ئەکرەم محەمەدئەمین : من و نامەکەی بارزانی .  

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرینەی خەڵکی کوردستان ماوەیەکە سەرقالبون بە مانەوە یان نەمانەوەی سەرۆکی هەرێم لە سەر کورسیەکەی یان چۆنیەتی هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم .

زۆر گرنگە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەم بابەتە بە هەند وەرئەگرن و بیروبۆچونی خۆیانی لەسەر ئەدەن ئەشبێت وابێت چونکە چۆنیەتی پیادە کردنی دەسەلاتی سەرۆکی هەرێم ئەبێت بە یاسا رێك بخرێت و دەسەلاتەکان دیاری کراوبن ، بروای تەواو بە دیموکراسی و دەستاو دەست کردنی دەسەلاتەکانی تیا دیار کرابێت .

ئەگەر بمانەوێت وولاتێکی دیموکرات و بروابون بە ئازادیمان هەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە ئەبێت بروای تەواومان بە دەستاو دەست کردنی دەسەلات هەبێت .

کەواتە با بگەڕینەوە بۆ دەستور و ڕیشالەکانی ناو دەستور کە چۆن نوسراوەتەوە و کەم کوریەکان لە چیدان .

وەکو بینیمان چوار لایەنی سیاسی لە کوردستان بێجگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆژە یاسایان پێشکەشی پەرلەمان کردلە (  2015-06-23) بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری ساڵی (  2005) یاسای ژمارە(1  ) تایبەت بە دەسەلاتەکانی سەرۆکی هەرێم .

نامەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بە بێ ئاگاداری جێگرەکەی کە بەڕێز کاك (کۆسرەت ) نوسراوە . ئەمەش هەلەیەکە خۆی لە خۆیدا .

ئەوەی بابەتی نوسراوی بەندەیە چەند تێبنیەك هەیە لەسەر نامەکەی بەڕیز سەرۆکی هەرێم :

لە نامەکەدا وا هاتوە :

1- بەر لە دوو ساڵ بە نامەیەك بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان داوام کردوە لەگەل حزبەکان بۆ مەسەلەی سەرۆکایەتی هەرێم بە تەفاهوم چارەسەرێک بدۆزنەوە ، پێش چەند مانگیک لەگەڵ حزبەکان کۆبونەوەم کردوە بۆ هەمان مەبەست .

تێبینی  :

# ( 2015-06-23 ) کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام درا بۆ پێشکەش کردنی هەموار کردنەوەی دەستور یاساکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی هەرێـم ، تەنها پارتی و پاشکۆکانی ئامادە نەبون ، هەمان پەرلەمانە کە بەڕێزی سەرۆکی هەرێمەکەیەتی .

#  نامەکەی بەڕێزت لە کۆبونەوەی مەکتەوبی سیاسی پارتیدا نوسراوەتەوە ، بۆ راستی وەلامەکەش هەرچوار لایەنە سیاسیەکەی کوردستان وەلامی بەڕێزتیان داوەتەوە بە پێشکەش کردنی پرۆژەکانیان ،

کەواتە بیرتان چوبوو بە پارتەکەی خۆتان بڵێن ئێوەش ئەبێت پرۆژەتان هەبێت ، ئەی کە نیتانە بەرنامەتان چیە ؟

لە نامەکەدا :

2 – لەماوەی ڕابردوودا هەموو كارە سەرەكییەكانم لە ڕێگەی تەوافوق و ڕاوەرگرتن ئەنجام داوە و ڕێزیشم لە سازان و ڕێككەوتنی لایەنەكان لەناو خۆیاندا گرتووە و یارمەتیم داون ئەو سازانەیان شێوەیەكی یاسایی وەربگرێت. یاسای ژمارە 4 ـی 2015 ـی پەرلەمان بۆ ئامادەكردنی دەستوور، وێڕای ئەوەی كە تێبینیمان لەسەری هەبوو ،

تێبینی :

# تێبینەکەی بەڕێزت بۆتە پرۆژەی هەرچوار لایەنە سیاسیەکە بەرامبەر پارتی کە پرۆژەی نیە .

لە نامەکەدا :

3 – ئەوەی رۆژی 23/6/2015 لە پەرلەمان ڕوویدا ، مەترسییە لەسەر بنەما و پڕەنسیپی تەوافوق و سازان ، ئەو بنەمایەی كە خودی سەرۆكایەتیی پەڕلەمان و كابینەی هەشتەم لەسەری دامەزراون . ئێستاش ،  لەبەر بەرژەوەندیی گەل و وڵاتەكەمان داوا لە حزبەكان دەكەم ، دوور لە بەرژەوەندیی حزبیی تەسك و ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی وڵات و ، هەروەها ڕەچاوكردنی هەلومەرجی ناسك و هەستیاری ئێستا كە وڵاتمان پێیدا تێدەپەڕێت ،  بگەڕێنەوە بۆ پڕەنسیپی تەوافوق و سازان . چونكە تەنیا بە سازان ، پرسە نیشتیمانی و سەرەكییەكان بە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمیشەوە قابیلی چارەسەرن .

تێبینی :

#  ئەگەر پارتی بەشداری بکردایە مەترسی نەبوو لەسەر پرنسیبی سازان .

# پێویست بوو پارتی بەشداری بکرادیە چونکە هەرچی جومگە سەرەکیەکانی حوکمەتە لە دەستیدایە لە چی سڵ ئەکاتەوە .

# هەتا چەند پرسی سەرۆکی هەرێم قابیلی چارەسەرن ؟

ئایا بە ڕێژەیە یان سازانە یان بە یاسا دەستور ڕێك ئەخرێت .

# سەرۆکی هەرێم کوا گوزەرانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان لە ماوەی دەسەلاتی بەڕیزتدا چی کراوە .

# سەروەت و سامانی وولات بە هەدەر ئەروات بە ئاگای بەڕێزت پارەکەی کوا ؟ بۆ سەرفی ناکەیتەوە بۆ کوردستان . ئەو هەموو داهاتە ئەرواتە دەروە هێشتا پەنا بۆ قەرز کردن ئەبەن ، کێ پارەی قەرزەکان ئەداتەوە ، لە موچەی کۆمەلانی خەڵکی ئەبرن کە مانگێک بوە بە ( 90) رۆژ .

# ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە نزمترین ئاستدایە کەچی داوای دەنگدان ئەکەیت لە خەڵکی کوردستان .

کام کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ؟

هەرچی جومگە سەرەکیەکانی دەسەلاتە بە هەموو بەشەکانیەوە لە ژێر فەرمانی خۆتاندایە ، بێ ئاوردانەوە بۆ لایەنە سیاسیەکان ، سەیرە باس لە رەچاو کردنی بەرژەوەندی وولات ئەکەن .

لە نامەکەدا :

4 – كوردستان بەرەو قۆناغێكی زۆر جیاواز و گرنگ دەڕوات . ئەمڕۆ زیاتر لەهەموو كات پێویستیمان به یەكڕیزیی و‌ رێككەوتن و سازانە . ئەوەی لەڕووی یاساییەوە پێویستە ، من لەلای خۆمەوە كردوومە . ئەركێكی نیشتمانی دەكەوێتە سەر هەموو لایەنەكان تا پێش 20/8 بگەنە ئەنجامێك كە، دەتوانن بە سازان ڕێكبكەون . ئەگەریش لایەنەكان بەپێی پڕەنسیپی تەوافوق و سازان نەجووڵانەوە ، ئەوكات منیش هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیێنم .

تێبینی :

 # چار نیە ئێمەش ئەڵێین یەکریزی و سازان لە سەروی هەموو شتێکەوەیە ، کورد پێویستی بە سەرۆکێکی ئازاو لە خۆ بوردوو هەیە لە پێناوی دەسکەوت و داوای کۆمەڵانی خەڵکی قوربانی بدات .

# ئەگەر لایەنەسیاسیەکان پێش( 2015-08-20 ) نەگەنە ئەنجام و پارتی پرۆژەی خۆی نەخاتە بەردەمیان وەلام چیە ؟ چونکە ئێستا پرسیار لە پارتی ئەکرێت کوا پرۆژەکەت کوا ووتەی فەرمی حزبەکەت .

# لایەنەکان زۆر بەرپرسانە پرۆژەیان پێشکەش کرد و ئامادەی سازانیشن .

# ئەگەر پارتی بەم شێوەیە لە راگەیاندنەکان ئەیانبینین گفتوگۆ بکەن قازانج بەم دۆخەی ئێستای کوردستان ناکات .

# ئەوەی منی راچلەکاندوە ڕستەی کۆتاییە .

هەرەشە ئامێز یان ئاگادار کردنەوە یان چیتان لەدەست دێ بیکەن یان ئەوە من و پارتی ئەوەش ئێوە یان دوو ئیدارە یان فەرمون بۆ شەڕێکی ناوخۆ کە هێلی سورە بۆ هەموو تاکێکی کورد .

خۆزگە ئەم نیوە دێرە لە کۆتای نامەکەدا نەبوایە ، چونکە کۆتایی هەموو نامەیەك بە هیوای سەرکەوتن و کامەرانی بە کۆتا دێت .

بە هیوای کوردسانێکی خۆش و ئارام

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت