده‌کات .. سه‌رۆک نه‌بێ ! ………………….. […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

له‌به‌ر سه‌رۆک ؛

شار و شه‌قام شڵه‌ژاوه ‌،

له‌به‌ر سه‌رۆک ؛

ئاسمان ڕه‌نگی خوێن ده‌گرێت و

بۆنی ده‌گاته‌ ئه‌م ناوه‌ !

دنیا باسی سه‌رۆک ده‌کات ..

سه‌رۆک نه‌بێ !

…………………..

له‌به‌ر سه‌رۆک

گه‌وره‌ و مناڵ ، باڵا و گه‌دا

تیخیان له‌یه‌کتری ئه‌سوون ،

گۆشتی کاڵی یه‌کتر ئه‌جوون ،

بنجی یه‌کتر ئه‌پروچکێنن

به‌ته‌شوێی تیژی حیزبه‌وه‌؛

دانه‌ دانه‌ ئیسکی یه‌کدی …

ئه‌هاڕن و تێك ئه‌شکێنن!

به‌گڕی ساویلکه‌ییان

مێژووی خۆیان ئه‌سوتێنن!

بۆ گۆڵمه‌زێک له‌سه‌نگه‌ردان ،

دۆستایه‌تی له‌بێخه‌وه‌ له‌بن بێنن!

کۆشکی ده‌نگه‌کانی خۆیان ،

ده‌نێنه‌ ژێر پێیانه‌وه‌و

به‌ ڕسوایی ناوی دێنن!

ئێستا له‌وێ …

که‌س خه‌می نانی نیه ‌،

سه‌رۆک نه‌بێ !

که‌س خه‌می نه‌داری ناخوات ،

سه‌رۆک نه‌بێ !

که‌س خه‌می کاره‌بای نیه ‌،

سه‌رۆک نه‌بێ !

که‌سێک نیه‌ لێدوان له‌سه‌ر سه‌رۆک نه‌دات ،

خودی که‌سی سه‌رۆک نه‌بێ !

……………………….

خه‌ڵکی وڵاتێکی سه‌یرم !

شه‌ڕی نان و ژیان ناکه‌ین …

شه‌ڕی مافی مرۆڤ بوون و

ئایندی مناڵان ناکه‌ین …!

بۆ ئازادی هه‌وڵ ناده‌ین …!

له‌کاتێکا …

له‌به‌ر حیزب و که‌س په‌رستی ،

له‌به‌ر حه‌زی خودگچکه‌یی ،

ئاماده‌ی شه‌ڕێکی وه‌هاین ؛

هه‌رچی هه‌یه‌ به‌گڕی رق بیسوتێنین !

ئاینده‌ و ئێستاو ڕابردوو ،

له‌ سایه‌ی سادیه‌تێکدا ،

وێرانه‌و ته‌فرو توناکه‌ین .

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
ماردین محەمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: ماردین محەمەد