Dnyai-Arab

ئاکۆ برایم : ترس و گومان و بێ متمانەیم لە عەرەب .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامانجى دوور و نزیکى ئەم شەرەى داعش ، هەرێمى کوردستان بوو ، کەمەبەست لێى تەسفیەکردن و قڕکردنى سوننە و خاڵیکردنى بوو لەهەرێمى شیعە نشین . هەروابێتەوە گۆڕینى دیمۆگرافیاى ولات بوو ، بەتایبەت هەرێمى کوردنشین ،کەحاڵى حازر بەملیۆنان عەرەب ، بەناوى ئاوارە و لێ قەوماوەوە هاتونەتە کوردستان . ئەو عەرەبانە رۆژانە زیاد دەبن ، زەوى و موڵک دەکرن ، ئوتومبیل دەکرێت بە ناویانەو ، دوکان و بازاڕ دەکڕن ، زەواج لەگەڵ کوردا دەکەن ، لێرە منداڵیان دەبێت و ، لەسەر نفوسى کوردستان تۆماردەکرێن ، کارتى زانیاریان بۆدەردێت ، کە سەرجەم ئەم کارانە ، زەنگى مەترسین و پاشەرۆژى شارە کوردییەکان بەدەردى کەرکوک و خانەقین دەچێت ، وەک دەزانرێت شارێکى وەکو دهۆک ئێستا ژمارەى ئاوارە ، لە خەڵکە رەسەنەکەى زیاترە ، گەر هەڵبژاردن بکرێت و عەرەب یەک کاندیدیان هەبێت بۆ پۆستى پارێزگار ، ئەوا بەدڵنیایەوە دەبنە براوە .
بەم شێوەیە هەرێم ئەبێتە عەرەبستانێکى بچوک ، ئەوەش بۆ ئەمڕۆ زۆر هەستیارە ، کەباس و دەنگۆى دابەشکردنى عێراق کەوتۆتە رۆژەڤ ، هەموو لایەک قسەو باسى لەسەر ئەکەن ، کە بۆئەوەش شیعە لەسوننە و کورد زیاترى پێخۆشە ، تا هەرێمێکى شیعە نشین دوور لەسوننە و دەسەڵاتى کوردى بێ سەرئێشە هەبێت ، بۆیە لەئێستاوە ئەوەى بۆى دەکرێت و دەتوانێت ژێر بەژێر دەیکوژێت و ، لەناوى دەبات . ئەوەشى ناتوانێت بۆى دەست نادات ، ئاوارە و دەبەدەرى دەکات ، تا سبەى رۆژ نەبنە بەربەست و رێگر .
کارم بەسەر دژایەتى شیعە و سوننە نى یەو ، گەر یەکتریش ببڕێننەوە باکم نیە و بەخەیاڵما نایەت . لاى من ئەوە ئینتیقامێکى ئیلاهى یە ، لەبەرامبەر ئەو هەموو زوڵم ستمە و ناهەقەیەیە ، کە بەدرێژایى مێژوو دەرەهەق بەئێمەى کورد کردویانە . هیچ کاتێکیش سەربەخۆى وڵات وئازادیم نەبەستۆتەوە بەدژایەتى یان دۆستایەتى هەریەک لەودوانە ، تا خۆشخەیاڵ بم بڵێم گەر لایەنێک هاوپەیمانمان بێت زیاتر دەگەین بەئامانج . گەر هەریەک لەوانە ئەمڕۆ لەپێناوى بەرژەوەندى و مەرامى خۆیاندا دۆست وبرامان بین، پاشە رۆژ وەک نەریتى هەمیشەیى وبیرى شوفێنزمیان دەبنە دوژمن. مێژوو ئەوەى بەروونى پیشان داوین ، هەرچى عەرەب بوە بە شیعە سوننە و بێ باوەڕەوە هەر دژى کورد دەسەڵاتەکەى بووە . بۆیە پێویستە لەسەر دەسەلات وسیاسیەکانى وڵات ، تا دەرفەت و کات ماوە ، بیرێک لەو پیلان کارانە بکاتەوە ، وەک دەبینرێت ئێستاش بەردەوامە ، ئاخر ماناى چى یە من تێناگەم ، یەعنى چى عەرەبێک لە رومادى ئاوارە دەبێت ، لەپێشیدا چەندین شارى وەک بەغدا و کەربەلا و نەجەف و دیالە و تکریت واست و قادسیە هەبێت ، بەسەر هەموو ئەمانەدا باز بدات و بێتە کوردستان و ، ئاسانکارى بۆبکرێت بە فرۆکەى تایبەت بیگوێزنەوە ، ئەم ماستە نەک مویەک بگرە تۆپەڵە موو ، و گوریسیشى تیایە . سەربارى ئەوانەش وەک تێبینى دەکرێت خەریکە فەرهەنگ و کەلتوریشمان دەگۆڕن ، بەلەبەرکردنى جل وبەرگى نەشیاو ، وسوڕانەوە و هاتنە ناوبازاڕ بە میقنەعەو دیشداشە و تراکسوت و جلى سەیر وسەمەرەو ، هەروەها زۆر جار بەسەرخۆمدا هاتوە کاتێک چومەتە دوکانێک خاوەنەکەى بەعەرەبى قسەى لەگەل کردوم ، کەئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى سبەى رۆژ زمان و ناسنامەمان ون بکەین و خۆمان فێرى زمانى عەرەبى بکەین . ئەوەى کەسەرم لێدەرناچێت و عەقڵم نایبڕێت ، ئەوەیە کە ئێمەى فەرمانبەر و مووچە خۆر ، کە مانگانەدەوامى تەواویش دەکەین بە3 مانگ جارێک ئەوجا موچەمان پێدەدەن ، کەچى ئەوان بەبێ ئەوەى لەسەر کاربن و دەوام بکەن ، بەسەعات موچەیان دواناکەوێت ، لەرێگەى حەواڵەو کارتى زیرەکەوە دەگاتە دەستیان . بچۆ پارکەکان لەبەر عەرەب رێ بەرناکەوێت ، بچۆ سەیرانگاکان وا هەست ئەکەیت لە ئەبو نەواس یت ، بچۆ نەخۆشخانەکان جگە لەو هەموو نەخۆشە عەرەبە ،، بەشى زۆرى دکتۆرەکانى عەرەبن ، بچو مەیانى کرێکاران شوێنى ئیش و پشەکان و ، دەست گێڕەکان یەکپارچە هەر عەرەبن ، تەنانەت ئێستا شوان و گاوان و سەپانى شارەزوریش ، بەشى زۆریان عەرەبن ،کە هەموو ئەمانە بەشى من و تۆ دەبەن لەداهات و کاسپى و ئاو و کارەباو بەنزین و خزمەتگوزارى ، پێداویستیە رۆژانەکان . کێشەى بەش نەکردنى بەنزین و قەیرانى کارەبا و ئاو و شوێنى نیشتەجێبون ،کە بۆئێمە بۆتە گەورەترین کێشە لەسایەى سەرى ئەوانەوەیە .
خالێکى دیکە ئەوەیە کە عەرەب ببێتە فریشتە و پەپوولە ، هێشتا هەرجێگاى گومانن . کارەسات و روداوە دڵتەزێنەکەى چەند ساڵ لەمەوبەر ، کە دووگەنجى عەرەب کردیان دەرهەق بەو ماڵەى گەرمیان کە وەک کوڕى خۆیان سەیریان دەکردن و ، خزمەت و پارەیان دەدانێ ، بەس نى یە بۆ ناسینى ناخ و نیەتى نەگریسى عەرەب ؟! پێم خۆشە لەسەر ئەو بێ سیفەتى و سپڵیەیەى عەرەب ، ئەو باسەى کاک دڵشادى بەرنامەى ژیانەوەى کوردستان ، دوبارە بگێرمەوە کەلەسەردانێکیدا بۆ گوندى ( زەروون ) پێشکەشى کرد ، گێڕایەوە وتى : ( کاتى خۆى لەشەڕێکى پێشمەرگە وسوپاى عێراقدا ، سەربازێکى عێراقى بەدیلى دەکەوێتە دەست پێشمەرگە ، یەکێک لەو پێشمەرگانە کە خەڵکى گوندى زەروون ئەبێت ، خزمەت و رێز ێکى کوردانە و مەردانەى ئەو سەربازە دەکات ، تا دواجار بەدەستى خۆى لەمەترسى رزگارى ئەکات ، تا نزیک شوێنى سەربازییەکەى بەرێى دەخات ، پاشان دووبارە شەڕ لەنێوان رژێم و پێشمەرگەدا روودەداتەوە ، سەربازەکان دێنە ناو گوندەکەو ، هەمان سەربازیشیان لەگەڵدا ئەبێت ، کاتێک دێنە ناو لادێ کە ، خەڵکەکەى هەموو کۆدەکەنەوە ، ئەو سەربازە نمەک حەرامە،پیاوە کوردەکە دەناسێتەوە ، بە ئەفسەرەکە ئەڵێت ئەم پیاوە هاوکار و یارمەتیدەرى پێشمەرگەیە ، ئەوانیش دەیگرن وگوللە بارانى دەکەن . جا ئیدى نازانم لەنێوان ئێمەى کورد و عەرەبى سپڵەى بێ نمەک هیچ شتێک ماوە کۆمان بکاتەوە .؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت