Maliki-Iraq

کامەران وریا قانع : مووچه‌ى دوو خوشكه‌كه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ ناوه‌راستى سالانى سیه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو , كاتێك یاسین هاشمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو , داوایه‌كى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى ئه‌و ساته‌ى كردبوو ، كه‌ ( ره‌زامه‌ندى بفه‌رموون به‌ دابینى كردنى بڕى 15 دینار وه‌كو مووچه‌ى مانگانه‌ بۆ هه‌ردوو خوشكى مه‌لیك غازى كه‌ ده‌یكرده‌ كچی مه‌لیك فه‌یصه‌ل دامه‌زرێنه‌رى عێراق ) . كاتێك ئه‌م داوایه‌ ئه‌گاته‌ په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایی و یاسایى پرۆژه‌كه‌ ره‌ت ئه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ هۆكارى شه‌رعی و یاسایی , هۆكاره‌ شه‌رعیه‌كه‌ى ئه‌بێت مه‌لیك غازى ، كه‌ برایانه‌ ئه‌بێت به‌خێویان بكات و مه‌سرفیان بكات , هۆكاری یاسایی ; په‌رله‌مان ناتوانیت بۆ دۆخێكى له‌وجۆره‌ یاسایه‌كى تایبه‌ت ده‌ربكات , چونكه‌ هه‌ر به‌ پێى یاسا مه‌لیك غازى به‌رپرسیاره‌ له‌ دوو خوشكه‌كه ‌.

ئه‌م مه‌وقفه‌ى په‌رله‌مان وه‌زیرى دارایی ( رەئوف كوبیسه‌ى ) كه‌ نوێنه‌رى حكومه‌ت بوو , ئه‌و داواكەى پێشه‌كه‌ش كردبوو زۆر شه‌رمه‌زار ئه‌كات , چونكه‌ نه‌یتوانى قه‌ناعه‌ت به‌ په‌رله‌مان بهێنێت . یه‌كسه‌ر ته‌له‌فۆن بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌كات , ئه‌ویش به‌ په‌له‌ ئه‌گاته‌ په‌رله‌مان و روون كردنه‌وه‌ ئه‌دات و ئه‌ڵێت : من له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایی و دارایی په‌رله‌مانم ، كه‌ هیچ بنچینه‌یه‌كى یاسای نیه‌ بۆ ئه‌م یارمه‌تیيه‌ , به‌ڵام من له‌ رووى كارى مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ ئه‌وداوایه‌تان لێدەكه‌م , خۆتان ئه‌زانن مه‌لیك ئه‌و پاره‌ى له‌ ژێر ده‌ستیه‌تى هه‌ر ته‌نها فریايى كاره‌كانى خۆی ئه‌كه‌وێت , ناتوانێ یارمه‌تى خوشه‌كه‌كانى بدات . دواتر به‌رده‌وام ئه‌بێت و ئه‌ڵێت : دواتان لێكه‌م ئه‌م دوو شازاده‌یه‌ پێویستیان به‌ خه‌رجیه‌ك هه‌یه‌ , له‌ بیرتان نه‌چێت ئه‌مانه‌ كچى مه‌لیك فه‌یصله‌ن كه‌ چاكه‌ى زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌رمان , ئه‌م دووشازاده‌یه‌ ناتوانن به‌ره‌نگارى ئه‌و بارو دۆخه‌ قورسه‌ى ژیانیان ببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ره‌زامه‌ندى نه‌بن )
دواتر لیژنه‌كه‌ له‌ رووى مرۆییه‌وه‌ رازى ئه‌بن به‌ دابین كردنى مووچه‌یه‌كى مانگانه‌ بۆ هه‌ر دوو خوشكه‌كه‌ .
به‌راستى چیرۆكه‌كانى سه‌رده‌مى مه‌لیك ئه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ى نوێ ئه‌ده‌ن رۆژانێك له‌م عێراقه‌ى ئه‌مرۆ یاسا ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ هه‌تاكو مه‌لیك و سه‌رۆك وه‌زیران نه‌یتوانیه‌وه‌ پێشێلى بكه‌ن . ره‌نگه‌ خراپترین كار له‌م مێژووى ئه‌م ناوچه‌یه‌ كرابێت ، ده‌ركردنى داگیركه‌رى ئینگلیز و هاتنى شه‌لاتیه‌ خۆماڵیه‌كان بۆ سه‌ر كورسى حكوم كردن بوه‌ .

وینه‌كه ‌: خێزانى پاشایه‌تى عێراق له‌ چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو .