Barzani

ڕێبوار کەریم : جومگەکانی دەسەڵات لە بارزانی یەوە ىۆ …..

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

یەک سەرۆک « مەسعود بارزانی »

یەک پیاوی دەوڵەتداریی « نێچیرڤان بارزانی »

یەک راوێژکاری ئاسایشیی « مەسەرو بارزانی »

یەک سەرچاوی ئابووریی « نەوت »

یەک ئەندازیاری نەوت « ئاشتی هەورامی »

یەک حیزبی سەرکردە « پارتی »

یەک شارەزای دیبلۆماسیی « فەلاح مستەفا »

یەک پەرلەمانی ئیسلامیاویی باو و نەریتیی و سازشکار

٦٤ حیزبی بێ هەڵوێست

دەیان کەناڵی راگەیاندنی سێبەری حیزب

دەیان رێکخراوی مەدەنی سێبەری حیزب

سەدان رۆشنبیری دەربار

دەیان کتێب نووس و بابەت نووسی درۆزن

٢ دۆستی گەورەی کورد « ئۆرۆغان » و « قاسمی سلێمان »

عێراقێکی وێرانی کاولبووی جێگەی تەراتێنی جاسوسی و شەروشۆری کۆنە قینی سیکتاریزمی شیعەگەرایی و سونیگەرایی و بیرە رزیوو بۆگەنەکانی سەدان ساڵەی لەمەوبەر .

ئەمانە هەموویان یەکسانن بە وڵات و کۆمەڵگایەکی قەیراناویی و لە لێواری کارەستای گەورەدا ، چەندین قەیران لە دوای یەکتر ریز بوون ، ویژدانی دارزاوی سەرکردە و بنکردەی حیزبگەلێکی مافیایی کە هەرچی پێی بڵێی ئنیساندۆستی نەیانهێشتووە لە نێوان خەڵکدا و لە جێگەیدا تۆوی دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە و تۆمەتبارکردن و بە سوک تەماشاکردنی ئەو کەسانەی بە دوای ویژدانی ئیسنایی و دیمکوراتیی و ئازدیی و دادپەروەرییەوەن .  سەدان و هەزارن پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەردەوامە ، بێحورمەتیکردن بە تاکی کورد و تێشکانی بەردەوامی کەسایەتی هەرچ مرۆڤێک ، تەنانەت ئەوانەی ملکەچ و گوێڕایەڵ و کۆیلەی حیزبەکانن . پەروەردەیەکی وێران و نەریتیی . تەندروستییەکی یەجگار خراپ، ئاوی پیس ، خواردەمەنی پیس و بەسەرچو ، داو و دەرمانی خراپ و بەسەرچوو ، نەبوونی متمانە و بروابوون بە یەکتری ، شپرزەیی و تێکچوونی باری دەروونی ، بە تایبەتی منداڵان و ژنان و ئەوانەی کەسانێکیان نییە چەپوگوپێکیان بۆ بکات لە بازاری ڕەش و گەنداڵدا . دەیان نەخۆشی و دەغەزاری و سەرەتان بە جۆرێک بەربڵاوە کە زۆر ترسناکە و ئایدنەیەکی خراپ چاوەڕوانی کۆمەڵگای عێراقی و کوردستانییە .