کونجرینی : پێگەی پیاوە جامانە سورەکە ڕووەو لێژیی یە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەیەکە ململانییەکی نوێی ڕووەو یەکلاکردنەوەو یان سەرلەنوێ دەستکردنەوە بە جەنگێکی تریی ناوخۆ ماڵی کورد لەسەر لێواری بوونە . ئەم جەنگە نوێیە درێژە دەریی جەنگەکانی ترە ، بەبەرگە ئۆرگیناڵییەکەی خۆی . جاران ئەم شەڕە نەگریسە ، بە بەرگی کوردایەتی و دیموکراسی داپۆشرا بوو . بەڵام زەمەن کاتی بۆداناو هێنایە سەرپلێت و لەمەودووا وەک خۆی شەریی لەسەر دەکرێت .

لەگۆشەیەکی سیاسییەوە بڕوانین ، ئەوەی سیاسەت بکات دوو دەستکەوتی گرنگ بەدەست نەهێنێت ، لەوانە دەستکەوتی دارایی و سیادیی ، کەسێکی نەفام و نەگریسە .. ئەم ڕستەیە ستراتیژی کاریی سیاسیە ، بەڵام دەستکەوت و پێگە بەکای خۆی ، ئەمەی لەکوردستان پیادەکرێت لەڕەوشت لایداوە گەیشتۆتە ئاستێکی هێندە ناشرین سیاسەت و پێگەش ناشرین بووە .
چەند حەفتەیەک ماوە بارزانیی ماڵئاوایی لەپێگەکەی خۆی بکات ، بەڵام دەبینرێت لەکەسە باڵاکانی حیزبەکەی قسەی توندوتیژ و هەڕەشەو گۆڕینی ستراتیژی کاریی سیاسی بۆ کۆتایی هاتنی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ دەکرێت . ئەم قسانە بێگوێدانە لێپرسراوەتی مێژوویی و بڵانسی هێز ، جگە لەوەی کۆی گەلی کورد زیان دەکات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا واتایەک نامێنێت بۆ بەرگریی کردن و وەڵامدانەوەی شەقام و چارەنوسی پارتیش باش نابینرێت ..
پارتی دەبێت لەوە بگات سەردەمی 31 ئاب بەسەرچووە ، لەمڕۆدا زەمەنێکە لەباکور کورد هاوکێشە سیاسیەکەی تورکیا ڕووەو گۆڕاندن بردووە ، لە خۆرئاوا واتایەک نەماوە پارتی جێگە پێگەی خۆی بکاتەوە ، لەباشووردا بەو هەموو گزیی و فێلە تەنها ٣٨ کورسی هەیە لە کۆی ١١٩ کورسی ، واقعێک هاتۆتە ئاراوە دەکرێت ژیرانەو بەپێی کێش و تواناو بوونی شەقام قسەبکرێت ، ناکرێت ئەوەی ڕابردوو هەتبوو ، ئەمڕۆ بەداسەپاندن هەر هەتبێت .
پارتی هێندەی بەنایاساییانە دەیەوێت ڕابردووی پڕ لەتاریکی خۆی بەردەوام بکات ، بیر لەڕێگای کۆکی سیاسی بکات و چارەنوس بە گرێبەستیی سیاسی بسپێڕێت . ڕاستە پارتی چارەنوسی داهاتی نەوت و برایم خەلیل و 31 ئاب و کۆمەڵێک هەڵەی سیاسی زەق و … هتد ، ی لەسەرە ، نەیارەکانی چاوەڕێی زەمەنێک دەکەن بۆکۆی ئەم لادانانە ، یاسا حوکمی خۆی بکات .. ئەمەش بۆ پارتی کۆتایی تەمەنە .
بەدیوەکەی تردا کە ، پارتی لەمڕۆدا هەنگاویی بۆ دەنێت و هەموو هێزی خۆی بۆ خستۆتە گەر ، هەمان چارەنوسە بگرە خراپترە ــ چۆن ؟ .
1 – پارتی لە ڕۆژئاوادا هێندە لاواز بووە ، ڕووەو پوکانەوە دەچێت .
2 – لەباکوردا ، کورد لەسەر سکەی گۆڕینی هاوکێشە سیاسیەکەی تورکیادایە ، نەزانی پارتی لەوەدا بوو ، کەوتبووە بەرەی دژی کورد لە تورکیا ،، بەڵام سەرئەنجام پێچەوانەی هەنگاوەکانی پارتی ئەنجامەکە هات .
3 – تائێستا پارتی بەدوو شتەوە ماوە ، یەکەم ـ بەهێزی چەکداری و دووەم ـ بەگەمە ناوچەییەکە . لەئێستادا پارتی لەهەموو بەرەکان بووەو دەرچۆتە دەرەوەی هاوکێشەی گەمەکان .
4 – پارتی لە باشووردا بەهۆی شکستەکانی لە شەنگال و مەخموور ، هێزی چەکداریی لاواز و شەقامێکی ڕارای بەدەستەوە ماوە .
دەبێت پارتی چی بکات ؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لەو گۆشەوە وەردەگرێت کە ، خۆی و نەیارەکانی لەوە بگەن ، نەپارتی سەرەڕۆیی لەبەرامبەر دەسەڵات بکات و نە نەیارەکانی چاوەڕێی تۆڵەی مەرگی حیزبێکی چەندین ساڵە بن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت