دکتۆر کەمال میراودەلی : دەستوور ، دەسەڵات ، دەوڵەت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەستوور ، دەسەڵات ، دەوڵەت

ماگنا کارتا

ڕاستی کۆنترین دەستووری نووسراو کەپێوەندی نیوان دەسەلات [ پاشا ] و خەڵک دیاری بکات و سنوور بۆ دەسەڵاتی نێوەندیی دابنێ و چەمکی ئازادیی خەلک بێنیتە کایەوە پەیماننامەی ماگناکارتای بەریتانی یە کە بۆتە سەرچاوەی شانازییەکی نەتەوەیی مێژووی گەورەی بەریتانیا ..

ماگنا کارتا لە دوو وشەی لاتینیی پێکهاتووە : ماگنا بە مانای  مەزن و کارت بە مانای کارت ، چارتەر یان نووسراو ، پەیمان . کەواتە ماگنا کارتا کارتی مەزن یان پەیمانی مەزن دەگەیەنێت .

ئەم پەیماننامە یان چارتەرە لە ١٥ ی حوزەیرانی ١٢١٥ دا لە لە لایەن جۆن پاشای  بەریتانیاوە پەسند کرا ، کە تێیدا پاشایەتی وازی لە کۆمەلێ دەسەڵات بۆ دەرەبەگە یاخییەکان هێنا ، لەوانە : پاراستنی مافی کەنیسە ، پاراستنی بارۆنەکان لە گرتن وسزای نایاسایی و سنووردانان بۆ باج  و دامەزرادنی پرۆسەیەکی یاسایی بۆ عەدالەت و ئەنجومەنێكی ٢٥ کەسی لە بارۆنەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەمانە کە ، بوو بە ناوکی پەرلەمانی بەریتانیا .  ئەم پەیماننامە بوو بە بەڵگەنامەیەکی دەستووریی زیندوو – و بەشێکی گرنگی سیستمی سیاسیی بەریتانیا .

وێنەی ماگنا کارتای ساڵی ١٢١٥

ماگنا کارتا لە  ٦٣ ماددە پێکهاتووە . ماددەکانی سەرەتا باسی مافەکانی کەنیسەی کاسۆلۆکی لە ئینگلستان دەکەن ، ئەوانی دوای ئەو پەیمانی پاشا  دەردەخەن کە بەرامابەر بارۆنەکان توندو زبر نابێت ، بەڵام زۆربەی ماددەکان دەربارەی سیستمی یاسایی ئینگلتەران . ماگناکارتا بەلێن دەدات :  کە ، یاساکان یاسای چاکەو داپەروەریی دەبن .

کە هەموو کەسێک دەتوانی پەنا بۆ دادگا بۆ سەندنەوەی مافە یاساییەکانی بەرێت ، و نەبوونی پارەو خەرجی پرۆسەی یاسا نابێت رێگە لەوە بگرێت کەسی کەیسەکەی بۆ دادگا بەرێت ، و هیچ مرۆڤێکی ئازاد [ فرییمان ] [ ئەوەی کە خزمەتکار نەبێت ] نابێ بگیرێت یان زیندانی بکرێت ئەگەر پێشتر دادگا بڕیاری لەسەر نەدات . دوایی لە ساڵەکانی دواییدا وشەی مرۆڤی ئازاد کرا بە [ هیچ کەس]  کە هەموو مرۆڤیكی دەگرتەوە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتوکە یاساییەکە کلیک بکەرە سەر ــ دەستوور-دەسەڵات-دەوڵەت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت