111.2899 Barzani 7

عیماد عەلی : زامنکردنی زۆرینە و سازانی پارتی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر بە کورتی و راشکاوی ، وەک لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و رەفتار و مامەڵەی لەگەڵ واقیع و لایەنەکاندا دەردەکەوێت و زۆر بە روونی دیارە ، بە پشتبەستن بە بوغرایی و پشتخانی فیکری بنەماڵەیی و خێڵگەراییدا واخۆی نواندووە ، هەمیشە لە سۆنگەی بەرزەفری و خۆبە دەسەڵاتزانی و دەسەڵاتداریەوە خۆی تمایش کردووە و راوبۆچونەکنای فەرز کردووە ، بە تایبەتی پاش کزبونی وەزعی یەکێتی و لاربونی باری سیاسی و پارسەنگی هێزی لەگەڵ پارتیدا .
پارتی وا کاری کردووە کە هیچ بەهایەکی بۆ سازان و پێکەوەژیانی دانەناوە ، تا ئەو کاتەی زانیبێتی دەتوانێت چەمکی یاسایەک بگرێت و بەری نەدات و لەو پێیە مەرجەکانی فەرز بکات . کەس هەیە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی هەولێر و دهۆک و تا بۆی کرابێت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پارتی نەناسیبێت ، کە چۆن لایەنەکانی تری پشتگوێخست . ئەمەیە ناخی پارتی دیموکراتی کوردستان و راوبۆچون و تێروانینی بۆ سەرجەم مەسەلەکان بە چارەنوسساز و ئاساییانەوە ، بەڵام لایەنەکانی تر یان ئەڵتەرناتیڤی تریان لەبەردەمدا نەبووە ، یان لە نێو خۆی خۆیاندا ئەوەندە ناکۆک بوون سازشی گەورەیان بۆ پارتی کردووە و ئەویش لە دوورەوە و بە بەرزکی بانانەوە لە ساحەکەدا یاری بەرژەوەندخوازانەی حزبی خۆی کردووە و ئامانجە تەسکە شەخسی و حزبیەکانی پێکاوە .
ئەمرۆ بە نزیکبونەوەی راوبۆچونی لایەنەکانی تر لە زۆر مەسەلەی چارەنوسسازی هەنوکەیی ، پارتی تا رادەیەکی باش هەست بە لاتەرکی دەکات و لەوبارەوە دەیەوێت تا بۆی بکرێت بە چاوسورکردنەوە و فشار و پێداگرتن لەسەر مامەڵەکردن بە بەرژەوەندی لایەنەکانی ترەوە ، یان بەکارهێنانی چەمکی سازش بۆ مەبەستی تایبەت ، کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بەرێ بکات و قۆناغەکە تێپەرێنێت . بۆیە تا بۆی کرابێت و ئەگەر زانیبێتی زۆرینە زامن ناکات هەمیشە بە رێگە و بەهانەی سازانەوە خۆی بە شێوەیەکی خۆویستانە و بە کەمترین تەنازول ئامانجەکانی بەدیهێناوە .
ئەمرۆش پرسی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێم و سیستمی سیاسی و دەستوری کوردستان لە ئارادایە و، پارتی باش دەزانێت کە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستەوە نیە ، وا وردە وردە دەیەوێت بەکات بەسەربردن تاوەکو ئێستا بە بەهانەی هاتنی داعشەوە زۆر شتی بۆی چوەتە سەر و رەوشەکە وا کەوتۆتەوە کە بەردەوام بێت لە تەکتیکەکانی خۆی و بە هەر شێوەیەک تاوەکو خولی داهاتووی پەرلەمان ئەم قۆناغە بەرێبکات .
پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە وردی لەسەر ئەم مەسەلانە لەگەڵ لایەنەکان یاری دەکات ، بەڵام ئەوەی بە جوانی دەردەکەوێت کە ئەم جارە هەر لایەنە و راو بۆچون و هەڵوێستی حزبیی خۆی دوور لە تەنگژەی ناوخۆیی خۆییدا یاریەکە لەگەڵ پارتیدا بەرێدەکات و بواریان نەهێشتۆتەوە بۆ موناوەرەکانی پارتی ، بۆیە جگە لە رەش و سپی هیچ رەنگێکی تر لە چارەسەرکردنی مەسەلە گرنکەکان لەبەردەم لایەنەکاندا نیە ، یان سیستمی سەرۆکایەتی یان پەرلەمانی ، یان لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێرێت یان لە نێو پەرلەماندا، یان بە پێی یاسا دەرۆن و مەسعود بارزانی بۆی نیە خۆی هەڵبژێرێتەوە یان پێشیلکردنی یاسا و خۆی هەڵدەبژێریتەوە، یان دەستور بە شێوەیەکی سەردەمانە و بەند و مادەی بنەرەتی چارەسەرکەری سەرجەم پرسە سەرەکیەکان لە خۆ دەگرێت یان رازیکردنی پارتی مەرجەکانی یان نەبونی دەستور . واتە لەم ماوە کورتەدا هەموو پرسەکان دەکەونە بەر رەحمەتی ئەم پێنج لایەنە و بیرکردنەوە و هەڵوێستیان و راستگۆییان لە گەڵ خەڵک و خۆیان و کوردستاندا .
تا ئێستا پارتی پێداگری لەسەر کۆمەڵێک بابەت دەکات کە تەنها لە بەرەژەوەندی حیزبی خۆیدایە و بەس ، وەک تا بۆی بکرێت لەسەر ئەم واقیعە یاسایی و سیاسیەی ئێستا تێدایە بەردەوام بێت و مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی پر دەسەڵاتی بی بەرپرسیار بێت ، سیستمێکی نە پەرلەمانی نە سەرۆکایەتی بێت ، کوردستان بە بێ دەستور لە قازانجی پارتی و ئامانجە تەسکەکانی بێت و هیچ پرسێکی چارەنوسساز یەکلایی نەبێتەوە . بۆیە باش دەزانێت ئێستا زۆرینەی لا نیە و بە تەکتیک و بەرێکردنی کات ئەم قۆناغەش دەبرێت و ئەوەی بۆ یەکلایی پرسەکە پێویستە دەکەوێتە ئەستۆی لایەنەکانی تر . ئەگینا پارتی گەر زامنی زۆرینەی کردبێت و بارودۆخەکە لەقازانجی بێت رۆژێک پەنای بۆ سازان نەبردووە ، بەڵام رەوشی ئەمرۆی کوردستان لە هەموو لایەکەوە پر بە قازانجی پارتی نیە و وا فەرز دەکات ملکەچی زۆر شت بێت بە مەرجێک یەکگرتویی لایەنەکانی تر لە ئارادابێت ، پێویستە ترس نەبێت لە هیچ هەرەشەیەکی پارتی چ سیاسی بێت یان عەسکەری ، بەراستەوخۆ بێت یان ناراستەخۆ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت