Gil-Dulus

ژیل دولوز : هێڵەکان و هێڵەکانی هەڵهاتن .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەشی یەکەم

ئەو کاتەی هێڵێکی هەڵهاتن هەڵدەگەڕێتەوە بۆ هێڵی مەرگ و بوون بە فاشیست . ژیل دولوز .

گۆڕینی لە فەرەنسییەوە بۆ کوردی ـ ئەبوبەکر جاف .

پێشەکییەکی خۆم 
ناچارین هەمیشەو بەردەوام ، ئەوە بە یاد بهێنینەوە ، کە سیستەمی چەمکی و تێگەیشتن و دەستەواژەی دولوز ، بە دابڕانیان لێکترو جیاکردنەوەیان ، غەدرێکە کە ، لە هەوڵێکی ئیدۆلۆژیدا دولوز دەباتەوە سەر ” نەریت و هێڵێک ” کە نەخوازراوە . نەریتێکی بیرکردنەوەی وەها کە ، لە دورو نزیک پەیوەندی بە دولوزو کارو نەریتی فەلسەفی دولوزەوە نییە .
سەرجەم چەمکەکانی دولوز ” ڕیزومین ،RHIZOMATIQUE ، ڕیشاڵین . وەک چۆن خۆی ، هەمیشە پێداگیری لەوە دەکرد وەک ڕیشاڵ و ڕیزۆمی پەتاتە بە یەکەوە بەستراون . سەرەتا و کۆتاییان نییە ، بەڵکو تەنیا ناوەندو ناوەڕاست هەیە .
بیرکردنەوە لای دولوز ، لای فەیلەسوفێکی ئیماناسی و ڕوتەختی ئیماناسی ڕیزۆمییە ، درێژبوونەوەیەکی بێکۆتایی و هەمیشەیی و ڕهای ئاسۆییە . دولوز لێرەوە تەواو بە پێچەوانەی میراتی فەلسەفی بەشەرییەوە ، فکر وەک دارێک نابینێت بە قەدو گەڵاکانییەوە ، بەڵکو ڕیشاڵ و ڕیزۆمە ، پێکەوە بوونەکانێتی لە ژێرەوە. چەمکی هێڵەکان و هێڵەکانی هەڵهاتنیش بە هەمانشێوە جیاناکرێتەوە . مەحاڵە لە ناو چەمکەکانی دیکەی هەڵهاتن و فیچقەکردن و قوڵپدان و جەستەی بێ ئۆرگان و ژیانی نا – ئۆرگانی و قەڵمەڕەویی دروستکردن و لە قەڵەمڕەویی خستن و سەرلەنوێ قەڵەمڕەویی دروستکردنەوەوە داببڕێت . سەرجەمیان پرۆسێسیوسین لە سەر ڕوتەختی ئیماناس ، لە ناو خێرایی و پتەویی و رەییەکی ڕەهادا . دولوز پێداگیری لەوە دەکرد کە ، ئێمە یەک فۆرم و یەک شێوازی فۆرم لەبوونمان نییە . دونیایەک لە هێڵ و فۆرم وەرگرتن و فۆرم لەبوون هەیە . دولوز کە فەیلەسوفی فرەیی و جۆراو جۆری و جیاوازی و ( ئەنتی – یەک) ـە ، دەرگیرە لەگەڵ فرەیی و جۆراوجۆری فۆرمی بوون و فۆرمەکانی بووندا . فرەیی و جۆراو جۆری دولوز ، تەنیا لە یەک فۆرمدا نییە ، لە ناو تەواوی فۆرمەکاندایە . ئا لێرەوە ” جەستەیەکی نا – ئۆرگانی ” ، جەستەیەکی نا جێگیرو هەمیشە گۆِراو جێگۆرکێی نائۆرگانی بوونی ، ناهیڵێت بووەستێت . بەوشێوەی پنتێک نییە وەک شوناس و نواندنێک خۆی تەجەللا بکات . تەجەللابوونەکان بە ڕەهایی و بە بەردەوامی دەگۆڕێن . کەواتە یەک جیهانی هێڵ و یەک جیهانی بوونی جێگیرو داکوتراو بوونی نییە . یەک سەیرورەDEVENIR ” بوونی نییە ، یەک فۆرمی هێڵ بوونی نییە ، فرەیی و جۆراوجۆری دۆخەکانی بوونیان هەن . تایپی جیاوازو جۆراوجۆر و فرەیی هێڵەکان هەن .
لای دولوز تەنیا جوگرافیاو تۆبۆگرافیاو شێوازی بەرزونزمی تۆبۆگرافی لە سەر ڕوتەختێکی ئیماناس بوونی هەیە . ئەوەی هەیە جوگرافیایە نەک مێژوو . ئا لێرەوە دەمانەوێت بڵێین هێڵەکان و هێڵەکانی هەڵهاتن ، بێ وشیاری و ئاگابوونمان لە تەواوی ” مەنزومەی چەمکی ” دولوز و یەکێتی چەمکیی لای دولوز ، بەهەڵەماندا دەبات . هێڵی هەڵهاتن لای دولوز ” لە قەڵەمڕەویی خستنە ” Deterritorialisation ” .
دولوز دەڵێت : فەرەنسییەکان ئەمە نازانن ، فەرەنسییەکان نازانن ئەمە چییە ، ئەوان وەک هەموان ڕادەکەن . ڕاستە ئەوان وەک هەموان هەڵدێن ، بەس وادەزانن ” هەڵهاتن دەرچوون و ڕاکردنە لە دونیاو لە جیهان “. شتێک لە وێنەی ترسنۆکی ، هەڵدێن لە بەرپرسیارێتی و دەربەستی و پەیوەستبوون . هەڵهاتن دابەزین و دەستبەردارنەبوون نییە لە کردارو کردەو ئەکسیۆن . هیچ شتێک وەک هەڵهاتن و هیڵێکی هەڵهاتن ئەکتیڤ و چالاک نییە . ئەمەش تەواو پێچەوانەی وێناکراوە و خەیاڵییە . ئەمە کردەیەکی هەڵهاتنە ، هەڵهاتن لەوانی دیکە نا . هەڵهاتنی شتێک . هەڵهاتنی سیستەمێک . هەڵهاتن ڕەسەمکردن و نەخشەکێشانی هێڵێکە ، کۆمەڵە هێڵێکە ، بە تەواوی نەخشەیی نەخشە ناسییە .” کارتۆگرافییەکە “..DELEUZE،Dialoque،p.57. هەڵهاتن ، هەڵهاتن نییە بۆ دەرەوە ، بەڵکو کۆمەڵێک کردەی هەڵهاتنە . هەڵهاتن و هیچی تر ، هەڵهاتن لە ” ناو ” دا . هەڵهاتن نییە بۆ دەرەوەی ، ڕاکردن بێت لەوانی دیکە ..
هێڵی هەڵهاتن بە ” نێوان ” و بە ” ناو ” دا تێدەپەڕێت . هێڵی بە دارو درەخت بوو . ” لە نێوان و بە ناو ” دا فشار دروستدەکات ،. ئەمە بەم مانایەی لە سەیرورەیەکدا خۆی سنوربەند و خۆی بەدیار دەخات. دولوز نمونەی ئەمازۆنییەکانی وەرگرتووە ، لای کڵیست لە نێوان گریکییەکان و تەروادەییەکان.
هێڵی هەڵهاتن لە گەڵ یان هاوشان بە ئەرێنی و پۆزەتیڤبونە بەهێزو پڕتواناکەیەوە ، کاریگەر و کارایە سەبارەت بە نەخشە و پلانی جێگیریی و سەقامگیری و وەستان و بەردەوامی ، لەو شوێنەی ئیتر ، یان لەمەولا هیچ ڕێکخستن و رژێمگەلێک بوونی نییە ، بەڵام بە ڕویەکدا ” هەڵهاتنێک لە بەرانبەر هەڵهاتن ، ڕاکردنێک لە بەردەم ڕاکردن ” بونی هەیە ، لایەکی ترەوە هێڵ دەکرێت ، یا دەتوانێت بە شێوەیکی خراپ و نا ڕێک بگەڕێتەوە ، ئاوڕبداتەوە ” گەڕانەوە و بۆ بەربەریزم و وەحشیگەری . مەترسییەکە لەوێدایە ، ئەو کاتەی کە دێوارەکە تێپەڕێنێت و باز بە سەریدا بدات ، بەڵام لەو شوێنەی کە بە یەکدەگەن لە گەڵ هێلەکانی تردا ، ئەمەش بە مەبەستی دریژکردنەوە و بەرزکردنەوەو سەرخستنی توانایی و لێهاتویی و بەرگەگرتنەکانی دەگەڕێتەوە ، یان هەڵدەگەڕێتەوە بۆ کاولکاری و ڕوخان و وێرانکردن ، بۆ خاوبونەوە و لێکهەڵوەشانەوەو بەتاڵبونەوەی بێگەردو پوخت و سادە ، کەڵکەڵەو شەهوەتی بەتاڵبونەوە . لە کۆتاییەکەوە بۆ کۆتاییەکی تری ، یان پەرچەکرداری بەرانبەر هێڵی هەڵهاتن .

هێڵەکان و هێڵەکانی هەڵهاتن .
مەبەستی من لە هێڵەکانی هەڵهاتن و ناونانیان بە هێڵەکانی هەڵهاتن ، ئەو هێڵانەن ورتەورت و هەڵچون و وڕێنەکانمان بە ئاراستەیەکی تایبەت دەبەستنەوە. یان دەیانبەستنەوە بە هەرێمێک لە کایەی مێژووی گەردونی و جیهانی. بەمشێوەیە من تەنیا دەمەوێت بڵێم : هەوڵی ئەوە دەدەم کە بڵێم ئەمانە ” پرۆسیسیوسن “. شتێک ڕودەدات ، شتێک پیچمان دەگات ، شتێک دەماندزێت و دەمانڕفێنێت . هێڵەکانی هەڵهاتن وەک یەک نین ، هاوشێوەو نین ، لای کەسێک و شێوازیان لای کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت .. ئەمەش کارێکی لێڵ و تاریک و ئاڵۆزە . من دەڵێم : هێڵەکانی هەڵهاتن پرۆسیسیوسن ، هەر ئەم شتەیە کە دەمانرفێنێت ، هەر ئەم شتەیە کە دەمان دزێت . بە دڵنیاییەوە بۆ من هێڵەکانی هەڵهاتن ئەو داهێنان و خولقادن و ئافراندنەیە لای کەسێک . هێڵەکانی هەڵهاتن ئەو هێڵانە نین کە هەڵی پێکهێنان و پێکهاتنی هەڵهاتن دەدەن ، ڕاستە هەوڵی پێکهاتن دەدەن بۆ هەڵهاتن ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو فۆرمیول و شکلبەندییەیە کە من لای زیندانییەکی ئەمەریکی خۆشم دەوێت کاتێک هاوار دەکات و دەقیژێنێت : من هەڵدێم ، من دەستبەرداری هەڵهاتن و شوێن پێهەڵگرتنی نابم ، بەڵام لە ناو هەڵهاتن و لە میانەی هەڵهاتنمدا من بە دوای چەکێکدا دەگەڕێم . من بە دەگەڕێم تاوەکو چەکێک بدۆزمەوە ، ئەمە تاواو بە مانای داهێنان و ئەفراندنی شتێکە . لە کۆتادا داهێنان و خولقاندن و ئافراندن ترس و تۆقاندن و زراوچوونە ، هەمیشە ، دەمەوێت بڵێم لە سەر هێڵەکانی هەڵهاتنە کە ، ئێمە دایدەهێنین ، دەیخولقێنین ، چون هەر لەسەر هێڵەکانی هەڵهاتنە کە ، ئیدی هیچ دڵنیایی و دڵئارامی و یەقینێکمان نییە ، ئەو دڵنایی و ئارامی و سەقامگیرییەی کە ، کەوتن و کەوتنەخوارەوەو داڕوخانن . هێڵەکانی هەڵهاتن و جیاکردنەوەیان لای ” فیتزژیرال ” زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی دیاریکراون . ئەو زۆر بە جوانی باسی سێ شێوازی هێڵەکانی هەڵهاتن دەکات ، من لەو بڕوایەدام کە ، ئەم سێ شێوازەی هێڵەکانی هەڵهاتن لای هەموو خەڵک بوونی هەیە .
هەموومان هێڵەکانی بەشبەشکردن و پارچەپارچەکردنمان هەیە ، پارچەپاچەبووییەکی ڕەق و بەستوو وشک . ناکرێت بڵێن هەندێکیان باشن و ئەوانی دیکە خراپن ، بەڵکو پەیوەندی بەخۆ ونکردن و خۆ شاردنەوەوەیە لەگەڵ سەرجەم ئەم هێڵانەدا. هێڵە بەشبەشبووە ڕقەکان بۆ من ، هەموو ئەو شتانە کە هەموو خەڵکی دەیانناسن . سەرجەم ئەم هێڵانە هیچ شتێک نانوێنن ، نواندنەوەی هیچ شتێک نین ، بەڵکو وەزیفەیان هەیە ، کاردەکەن ، فەرمان بەڕێوە دەبەن.. من دەڵێم ئەوە شتە چییە کە بەشبەشبوو پارچەپارچەکراوێکی ڕەق و تەق و وشک و برینە؟ بەڵێ لە هەموو شوێنێکدا چارچە چارچە کراوین،بەشبەش کراوین،لە هەموو شوێنێکدا پارچە پارچە کراوین ، ئەمە یەکەمین شێوازی هێڵە کە پێماندا تێدەپەڕێت و تیمان دەپەڕێنیت و بە ناو ئێمەدا دەچێت . من دەمەوێت بڵێم : پێش هەر شتێک ، لە سەرەتاوە ئێمە پارچەپارچەکراو و بەشبەشکراوین بە کتوپڕی و لە ناکاویی و بێ نێوەند : کارکردن کاتەکانی بێ ئیشیمان ، ڕۆژەکانی هەفتە ، ڕۆژ ، شەو ، ئێوە ئەمە دەبینن . ئەمە هێڵێکە بۆ بەشکردن و پارچەپارچەکردن. کارکردن ، ڕۆژەکانی پشوو ، یەکشەممە ، میترۆ ، پیشە ، وە هەروەها . جۆرو شێوازێک لە پارچەپارچەیی و پارچەپارچەبوون . بیرۆکراتییەکی پارچەپارچەبوون و دابەشبوون . بە تایبەت لە پاش داباشبوون و پارچەبوونەکان کە ، گەشەو بەرەو پێشچونێکی غەمگین و خەمهێنەری ژیان خۆیان دەدردەخەن بۆ نمونە : پێر دەبین ، گەنج ، پیر . ئەمە پارچەپارچەبوونێکی دیکەیە ، سەرلەنوێ هەموو ئەم دابەشبوون و پارچەپارچەبوونانە دەبڕێتەوە ، دەیانبڕێتەوە ، پیاو ، ئافرەت ، لەوێ پیاوەکان ، لەوێ ئافرەتەکان . هەموو ئەمانە پاچەپارچە دەکەن ، گەنج ، پیر . من گەنج و لا و بووم ، بەڵام تێپەڕی و ئیدی ناگەڕێتەوە ، من تواناو لێهاتوویەکیم تێدا بوو ، بەهرەیەکم هەبوو ، بەهرەیەک ، چی لێهات ؟ ونکردن و تیاچوون و نەمانی گەنجێتی و لاوێتی ، ونکردن و لە دەستدانی جوانی ، لە دەستدان و ونککردنی بەهرەو توانایی ، ئەمانە چی لەم هێڵانە دەکەن ؟ ئەی چۆن تواناو دەسەڵاتی بەرگەگرتنی ئەمانەمان هەبێت ؟ .
لەوێ ، هەمیشە کۆمەڵێک دابڕان و پچڕان هەیە ، پچڕان و شکان لەم هێڵەدا . ئێمە لە پارچەپارچەبوون و دابەشبوونێکەوە دەچێنە پارچەپارچەبوون و دابەشبونێکی دیکە لە ڕێگەی شێوازو جۆرێکی شکان و پچڕان و بڕینەوە. خەڵکانێک هەن دەتواننن بەرگەی بگرن ، ئەم هێڵە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ، لە گروپێکەوە بۆ گروپێکی دیکە جیاوازە ، گروپەکان ، پێشووتر پێگەیەکی دیکەیان داوە بەم هێڵە.
پاشان جۆرێکی دیکەی هێڵمان هەیە . ئێمە ئەوە باش دەزانین ، لە هەمانکاتدا ، ئەوە هەرگیز بەو شێوەیە نییە کە یەکەمیان ببێت بە دەرکەوتەیەک ، بەڵکو لە هەمان کات و لە یەککاتدا دەڕواتە شتێکی دیکەوە ، دەگوازرێتەوە بۆ شتێکی دیکە . لەوێ تەنیا پیاوەکان نین ، لەوێ تەنیا ژنەکان نین . شێوازگەلێک هەن کە پیاوەکان ئافرەتن ، ئافرەتاکان پیاون… هێڵێکی زۆر مۆلیکیولێر و گەردیلەیی ، هێڵێک کە زۆر بە کەمی دەرکەوت و ڕوونن . کەسێک تێستێک دەنوێنێت . بەمشێوەیە کەسێک لە ناو پیشەکەیدا تێستێک دەنوێنێت .
هێڵێکی پارچە پارچەبوون و دابەشبوونی پیش سەقامگیری و سەقامگیر بوون ، ئەمەش بە هەندێک شێوازو جۆر ، ئەمە هێڵێکی پارچەپارچەبوونی باڵا و بەرزە لە سەروبەندی خۆ دروستکردندا ، کۆمەلێک پاڵنان و فشاری بچوک ، کەمەڵە شتێک ، گرژبوونێکی بچوک. لە کوێوە دێت ؟ هێڵێک کە ئیدی بچڕان و دابڕان لە خۆی ناگرێتسنفێک ، جۆرێک لە دوالێزم و دوانەیی : پیاو – ژن ، دەوڵەمەدن – هەژار ، گەنج – پیر ، بەڵام ئەم هێڵانە وەک فیتزژیرال دەڵێت ، کۆمەڵێک ” درز ، شەقبردن ” ی لە خۆیدا هەڵگرتووە ، شەقبردن و درزی بچوک وەک : قاپێک کە ناشکێت تەنیا لە ڕێگەی درزو شەقەکانییەو نەبێت ، بەڵام درزی بچوک لە گەڵ شکانی گەورەدا وەک یەک نین . بەمشێوەیە ئێمە ئەوە دەبینین کە لە ڕێگەی یەکەم هێڵەوە ئێمە پیر دەبین ، لە کاتێکدا پیربوون جۆر و شێوازێکە لە پرۆسیسوس کە بۆ ماوەیەکی دریژ بەردەوامی بە خۆی دەداتلە ڕێگەی هێڵی دووەمەوە . زەمەنی هەردوو هێڵەکە وەک یەک نین . ئەمەش تایپی دووەمی هێڵەکان / کە ، لە نۆبەی خۆیاندا جۆراو جۆرو جیاوازو فرەن ، ئەمە پشتێنی دووەمی هێڵەکانە .
دواتر هێڵەکانی هەڵهاتن دێن ، ئەو هێڵانەی کە دروستمانکردوون ، خولقاندوومانن ، لە ڕێگەیانەوە داهێنان خولقاندنمان دروستکردووە.هەندێک جار پێان دەڵێن ئەوان : وەک کەڵەکەبوونەکان وان،ئەوان وەک پاروو وان،هەندێکجار خۆیان ڕزگار دەکەن،دەربازدەبن،لە ڕێگەی هەڵکۆڵین و سوتاندن و کونکردنی ڕستەقینەوە وە تێدەپەڕن،سەرلەنوێ دەردەکەونەوە،هەندێکجار ئەو هێڵانە خراپن،،خراپ و مەترسیدارن،هەردوو هێڵەکەی دیکە،ئەو دوو تایپەی هێڵ کە لە پێشەوە باسمانکرد خوراون،دواتر ئەوان هەمیشە دەتوانن وەرگیرینەوە،وەرگیراو بە دەستهاتوو بن.جۆرو تایپی سێیەمی هێل چییە؟.من دەلێیم ب شیزۆر-شیکاری کەسێک بکەین، ئەمانە دێن و ئەم هێڵانە دەچەقێنن و سنورداری دەکەن،لە گەڵ پرۆسیسوسەکانی ئەم هێڵانە.
لە کۆتاییدا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە،شتێکی زۆر سادەو ئاسان وەردەگرین :ناویدەنێن “شیزۆفرینی” ڕسەمکردن و نەخشەدانان هێڵەکانی هەڵهاتن.ئەم ڕسەمکردنەی هێڵەکانی هەڵهاتن بە وردی و بە دەقیقی درێژوبووەوەن لە کایەی مێژووی جیهانیدا، من،بۆرژوایەکی بچوکی فەرەنسی،کە،لە وڵاتەکەم نەچومەتە دەرەوە ، من بۆ جارێکی دیکە خولیای چی دەکەم؟،خولیای ئەفەریقاو ئاسیا دەکەم،ئەمە خولیاو کەڵکەڵەیە،هەر ئەمەیە خولیاو ورتەورت . هیچ کات،بە هیچ شێوەیەک پێویست ناکات ئێکە شێت و دێوانە بین تا خولیاو ورتە ورت و کەڵکەڵە و وڕێنەیەکمان هەبێت.
ئەو فیچقە و قوڵپدان لە پاش گەیشتن من ناوی دەنێم پرۆسیسیوس لە ناو کایەی میژوو و کۆمەڵاییەتیدا.
پاشامن چی ڕودەدات؟ من دەڵێم هەریەک لەو هێڵانە مەترسی و ترسی خۆیان هەیە.من لەو بڕوایەدام ترس و مەترسی تایبەتی هەر یەکێک لەو لە هێلێکی هەڵهاتن،یان هێڵەکانی هەڵهاتن لە گەڵ خۆیاندا بوونیان هەیە. ئەم هێڵی خواست و تاسەو خولیا و کەڵکەڵانە چین؟ جۆرو شێوازێکە لە داڕوخان و وێرانبوون؟داڕوخان و کاولبوون و وێرانبوونێک چییە؟ مەترسی ڕاستەقینەی هێڵەکانی بنچینەیی و بنەمایین،مەترسیدارتیرن ترسن-ئەو کاتەی هێڵێکی هەڵهاتن هەڵدەگەڕێتەوە بۆ هێڵێک ڕوخان و وێرانکردن و کاولکردن،هێڵێکی تێکدان و وردوخاشکردن.هێڵی هەڵهاتن وەک پرۆسیسیوس، بە ئاسایی و لە شوێنی خۆیدا،هێڵێکی ژیانە کە پێویستە و دەبێت وەک ڕێگەو شێوازی نوێی ژیان خۆیان دەرخەن،ڕەسمبکرێن،شوێنپێ هەڵگرن،بەڵام هەڵدەگەڕێنەوە بۆ هێڵێکی پەتی مەرگ و کوشتار.لە کۆتاییدا،هەمیشە ئەو ئیمکان و شیمانەو ئەگەرە لەوێدا هەیە.ئەو شیمانەو ئەگەرو ئیمکانە هەیە کە هێڵێکی هەلچهاتن دەپچڕێت و دەستبەرداری ئەوە دەبێت کە هێڵێکی دهینان و خولقاندن بێت،هەڵدەگەڕێتەوە بە بازنەیی،بە شێوەیەکی بازنەیی. “کونێکی ڕەش”،واتە دەبێتە بە هێڵێکی وێرانکردن و ڕوخانی پەتی و سادە.هەر ئەمەش لای من زۆر شتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە .من وای دەبینم هێڵێکی هەڵهاتن لەو کاتەی دەپچڕێت و دەستبەردار دەبێت لەوەی هێڵێکی داهێنان و خولقاندن بێت،دەبێت بە هێڵێکی مەرگ و مەرگهێنەرو بکوژی پەتی و سادە،دوو شێوازی بوون بە هێڵی مەرگ هەیە.بوون بە هێڵێکی مەرگ و مەرگهێنەر بۆ ئەوانی دیکە،وە هێڵی مەرگی تایبەتی خۆی.ئەم دوو هێڵە زۆربەی کات بە تووندی پێکەوە گرێدراون.ئ بۆچی پێکەوە گرێدراون؟بە ڕاستی ئەمە ئاڵۆزە،بەڵام من دەتوانم بەردەوام کەیس و پرسی ئەدەبی وەربگرم.
چی ڕوودەدات؟ من هەوڵ دەدەم نومونەیەکی دیکە بهێنمەوە،نمونەیەکی کۆنکرێتی تر.،زیندوو،ژیاو: تێگەو چەمکی فاشیزم.من زۆر جار وتومە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان فاشیزم و تۆتالیتاریزمدا،لە هەر پنتێک لە پنتەکاندا بێت،بە هیچ شێوەیەک وەک یەک نین و هەمان شت نین.فاشیزم بڕێک نهێنی تر و شاراوە ترە،لوغزاویترە.
فاشیزم زۆر بە سادەیی و ساکاری پرۆسیسیوسێکی هەڵهاتنە.هێڵێکی هەڵهاتن کە بە خێرایی و کتوپڕی هەڵدەگەڕێتەوە بۆ هێڵێکی مەرگهێنەرو مردن،مەرگی ئەوانی دیکەو مەرگی خۆ،مەرگی خودی خۆی.من دەمەوێت بڵێم ئەمە یانی چی؟هەموو فاشیستەکان ئەمەیان وتووە :فاشیزم بە شێوەیەکی بنچینەیی و بنەڕەتی بە پێچەوانەی تۆتالیتاریزمەوە گوزارشتە لە ئیدیای جوڵەو بزاوتێکی ئەبەدی و هەمیشەیی بە بێ ئۆبژێ و بێ ئامانج و بێ مەبەست،تەنیا یەک ئۆبژێ نەبێت هیچ ئۆبژێیەکی دیکەی نییە : تەواوکاری و تەواوکردن ، واتە بەرنامەو هەستانەوەوی “فیچقىەو قوڵپدانەکانی “کە تیابەتن بە خۆیەوە؟.بەمشێوەیە لەوشێوینەی کە ئەم جوڵە بێ ئامانج و بێ ئۆبژێیە هەیە،فاشیزم هەیە، دەبێت بە هێڵێکی تەواو تەواو وێرانکردن و داڕوخان و کاولکردنی پەتی.ئێمە دەمانەوێت ئەوانی دیکە بکوژین،مەرگی تایبەتی خۆیشی دەکەوێتە سەرو مەرگی ئەوانی دیکەوە.کاتێک من دەڵێم زرجا ئەمە لوغزاویی و لێڵ و ئاڵۆزە،من سەبارەت بە فاشیزم قسە دەکەم.
من دەمەوێت بڵێم باشترین کتێبێک لە بارەی فاشیزمەوە ،کە من قەرزارباریم، کتێبەکەی ئارێنتە.شیکاری و شیکردنەوەیەکی نایاب و دورو درێًژە،بە هەمانشێوە سەبارەت بە دام و دەزگا فاشیستەکان.بە باشی ئەوەی دەرخستووە کە، فاشیزم ناتوانێت بژی لە ڕێگەی ئیدیای جۆرو شێوازێک لە جوڵانەوەو بزاوت نەبێت کە خۆی بە بێ پچڕان و زۆر بە پەلەیی بەرهەمدێنێتەوە.لەو پنتە مێژوویییەی فاشیزم ڕابمێنین، تا جەنگ و کوشتار زیاتر بێت بۆ فاشیست،زیاتر بوغزو کینە و ڕقی بە پەلە زیاد دەکات.ئێمە ئاگامان لە دواهەمین تێلیگرامی هیتلەربوو کە فەرمانیدا بە وێرانکردنی دانیشتوان و وێرانکردن و کاولکاری و قڕکردنی خەڵک. بە مەرگی ئەوانی دیکە دەستپێدەکات،بەڵام دەبێت،هەڵدەگەڕێتەوە بۆ مەرگی تایبەتی خۆیشمان.من لێرەدا بە باشی ئەوە تێدەگەم بۆچی ئەمەریکاو وڵاتانی ئەوروپا نەیاندەویست لە گەڵ ڕژێمی هیتلەردا هاوپەیمانی ببەستن،بۆچی پەنایان بردە بەر هاوپەیمانی لە گەڵ ڕوسیا،ئەمە دەرگیری و پەیوەستبوون و دەربەستبوونێکی مۆراڵی نەبوو،خەم نەبوو بۆ سەرکەوتنی ئازادی.باشە بۆچی ئەوان وایان بە باشتر زانی هاوپەیمانی لە گەڵ ستالیندا بکەن کە سیستەمێکی تۆتالیتاری بوو؟ بەڵام ڕژێمێک نەبوو لە تیپی فاشیستی،زۆر جیاواز بوو.ئەوە جیگەی دڵنیایی و یەقینە کە فاشیزم بوونی نییە تەنیا لە ڕێگەی ئەم بوغزو کینەو ڕقەی بزاوت و جوڵەوە نەبێت.بەمشێوەی ئەگەر ویستان لە سەری بێت و وای بخوازن،فاشیزم ، بەڵی لەو شوێنەی کە هێڵێک هەڵدەگەڕێتەوە سەر مردن و مەرگ،لەوێ فاشیزمێکی پۆتێنسیالی هەیە.
مەرگێکی خۆ ویستی،هەر فۆرمێک بە خۆوە بگرێت،لە هناو هەرفۆرمێکدا بێت،پەرستنی مەرگ،مەرگپەرستی،مەرگدۆستی.لە ڕێگەی عشقمانەوە بۆ مەرگ،لە ڕێگەی مەرخوازی و مەرگدۆستیمانەوە من لە فاشیزم تێدەکەم،چاوەرشوانی فاشیزم دەکەم.ئێمە دەتوانین فاشیزم بناسینەوە ئەو کاتەی هاوار دەکات و دەقیژێنێت :بژی مەرگ!. هەرکەسێک وتی بژی مەرگ ،ئەوە کەسێکی فاشیستە .
ئەم مەرگدۆستییە ڕەنگە لە ڕێگەیەکی فاشیستییەوە خۆی بنوێنێت،بەڵام ڕەنگیشە و دەتوانێت لە ڕێگەی زۆر شتی دیکەوە خۆی دەربخات و خۆی بنوێنێت ، لە ڕێگەی چەند جۆرێک لە خۆ ڕازیبوونی خۆ کوژیی ، کۆمەڵێک نارسیزمی خۆکژییانە،کۆمەڵێک پرۆژەی خۆوژی . هەموو پرۆژەیەکی خۆکوژی دەبن بە بەشێک،وە ڕونکردنەوەی جۆرێک کایەی مەرگ،مەرگردۆستی،عیشق بۆ مەرگ .

سەرچاوە

Gilles Deleuze à Vincennes – Anti-Œdipe et autres réflexions cours du 27/05/80 –