کونجرینی : پێگرتنەکەی پارتی ، سوڕانەوەی زەمەنە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسیاسەتدا پێگرتن هەیە ، پێگرتن وەک ئەوەی نا ، کە منداڵێکی ساڵە وەخت دەکەوێتە سەر پێ . لەسیاسەتدا کامڵ بوون هەیە ، لە قاڵبووی سیاسەتدا دەکەوێتە سەرپێ و دەجوڵێیت و لەخۆت دەگەیت . ئەوەی چەند ڕۆژێکە پارتی دەیکات ، نەکەوتۆتە سەرپێ و ، بیریی لەهەڵەکانی ڕابردوو نەکردۆتەوەو ، کار بۆ داهاتوو ناکات . ئەم تێزە بۆ پارتی بەپێچەوانەوە کەوتووە ، سەرپێکەوتنی سیاسەت ماندو بوون و موومارەسەیەکی قوڵ و گیان بەخشینی دەوێت ..

گەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو ، پارتی نەماندوو بووەو ، نە قاڵ بۆتەوەو ، نە موومارەسەی سیاسەتی کردووە ، چۆن دەکرێت ئەوەی دوێنێ بەهەڵە ئەنجامی دا ، بەیانیش ئەوەی دەیەوێت درێژکراوەی هەمان هەنگاو بێت . لەکردەی حیزبێکی چاوکراوەدا هەڵە بەدوای هەڵەدا بوونی نییە ، بەڵکوو وانە وەردەگرێت لەهەڵەی پێشتر . حیزبی قاڵبووی سیاسی دەبێت لەزەمەن بگات ، زەمەنی ئەمڕۆ و دوێنی و هەموو چرکەساتەکان هاوشێوە نین .

ئەوەی پارتی دەیەوێت بیکات ، هێندە سەرشێتانەو نەزانانەو بێئاگایانە ، بێ هیچ خوێندنەوەیەک بۆ جیاوازییەکان و جگە لەوەش پێنازانێت زەمەن دەخوازێت دیموکراسی بەخێرایی چرکەکان ، خولەکانی کاتژمێر ببڕێت ، کەچی پارتی بە ڕۆژمێریی خەیاڵەکانی خۆی دەخوازێت زەمەن بۆ دواوە بگەرێتەوە .

پارتی هەمان قیسمەت و نسیبی 31 ئاب لەباوەش دەگرێت ، لەوە دەچێت بێئاگا بێت سەدام رووخا بێت . یان تێنەگات ئێستا چ زەمەنێکی قوربەسەریی و نەهامەتیی دەچێژیت بەو بازنە کورتکراوەی ، کە دەوریی داوە .

نابینێت و تێیناگات ، وا ئۆجەلان بە سیاسەتی حەکیمانەو بەناچاریی تورکیا و سود وەرگرتن لە ڕێچکەی یاسایی و دەستوریی تورکیا دەچێتە پەرلەمان ، یان لەوە ناگات باکورو ڕۆژئاوای کوردستان قەڵەمڕەووی بەرژەوەندنییەکانی ئەوانی لەگەڵ ڕۆژئاوادا کورت کردۆتەوە . نابینێت ئێستا گۆشەکانی هاوپێچی ئەو لە سێ گۆشەدا بەرامبەر بەوە .

چی دەتوانێت بیکات و چۆن و چی بۆسەردەگرێت ؟ ناوچەکە ئاوێنەی ڕووی بەرژوەندییەکانیان گۆڕییووە . لەمەوبەر بۆهەر لەرەیەکی پارتی دەروازەی هێزی یەکلاکەرەوە لەئاسمان و زەویی ئاواڵە بوو . ماوەی درێژخایەنی بێ ماندوبوون و سوود لەململانییەکان ، پارتی خستە قوتبێک بەسەر هەموولایەکدا زاڵ بێت . ئەمە دوێنێ بوو ، ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ نییە ، بەڵکوو گۆڕانکاری بارگراوەندە سیاسیەکان لەناوچەکەو هەرێم ، لای پارتی یەکەو بەخواری دەیبینێت وەک ئەوەی هەیە :

نمونەی یەکەم / نێوەندی تورکیا لەگەڵ پارتی درزیی یاسایی و زەمەنی تێکەوتووەو ، هاوپشتی تورکیا بۆ پارتی بەرەو پوکانەوە دەچێت ، پەکەکەی نەیاریی سەرسەختی پارتی ڕووبەڕووەو ، بەرژەوەندیی سیاسیی نوێ وادەخوازێت .

دووەم / هەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندییەکانی ناوچەو جیهان پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوەی پارتی دەخوازێت ، بەڵکوو ڕێکە لەگەڵ خواستی هێزەکانی تردا . دیموکراسی لەکەوتنی پارتییەوە سەرپێدەکەوێت ، بۆیە ئەوەی هەیە دەبێت ببێت ، گەر پارتی جوڵەی ناڕێکیش بنوێنێت .

سێهەم / پارتی و سەرۆکەکەی لەڕابردوو هێندە خوار ڕۆیشت ، شەپۆلەکانی پەنگی سیاسی و یاسایی و ئیداریی ڕووەو جوڵاندنی یەکلاکەرەوە هروژم دێنێت ، گەر هیزەکانی تریش هەنگاوی جدیان نەنایە ، بارەکە نالەبار تر دەبێت بۆ پارتی و + ئەوانی تر . کەواتە ئەوەی ڕوودەدات جارێک بۆ کورد خێر بێت ، بۆ پارتی دووجار ، چما خیرە پارتی سەرپێ ناکەوێت و سەریی تۆزێک بانادات لەسیاسەتدا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت