barzani

دەوڵەتی یاسا : مەسعود بارزانی موسڵی تەسلیمی داعش كردووە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، سەرپەرشتیاری رادەسەتكردنی موسڵی بە داعش كردووە ، داواش دەكاتبارزانی وەڵامی هەموو پرسیارەكانی تایبەت بە كەوتنی موسڵ بداتەوە .

محەمەد سەعدون سەیهود ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە ” ژوری عەمەلیاتی كەوتنی موسڵ لە هەولێرەو لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت ” .
پێشوایە چەند لایەنێكی سیاسی موسڵیان رادەستی داعش كرد ، لە سەروی هەموویانەوە حكومەتی خۆجێی موسڵ ” .

داواشی لە مەسعود بارزانی كرد ، وەڵامی هەموو پرسیارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی موسڵ بداتەوە ، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە ” .