نزار قەببانی : مـیـللـه‌تی کـۆیـلـه‌ پـێـویسـتی به‌ دیـکـتاتـۆر هـەیـه !‌‌

وێنەکە سەرکردەیەکی عەرەبی نییە ، بەڵکوو لەتێڕوانمان بۆ ئەو هەراو هۆریایەی لە سەر دریژکردنەوەو بەپیرۆزکردنی نەوەکانی پارتی بۆ بارزانی یە . ئەوان هەمان پیاو و ژن و گەنجانن ، لەئاراستەیەکەوە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

وێنەکە سەرکردەیەکی عەرەبی نییە ، بەڵکوو لەتێڕوانمان بۆ ئەو هەراو هۆریایەی لە سەر دریژکردنەوەو بەپیرۆزکردنی نەوەکانی پارتی بۆ بارزانی یە . ئەوان هەمان پیاو و ژن و گەنجانن ، لەئاراستەیەکەوە بەهەر هەموویان باسکیان شۆڕکردۆتەوە تا سەرۆکی حیزبەکەیان بەسەریدا بڕوات  . بیرکردنەوەیەکی ئاوها هەمان بیرکردنەوەیە ، کە نەوەی دیکتاتۆرەکانی زەمەن مرۆڤێکیان کردە ئەو دڕندەیەی ، میژوویەکی ڕەش و گۆماوێک خۆێن و کردەی تاوان وەک جێهێشتنی کێوێک ئێسک و پروسکیان بەدوای خۆیاندا جێهێشت . ئەمەی پارتییەکان دەخوازن هەمان ڕێچکەیە ، کە هاوزنجیرەکانیان بە دوای دیکتاتۆرەکانی پێشوتردا ئالودەی بەپیرۆزکردنی سەرکردە نەخۆشەکانیان بوون .

داستانی شانازیه‌کانی دیکتاتۆرێکی عه‌ره‌ب

(( السیرة الذاتیة لسیاف عربی ))

وەرگێران و ده‌ستکاری و دارشتنه‌وه‌ی شیعر

ئەندازیار  بەکر حسەین

ستۆکهۆڵم  مایس – ته‌مووزی  2014

دواترین ده‌سکاری حوزه‌یرانی 2015

سێناریۆی نه‌زار قه‌ببانی بۆ : دیکتاتۆرێکی عه‌ربی له‌خۆبایی ، ده‌ستوپێوه‌ندێکی  مه‌راییکه‌ری گه‌نده‌ڵ . سیسته‌مێکی سه‌قه‌ت ، که‌ تێیدا سه‌رکرده‌ له‌ ئاستی خودادایه‌ و . میلله‌ت له‌ ئاستی وڵاخ و گاگه‌ل . ‌  ((  سه‌رزه‌نشت کردنی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب . که‌ ئه‌و سوکایه‌تیه‌یان ، به‌ خۆیان ره‌وا بینیوه‌  ))  .

((1))

خەڵکـینە

وا بوم بە سەرۆکـتان 

ئەوە بۆ ئـێـوە ، نیعمەتی خـوایە

بتە کـۆنەکانـتان بشکـێـنـن و من بپـه‌رسـتن

دەسـکـه‌وت و بەرژەوەنـدیتـان

لە پەرسـتـنی مـندایە .

من بە ئاسانی نابینرێـم لە ئاسۆدا

بینـینی من لە سەر سەکـۆی سەبر و

لە چاوەروانـیدایە .

***

دوای من کـەون و جـێیان بهێـڵن

ژنه‌کانتان به‌بێ پیاو ، منـداڵەکانـتان بەبێ نان

مێـژوو چاوەروانی مـنە و

سوپاسی خوداوه‌ند بـکـەن     

کە بۆ نوسینەوەی مێژوو

منی ناردووە بۆ لاتان .

جـوانی من و لێهاتوییـم

 وه‌كـو هی یوسـف بێ هاوتان

خـوداوەنـد جگه‌ له‌ من 

قـژو ناوچه‌وانێـکی پێـغه‌مبه‌رانه‌ی وای

 نه‌داوه‌ به‌ هیچ ئێـنسان

چاوه‌کانم وه‌کـو دارستانی زه‌یتوون و چواله‌ن‌

دوعابـکـه‌ن خودا پارێزەر بێ لێـیان

ئەی خەڵـکـینە

من فەرهادی  شـیرینم

ژنەکانتان بنێـرنه‌ لام ، بۆئەوەی سـک پرر بن لە من

مێردەکانـیش سـوپاسم کەن

شـانازیە له‌ من بچن .

په‌یدا بوونی که سی وه‌ك من ، له‌ مێژودا

بێ وێنه‌ و ده‌گـمه‌ن ترین رووداوه‌

که‌ ، له‌ هه‌‌زاران ساڵی پێـشـوودا

‌روی نەداوه‌ .

((2))

ئەی خەڵـکینە

من باشترین و دادوەر ترین و

جـوانترینی هەمـوو فـەرمانرەواکانم

من مانـگی تابان و

رۆشنایی بەرە بەیانم

من داهێنەری ده‌زگای کـوشتن و سـێداره‌ و

باشترینی نیردراو و پێـغەمبەرەکانم .

هه‌رکاتێـك بیرم کرد بێـت

له‌ وازهـێـنانی ده‌سـه‌ڵات

لام کارێـکی نابه‌جێ بووه ‌و

ویژدانـم رێـگه‌م پێ نادات .

ئەو خەڵـکـە باشـە ، له ‌دوای من

کێ فـەرمانره‌وایـیان کات ؟

کێ لە دوای من چاک کاتەوە شەل و کـوێریان ؟

کێ به‌ لاشە و ئێسکی مـردوان ، بـداته‌وە ژیان ؟

کێ رۆشنایی مانگ لە باخەڵەوە دەربێـنێ بۆیان ؟

کێ بنێرێ بۆیان باران ؟

کێ نەووەت جەڵدەیان لێ بدات و

کێ له‌ خاچیان بدا له‌سەر دره‌خـته‌کان ؟

کێ ناچاریان کات بـژین وەک مانـگا ؟

یاخـۆ بمـرن وەک مانگاکان ؟

هه‌ر بیـرکردنه‌وه‌یه‌ک له‌وه‌ی

جێـیان هێـڵم و ، واز بهێـنم له‌ ده‌سـه‌ڵات

وه‌ك په‌ڵه‌ هه‌ورێـکی پڕ خەم

چاوم له‌ فـرمێـسك پڕ ده‌کات

بـۆیه‌ بریارم دا ، پشـت به‌ خودا

وه‌کـوو وڵاخ سـواری گـه‌ل بم

لێیانخوڕم و جڵه‌ویان بگرم

دنیا ، سایه‌قه‌ بێت ، باران ، یا به‌فـر

هەر له‌ ئێستاوه‌ هەتا رۆژی حه‌شـر .

 ((3))

ئەی خـەڵـکـینە

من خاوه‌نی ئێـوه‌م هەروه‌ک ، وڵاخ و کـۆیله‌کانـم

من به‌سه‌رتانا ده‌ڕۆم

وه‌ک فـەرشـی ته‌لارو دیـوەخانـم

لە دانیشـتن و لە هەسـتانـمدا ، کـڕنووش بەرن

ئێـوەم دەسـتکـەوت ، به‌مـیراتی

له‌ موڵـکی باو و باپیـرانم

نه‌کـه‌ن کـتێـب بخوێـننه‌وه‌ ، من به‌ ئاگام ده‌رباره‌تان .

نەکه‌ن هیچ نامه‌ بنووسن ، منیش ده‌نووسـم له‌سه‌رتان .

هیچ گـوێ نه‌گـرن له‌ گـۆرانی

ئەوه‌ ئاشـکـرابوونی نیازتانه .‌

نه‌که‌ن بێ پرس بچنه‌ ناوگـۆر

ئه‌وه‌ش بۆ ئێـوه‌ تاوانه‌ .

که‌ قسه‌م کرد باش گـوێ بگرن

پیرۆزیان وه‌ک قـورئانه‌ .

 ((4))

ئە ی خەڵـکـینە

چاوە روان بن،بە م زوانە دێـم،من مە هـدیتانم

لە نا و هە موو کائـیناتدا،من تایبه‌ت و نەمره‌کانم

خـوێـنی من لە دڵی روبارەکاندا لێـد ە د ا،بـیخـۆنە وە

ئە و سـروود ا نە ی منـداڵان بۆ نیشتیمان د ە یـڵـێنەوە

به‌ سـه‌ رچـوون و له‌ مه ولا من نیشتیمانم .

لە شە قام و مەیدانە کان هەڵـیواسـن و ێـنە کانم

به‌ هه ‌وری ووشه‌ و ستایش

بیان رازێـننه‌وه‌ و بیانـکـه‌ن،به‌ سه‌رگـوروشـته‌ و داستانم .

گـه ‌نج ترین کچ بهێنن بۆم

من هەر لاوم و پیرنابم

لە شی من هیچ کات پیرنابێ

زیندانەکانم پیرنابن

دەسگا داپڵۆسە رەکانـم،قـه‌ ت پیرنابن

ئەی خەڵـکـینە

 من ، حەججاجم * (1)، د ە مامک لادە م،د ە منا سـنە وە

من جەنـگـیزخانم وهاتووم

بە سەگـەکان و بە نێـزە و به‌،رم و به‌ زیند ا نمە وە

 خەڵـکـینە لە زە برو زە نـگـم  بێـزار مە بـن

من بۆیه‌ ساته‌ نا ساتێ د ه‌ تان کـوژم

تا نه‌م کـوژن

من بۆیە وا بە کـومەلی د ەتان نێـژم

تا نەم نێـژن

((5))

ئە ی خەڵـکـینە

جـۆره‌ رۆژنامه‌ م بۆ بکـڕن

کە بنووسـن د ە ربارە ی من .

وه‌ک کڕینی له‌ش فرۆشان

شـه‌ قامه‌کان لێـیان پـڕن .

بۆم بکـڕن کاغەز،مە رەکە ب و چاپـخانەکان.

له‌ م سه‌ رد ه ‌مـه‌ د ا هه‌ موو شتـێـک هی کڕینه‌ ‌

له‌گـه‌ڵ قه‌ڵه ‌م و پەنـجەکان.

میـوه ‌ی فـیکرم  بۆ بکـڕن و له‌گـه‌ڵ  گـۆشـتی شاعـیرێـکـدا

بۆم بکـه‌ن به‌ خـوان.

من کـۆلکـه‌ خـوێـند ه ‌وارم و گـرفـتی د ه ‌رونـیم هه‌یه‌

له‌ گـه‌ڵ شاعیران .

شاعـیرگـه‌لێـکم بۆ بکـڕن ‌

بۆ سـتایـش و به ‌سـته‌ هەڵـدان.

بمـکـه‌ن به‌ ئه‌ ستـێـره‌ ی به‌رگی

بڵاوکـراوه‌ و رۆژنامه‌کان.

هـیـچیان جـوانـترنیـن له‌ من

ئه‌ ستـێـره‌ ی سـێـرک و شانۆکان.

بۆ من ، به‌ د راوی سه‌نگین *(2)

هه‌موو شتێك،ده‌ کررێـت به‌ ئاسانی.

چ مێژووی نه ‌ته‌ وه‌کـه‌،بێت،یان توانای شاعیره‌کانی.

له‌ ((به‌شار بن بورد‎)) ، دیوانی .

له‌ ((موته‌نه‌بی )) لێـوه‌کانی.

له‌ (( له‌بید ‎))  سروود ه‌کانی.

ئه ‌ومـلیـونه‌ ها پارانه‌ ی

ناو گـه‌ نجـینه‌ ی مـوسوڵـمانان

مـیراتی کـۆنی باوکـمه ‌و

هه‌ ندێـکی د ه‌ به‌خشم پێـتان.

ئێوه ‌ش له‌‌ شانامه‌کانی مێـژوود ا

سه‌رده‌می فه‌رمانره‌واییم

له ‌گه‌ ڵ سەرد ە می ((هارون ئه‌لره‌شید)) د ا

بـکـه‌ن به‌ هاوشان .

((6))

ئه‌ ی جـه‌ ماوه ‌ری گـه‌لی عه‌ ره‌بستان

من ئه‌ و رۆحه‌ پاکـه ‌م کـه‌ نێـرد راوم بـۆتان

بۆ پاک کردنه‌ وه‌ تان له‌ تۆز ی

جاهـیلیه‌ت و گـه‌ مـژه‌ ییـتان .

گـوێ بـگـرن لە پە یام و د ە نـگـم

وه‌ ک فـواره‌کانی ئه‌نده‌لوس

 لێـیان هه‌ڵده‌ ستی ئاوازی جوان.

وێنه‌ م بگـرن  ئه‌ و کاتانه‌ ی

بزه‌ ی لێـوم وه‌ کـو هی مـۆنالیزایه.

ئه‌ و کاتانه‌ ش،وه‌ک هی مه‌ ریه‌ م

روخسارم هێـمنی تیایه.

وێنه‌ م بـگـرن کـه‌‌ بێـده‌ نـگم و سه‌نـگـینم

پرر پیرۆزی

‌‌ وێـنه‌م بـگرن به‌ جل و به ‌رگ و

د ارد ه‌ستی سه ‌ربازی‌

وێـنە م بـگـرن ئە و کاتانەی وە کـو خە یار

د ه‌یـبرم زما ن و ملی ره‌ عـیه ‌تی سـه ‌رپێـچی کار .

وێـنە م بگـرن ئە و ساتانە ی

نیشان د ه‌ گـرم له‌ نێـچـیر و له‌ ئاسك و کاتی را وە .

یا ئە و ساتانە ی کـە کـەڵـبە م

لە جەستە ی شـیعر گـیرکراوە .

ئه‌ و کاتانه‌ش کـه‌ بۆمـژینی،خـوێـنی ئه‌لف و بێ دامناوه‌ .

وێـنە م بـگرن ئە و کاتانەش

که‌ به‌ باوه ‌ش و له ‌سه‌ ر شـان

هه‌ڵـتان د ه ‌گـرم به‌ ره‌ و گـۆڕو

به‌ ره‌ و ئارامـگـه‌ی د وایـیتان

 ((7))

ئەی خەڵـکینە

کـه‌ خـه‌ وتان د ی !

 بـزانن من،باش ئاگادارم له‌خه‌ وتان .

که‌ نان د ه‌خۆن ئه‌ وه‌ بـزانن

له‌ لای منه‌وه‌ هاتووه‌ بۆتان .

من بە ئاگام لەو شیعرانەی لە پشتمەوە د ە یخوێنـنەوە

د ە سـگای پاراستنی کـۆشکـم،چالاکـه‌ و زۆر بە ئاگایە .

هە واڵی هاتوچـۆ و جریوە ی

چـۆلە کە کانیشـم لایە .

هی ئه‌ و ساوایه‌نه‌ ش جا رێ

له ‌ناو سکی دایـکـیان دایه‌ .

((8))

ئەی خەڵـکـینە

من وەک پاسە وانی زیـندانتان

به‌ د یارتانه ‌وه‌ به‌ نـدو به ‌سـراوم .

 من لە چـوار د یـواری کـۆشـکـدا،قە تیس ماوم .

من نە رۆژ د ە بینم بە باشی و نە گـوڵی ژاڵە

د ه‌ روونم ئاسایی نیه‌ و شـیرینـیم تاڵه‌

من لە و کاتە ی وەک مـنداڵێـک

هاتمە سـە رکـورسی د ە سەڵات .

راوێـژکاری تەخـت و کـۆشـک

بە کـڕنوشـە وە بـۆ لام هات .

کـۆڕی مەرایی و ئەمرکـە قـوربان !

لە د ە ورمـد ا جـمە ی د ە ها ت

یەکـێـکـیان خەریکی تە پـڵ و

ئە وی تر خەریکی زوڕنایە

هه‌ ندێـك بۆ نه‌عـل و پێـڵاو سـڕین

له‌ سـه‌ ره ‌و کـێبڕکێ د ایه‌‌

کە س نە ی وێرا لە رووی مـندا

باسی ووشە ی (( نەخێر ))  بکات .

وەزیرەکان هە موو وتـیان .بەڵێ قـوربان

باڵـوێزەکان هەمـوو،وتـیان ،بەڵی قـوربان .

وایان فێرکر‌دم که‌ من خۆم

وه‌ کـو خـود ا بێـتـه‌ به ‌رچاو

له‌ هه ‌یوانی کـۆشـکـه‌وه‌ د ه‌ مبـینی

میلله‌ت  وه‌ک گاگـه‌لێـکی داما و

ببـورن لێم ئەگـە ر بـووبم بە هـۆلاکـۆیە کی نوێ

که‌ د ه‌ بینن خه‌ڵـکی د ه‌کـوژم

له‌به‌ ر ئه ‌وه‌ نیه‌ کـه‌ فـێرم

 ئه ‌وه‌ بۆ پێـویستی ئێـوه ‌و  

بۆ ئه‌وەشـه‌ که‌ رابوێـرم .

******************

1  حەججاج کوری یوسفی سەقەفی له‌ میژوی ئیسلامدا یەکێك بووه‌ لەو فەرمانرەوا ئەمەویانەی ناسراوه‌ به‌ سه‌ربررین و کۆمه‌ڵکوژی ناو کۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌که‌ .

2  ( دراوی سه‌نگین : العملة الصعبة ،وه‌کوو دۆلارو ئیورو )

 

تێبینی – ئێمە هۆنراوە بڵاوناکەینەوە ، بەڵام ئەم هۆنراوەیە گرنگی خۆی هەیە .

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەکر حسەین

ئەرشیڤی بەڕێز: بەکر حسەین