ئەکرەم محەمـەدئەمین : کوردستان لە نێوان دوو بەرد داشی جیاوازدا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کێشەی تاکی کورد لە ماوەی (٢٤) ساڵی رابوردوو دابەش بووە بەسەر چەند تەوەرێکدا ، ئەندامانی حزبەکان چۆن بەقازانچی حزبەکەیان بێت وا بیری لێئەکەنەوە . بەلام ئەوەی جێگەی سەرنجی ئەم نوسینەی منە ، جیاواز لە بیری تەسکی حزبایەتی ئەم جارە زۆرینەی پارتەکان و کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بە یەکەوە کۆکردونەتەوە هەموار کردنەوەی دەستوری سەرۆکایەتی هەرێمـی کوردستانە ، ئەمە زۆر گرنگە .

بەلام بۆ ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر پێویستە بە ئاگا بهێنرێتەوە تا بیر لەچارەسەری دروست بکاتەوە کە برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانن .

ئەبێت بزانن کوردستان لە چی قۆناغێکدایە جوگرافیای کوردستان کەوتۆتە کوێوە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و روشنبیری لە چی ئاستێکدایە ، پەیوەندیەکانمان لە نێوخۆی کوردستان لە خراپترین ئاستدایە .

لەسەر ئاستی جیهان  و ناوچەکەش پەیوەندیەکان زیاترحزبەکانن نەك دەسەلات و سیاسەتی حوکمەتی هەرێم .

زۆر سەیرە برادەرانی پارتی منەت ئەکەن بەسەر گەلی کوردەوە ، ئەڵێن رێگامان بە خۆمان نەداوە خۆمان فەرز بکەین زۆر شتمان قبول کردوە ، مانای چیە ؟

پرسیار دێتە ئاراوە ؟ بە چی خۆتان فەرز ئەکەن ،

بە هێزی سەربازی ، هێزی سەربازی بۆ دوژمنی کورد و کوردستان بەکار دێت .

ناشکرێ بوترێت بە هێزی دراوسێکانمان ئەتانترسێنین .

برادەرانی پارتی مادام لە حوکمەتدا دەسەلاتیان هەیە بە یەك لەسەر چوار پێویستە ئەوەندەش هێمن و لەسەرخۆبن .

هیچ لایەنێك لە کوردستاندا هێندەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەباتی سەختی درێژخایەنی نەکردوە  هێندەی یەکێتی قوربانی و داستانی پر سەروەری تۆمار نەکردوە ، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە پاراستنی نێومالی کورد هەیە بروامان بە گوێ گرتن و یەکتر قبول کردن هەیە ، ئەم ئازادیەش کە لایەنەکان هاتونەتە سەر سفرەی حازری رەنج و ماندو نەبونی و قوربانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە .

مرۆڤەکان هەریەکەیان بەشێوەیەك بیر ئەکەنەوە ، بەلام ئەبێت لەگەل گۆرانکاری وقۆناغەکانی سەردەم خۆت بگونجێنی

بەڕێز سەرۆکی هەرێـم ،

١ –  ئایا بۆ کاردانەوەت هەبێت لەسەر پێشکەش کردنی پرۆژەکانی لایەنە سیاسیەکان دەربارەی هەموار کردنەوەی یاساکانی سەرۆکی هەرێم ، ئەمە وەلامێکە کە پێشتر دەسەلاتی حوکمەتی هەرێم بە هەموو سەرۆکایەتیەکانیەوە هی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان نەبوە تەنها بۆ پارتێکی دیاری کراو بوە کە پارتیە .

٢ – ئایا بریاری هەڵبژاردن بۆ (٢٠/٨ ) بە جێگر و لایەنە سیاسی و پەرلەمنات ووتوە .؟ بێگومان نەخێر چونکە ئەم بریارە کاردانەوە بوو ، بۆ کاتی هەڵبژاردن کاتەکەش کەمە و پێویستی بە دیالۆکی پارتە سیاسیەکان هەیە .

٣ – ئەی بەڕێزت پێشێلی یاسات نەکردوە بێ گەرانەوە بۆ خاڵی یەکەم دوەم کە باسمان کرد ، ئایا بەڕیزت تەنها قسە وەرئەگریت لە راوێژکارەکانت نابێت بڵیت من سەرۆکی هەرێم نەك تەنها پارتی .

٤ – ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت تەنها برادەرانی پارتی دەنگت بۆ ئەدەن ئایا ئەنجامەکەی چۆن ئەبێت ؟ ئایا بە ئاسانی قبوڵی ئەکەن ؟ میللەت ئەخەنە دووریانێکی نەخوازراو .

ئایا برادەرانی پارتی بە نیازن شەڕێكی تری ناوخۆ دروست بکەن لە پێناوی کورسی و دەسەلاتدا ، هێشتا ئازارەکانی شەری ناوخۆ لای گەل و کەس و کاری شەهیدان سارێژ نەبوە .

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ئەلێت سەروك و ئەندامانی پارتی لە پێناوی مانەوەی کورسی بۆ بەڕێز کاك مسعود ئامدەین بۆ دوو ئیدارەیی ،

 من لێرەدا پێـم باشە چونکە خۆم لە (3-28) ووتارێکم نوسیبوو بە ناوی ( دوو ئیدارە باشترە لە شەری ناوخۆ )  کەواتە من پێش بیر و بۆچونی پارتی کەوتم  و چاك بیرم لێکردبۆوە .

هەرەشەو ووتاری بریق و با‌ق سودی نیە ، میللەت زۆر ووریایە ، ( کەروێشك بە عەرەبانە ئەگرن )

ئەبێت دەست بدەینە بەردێك کە لە تواناماندا بێت بە هاوکاری گەلیش شان باتە بەری .

دەسەلاتان تەنها بۆخۆتان قۆرخ کردوە سەروەت و سامانی میللەتان بە هەدەر برد ، تەنها بیرتان لە خۆتان کردەوە رۆلەی کۆمەلانی خەڵکی بوە قوربانی و ئێوە دەسکەوتەکەی ئەچنەوە .

(  ئەوەی خۆم بۆخۆم ئەوەی تۆش ئەخۆم  )  ئەم سیاسەتە پەیرەو ئەکەن .

هەموو کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەندامی پارتی نیە هەرچیەك بڵێن بڵی وایە فەرمودەی جەنابتە قوربان .

ئەم لایەنە سیاسیانە پرۆژە پێشکەش ئەکەن لەگەڵ بەرنامەو کاری پارتی دیموکراتی کوردستان ناگونجێ ، باش بزانن کە پێشتر سیاسسەتێکی هەلەتان هەبوە و خزمەتی خەڵکی کوردستانتان بە یەکسانی نەکردوە ئەنجامەکەی وا ئەشکێتەوە

کەواتە خەڵکی کوردستان مەخەنە نێوان دوو بەرد داشی جیاوازەوە  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت