ئاکۆ برایم : پاڵاوگە لەسەرو یاساوەیە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر تۆ کوڕى باوکى خۆتى و خۆت بەگوندە ئەزانیت بچۆ بەعاستەم موخالەفەو کارێکى ناقانونى بکە ، بزانە چیت لێ ئەکەن ؟ فەرەزنا لەعانى ترومبیل لێخوڕینا هەریەک تۆز سورعەتەکەت زیادبکە ، یەکەو راست کامێرا بۆر فلاشێکت لێ ئەیا و ، مەبلەغى 70 بۆ 80 هەزار دینار ئەیا بەتەنگەتا ، یان ئەگەر بەغیرەتى دەمە دەمێ و چەلەحانێ لەگەڵ مۆزەف یان مونتەسیبێکى حکومەتا بکە ، یەکسەر بە تاوانى پێشێل کردنى یاسا چەند مانگێک تەوقیف ئەکرێیت . یان دوور مەڕۆ لەماڵى خۆتا خەریکى میهنە و ێنعاتێکیت ، بەڵام ئیجازەى مومارەسەى میهنەت نى یە ، فڵق لیژنەى سەندیکا و پیشەوەران دێنە خزمەتت فەورەن دوکانەکەت پێ دائەخەن و خۆشت تەغریم ئەکەن . یان ئەگەر خوانەکردە ئیجازە یان سەنەوى سەیارەکەت مەوعیدى بەسەرچوبێت و بکەویتە مەفرەزەى مرورەوە رەئسەن بەتوهمەى خەرقى قانون عقوبە ئەدرێیت . یان بەسڕرى و بەبێ عیلم و خەبەرى شارەوانى ، هەستایت دەستکارى خانوەکەت کرد ، یان بێ موافەقەتى دائیرەى کارەبا و ئاو ، بچۆ خەت رابکێشە بۆماڵەوە ، بزانە چۆن پەڵت رائەکێشن و پەلکێشى بەردەم مەحکەمەت ئەکەن . هەموو ئەمانە و زۆرشتى تریش ، کە لاى هەموومان وەک تەئخیربوونى مەعاش وازیح و مەعلوم و لەبەرچاوە ، کە هەرکێ سەرپێچى یاسایى بکات و لەخەت لابات موحاسەبە ئەکرێت .
تا ئێرە رەزامان بەڕەزاى خوا ، لەگەڵ حکومەت و قانونا لەملکەچى زیاتر هیچمان پێ ناکرێت . کەسمان ناوێرین فززە بکەین . بەڵام ئەوەى کەعاجباتیە و سەرمى کردوە بەدەهۆڵ ، چەنێک ئەهێنم و ئەبەم ، هیچى لێ حاڵى نابم ، ئەوەیە لەواعەى ئەم یەک دوو حەفتەیەدا حدودى دووسێ هەزار سەیارە ، بەهۆى خراپى بەنزینەوە ، فیت پەمپ یان سووتا ، فریاى ئەوە نەکەوتن بیان بەین بۆ ئیمرجنسى . جالەوەش سەیرتر لەم هەموو هاتو هاوار و فیت پەمپ گۆڕین و سەیارە سوتاندنەیا ، هیچ کەسێک خۆى نەکرد بەساحێبى ، خێوێەن حکومەت و ئەندامانى پەرلەمان . کاتێک پرسیارم کرد ، وتیان هەى هووو ، برام ئاگات لەچى یە ، ئەى ئەوە نى یە کاک فڵانى ئەندام پەرلەمانیش یەک ملیۆن دینارى لە فیت پەمپا خەرجکردوە .
وتم ئەلحوکم لیلا ، باشە ئەى خەتاى کێ یە و کێ موقەێیرە و سەبەبکارى ئەم بەنزینە خراپەیە ؟
وتیان لێگەڕێ هەر قسە مەکە
وتم بۆ ؟؟ ناشێ حکومەت تۆمەتبار بێت ؟
وتیان نا حکومەتیش وەک من و تۆ داماوە ، ئەوانیش بەو سەبەبەوە چەندین سەیارەى دائیرەکانیان واى بەسەرهاتوە
وتم ئەى چ لایەنێکە با بیدەینە دەست قانوون وموحاسەبە بکرێ ؟ کێ یە مێشکم تەقى ؟؟
وتیان زۆر لەسەرى مەڕۆ ، نەوەک تۆش فیت پەمپى مێشکت بسوتێت ، کورت و موختەێەڕ ئەڵێن مەێدەرەکەى پاڵاوگە نایاساییەکانە ،
کە بەقەولى جەریدە و ئیعلام نزیکەى 200 پاڵاوگەى نایاسایى هەیە .
ئەوەى کەم من و تۆ و هەموومانى ئەبڵەق و حەپەساو کردوە ، ئەوەیە کە تاکە فەردێک لەم مەلەکەتە ناتوانێت لەیاسا یاخى بێت ، بەنەوعێک قاچ خوار دابنێت ، بەسیتیڕین موخالەفە بکات ، عقوبەى خۆى هەیە و ، کەس لەدەستى قوتارى نابێت . بەڵام عەجایەبم لەوە دێت لەنێَو جەرگەى وڵاتدا ، لەمابەینى حکومەت و پەرلەمان و دەزگاى رەقابە دا ، سەدان ئەوەندە پاڵاوگەى نایاسایى هەیە . گەر بێت من یان تۆ لەسەر شۆستە عەرەبانەیەک قوت بکەینەوە ، یان دوور مەڕۆ خوا بەو رۆژە نەکات لەبەر ترافیک لایتەکان سواڵ بکەین ، یان لائیرادى درەختێک بشکێنین . تۆمەتبارین ئەبێت سجن و غەرامە بکرێین ، و تۆببە بکەین کەجارێکى تر شتى وا نەکەین . بەڵام بۆ ئەو پاڵاوگە نایاساییانە لەنێو چوارچێوەى حکومەتێکى یاسایى و پەرلەمانیدا،کەس پێیان ناڵێت ( حمارک بیش ) کەواتە تا دەنگمان دەردێت ، و هێز و قووەت لەقورگمانایە هەموو بڵێن ( یحى العدل )

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت