دکتۆر کەمال سەید قادر : ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ دکتاتۆری یه‌تی بارزانی قه‌بوڵ بکات کوێله‌یه‌ که‌م که‌رامه‌ته .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

مه‌سعود بارزانی به‌ چی حه‌قێک به‌ زه‌بری هه‌ڕه‌شه‌و هێز خۆی به‌ سه‌ر گه‌لی کوردا فه‌رزده‌کاته‌وه‌ پاش ئه‌و هه‌موو فه‌شەله‌ی خۆی و بنامه‌ڵه‌و حزبه‌که‌ی .
کوردستان کاولستانێکی ئابوری یه‌ ، شه‌نگاڵی ته‌سلیم به‌ داعش کرد ، ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه‌ داعش هه‌ر هەو‌لێریشی ده‌گرت ، چونکه‌ هێزه‌کانی بارزانی هه‌ر خه‌ریکی ڕاکردن بون .
دپلۆماسییەتەکەی فەشەلی هێناوه‌ . ئه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی بڕیاری ناردنی چه‌کی بۆ پێشمه‌رگه‌ ڕهتکرده‌وه‌ . که‌چی به‌ڵێنی دابو له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌یه‌نێت.
له‌ چی ووڵاتێک بوه‌ که‌سێک باب و باپیری به‌ به‌ڵگه‌وه‌ جاسوس بوبن و ، خۆیشی له‌ سه‌ر ده‌ستی مۆسادی ئیسرائیل مه‌شقی جاسوسی پێکرابێت ، ئێستاش بۆ ئه‌وان کار بکات هه‌روه‌کو ڕفاندنی من له‌ هه‌ولێر ده‌یسه‌لمێنێت ، ببێته‌ سه‌رۆکی ووڵاتێک .
مه‌رد بن هه‌مو لایه‌نێک ئه‌مجاره‌ لێی قه‌بوڵ مه‌که‌ن ئه‌گه‌رنا وه‌کو جاری پێشو خۆم دێمه‌وه‌ به‌ ته‌نها به‌ره‌نگاری ده‌بمه‌وه ‌. ماقوڵه‌ ئه‌م کوردستانه‌ دوو و سێ مه‌ردی تیا نه‌بێت بتوانن ووشه‌ی نا بۆ دیکتاتۆری یه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ کار بێنن .
به‌ڵێن بێت دیسان به‌ ته‌نهاش بێت لێی‌ قه‌بوڵ نه‌که‌م ، با مێژوی کورد هه‌موی نه‌بێته‌ سه‌رشۆڕی و کوێلایه‌تی .

تێبینی : ئەم کورتە نوسینە لەسەر بەشی نوسەر لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرمانگرتووەو ، وەک خۆی بۆمان داناون