111.2899 Barzani 7

کونجرینی : بۆ چوار حیزبەکە ـ یان سازان لەسەر بەرزانی یان تێکچوونی ڕەوش .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* لەهەموو دەسەڵاتە باڵاکانی نێو پارتی کەسێکی سۆرانی خاوەن بڕیار بوونی نییە ، بەڵام لەکاتی تێگیربوون و ڕووبەڕووبوونەوە ، سۆرانییەکانی نێو پارتی سەرشاشەو میکرەفۆنی ڕادوێکان و سەر پەڕەی سایت و ڕۆژنامەکان بەرنادەن و بەکاردێن  .

* دووبارەکردنەوەی سیاسەتی هەڵە  ، بنیادی شکست لەدوای شکستە  . هیچ هێزێک لەکوردستان ئەزموونی لەگەڵ پارتیدا نەبێت لەسەر سازان ، ئەوە یەکێتی هەیبووەو باجەکەشی داووە .

* پارتی دوا کارت بەکار دێنیت ، ئەویش کارتە ترسناکەکەیە ، لەخوارەوە ئاماژەی پێ دەدەم .

* پارتی لەئەگەری لابردنی بارزانی ناترسێت ، بەڵکوو لەئەگەرەکانی دوای ئەو .

* دەنگۆی ئەوە هەیە چەند کەسێکی باڵای پارتی هاتوچۆی موسڵیان کردبێت لەم ماوەیەدا .

بابزانین خۆشمەیی سازان بۆ پارتی لە کوێیەوە سەریی هەڵدا 

 لە هەڵبژاردنی  19 – 5 – 1992  پارتی  لەهەولێرو دهۆک بەڕاشکاوانە گزییەکی بەرچاویی کرد  .  لە دهۆکدا  دەنگەکانی پارتی لە سەرژمێریی پارێزگاکە زیاتر بوو ، هۆکارەکەشی بۆچاوبزکردنەوە لەهۆزەکانی ناوچەکە لەلایەن پارتییەوەو ، لەبوونی فەراخی سیاسی هێزەکانی یەکێتی و ئەوانی تر لەناوچەکە ،  دەگەڕیتەوە  . هەرچی هەولێرە ، وەک ئەوەی لەدواتردا کاک نەوشیروان سەرنجی  لەسەر هەبوو ، وابەستەیان دەکرد بە ئۆباڵی کەم توانایی و کەم  ئەزموونی کاک کۆسرەتەوە ، و پارتیش لەم فەراخەدا سوودمەند بوو  . لەبوونی سەروەری یاساو  تێگەیشتن لە چەمکی دڵسۆز بوون بۆ نیشتمان و نەتەوە  ، پارتی باش لەیەکێتی تێگەیشت بوو ، بۆیە ملی بەیەکێتی داو خستییە سەر سکەی سازان  . ئیتر سازان بووە ئەو خاڵە زێرینە بۆ پارتی لەهەر ئەگەرێکی دۆڕاندنی یاسایی و سیاسیی  ، سازان کەمەربەندنی بردنەوەو یەکلاکەرەوەی داخوازییەکانییەتی .

ماوەی دوو مانگە دۆسییەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێم و هەمواریی دەستور ، بازاڕیی سیاسی ئەم هەرێمەی کوردستانی گەرم کردووە . هەرچی چوار حیزبەکەیە وەک : یەکێتی ـ گۆڕان ـ یەکگرتو ـ کۆمەڵ . قسە لەسەر هەموارکردنەوەی دەستور و  کۆتاهاتنی بەرزانی لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم دەخوازن و ، پارتییەکان بەڕاشکاوانە قسە لەسەر هەڵبژاردنەوەی دەکەن .

چوار حیزبەکە لە ڕێی پڕۆژەوەو هەروەها لەڕێی ڕێچکەی پەڕلەمانەوە بە کاریی سیاسیانەی سەردەم دەیانەوێت ئەم گرفتە یاسایی و سیاسییە چارەسەر بکرێت . هەرچی پارتییە ، بەبێ هیچ پڕۆژەیەک و بەپێی کات و سەردەم قسە لەسەر سازان بۆ هەڵبژاردنەوەی بەرزانی بۆ جارێکی تر دەکەن .

پارتییەکان سەرەتا لە دوو مانگی ڕابردوودا ، هێندە توڕەو هەڵچوو لەسەر ئەو کەسەی قسە لەسەر پێگەی بەرزانی بکات و هەروەها ماوەیان نەدەدا بەهیچ کەسێک و بەهیچ شێوەیەک ، داوای جێگۆڕکێ و کۆتا هێنانی پێگەکەی بەرزانی بکات . ئەوان واین نیشان دەدا ، کە بەرزانی بەدیلی نییەو کەسێکی موقەدەسە و ، ناکرێت ئەم کەیسە هیچ کەسێک بیهورژێنێت . بەڵام چوار لایەنەکان لە گفتوگۆی تەلەڤزیۆنی و ڕۆژنامەکان ماوە ماوە وەڵامێکی ساردو ووردیان بۆیان هەبوو . تا سەرئەنجام لە 23 – 6  دا ئەوەی پارتی چاوەڕوانی نەدەکرد بوو . ئیتر پارتی نەرمی نواند و لە ئێستادا برازا و لەهەمان کاتدا زاوا کەوتۆتە خۆ و ڕۆژانە سەردانی هەموو لایەک دەکات و دەپارێتەوە تا دوو ساڵی تر ماوەی سەرۆکایەتی بۆ بەرزانی درێژ بکرێتەوە .

هۆکار چییە لەدوای ئەو هەموو هەڵچوون و چاوبزکردنەوە ،  لەئێستادا پارتییەکان نەرمو نیان بوونەتەوەو کەوتونەتە کاری دیبلۆماسی و قسە دەکەن لەسەر سازان و هەنگاویی کەم مەودا بۆ هەڵبژاردنەوەی بەرزانی ؟ . ئەمە بەرهەمی دوو شتە :

1 – سوربوونی چوارلایەنەکەو بەیاساکردنی ئەو کەیسە .

2 –  نەمانی کارتە ئەقلیمییەکان بۆ پارتی و ، نەبوونی هێزێکی تۆکمەو بە بیروباوەر ، بۆ هەر ئەگەرێکی ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ >  لەپاش بەزینی هێزەکەی لە شەنگال .

ماوەیەکە لە زاریی دوو کەسایەتی باڵای پارتی و بنەماڵەوە ، زمان لەوە دەدەن کە پەکەکە دەبێت بڕوات ، پرسیارەکە ئەوەیە بۆ لەم کاتەدا و هۆکار چییە ؟ . دیارە ئەم داخوازییە لە بنەمای ڕووداوە گەرماو گەرمەکانی ئەمڕۆی هەرێم دەرناچێت . لەوە دەچێت هێزەکانی پەکەکە گرفتێک بن لەبەردەم پارتی بۆ هەر ئەگەرێکی نوێ ، چونکە دەنگۆی ئەوە هەیە چەند کەسایەتییەکی پارتی لەم بەینەدا هاتووچۆی موسڵیان کردووە ، گەر پارتی لەم ساتەدا مل نەنێت بۆ داخوازیی چوار لایەنەکە و ، ئەوان سور بن لە سەر بڕیارەکەی خۆیان و ئەوا لەوانەیە پارتی کارتە ترسناکەکە بەکار بهێنیت یان کارتی سەوز بۆ داعش دابگیرسێنیت ، یاخوود بەدیوەکەی تردا سنورەکان چۆڵ بکات و دیسانەوە فەراخێک بۆ داعش دابین بکات بۆ هاتنە ناوەوە بەبیانووی شەڕیی ناوخۆ .  ئا لەم کاتەدا هێزەکانی پەکەکە ، گەر بەشێکیش نەبن لە تۆڵە لەپارتی ، ئەوا بەشێک دەبن لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی پارتی بەچۆڵکردنی ناوچە سنورییەکان  بەبیانووی پارێزگاریی کردن لە خۆیی بەجێییان دێڵێت و ترسی هاتنی داعش نامێنێت و سووتانی ئەو کارتەی پارتیش دەبێت .

پارتی بۆ ئەمە دەکات و لەپای چیی ئەمە دەکات ؟ ، ئەمە ئەو پرسیارەیە لەهەر ئەگەرێکی لاچوونی بەرزانی ، پارتی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفتی چارەنوسساز دەبێتەوە ، پارتی لەوە ناترسێت بەرزانی لابچێت و کەسێکی تر جێگای بگرێتەوە ، بەڵکوو لە داخوازییە گەورەکانی دوای بەرزانی دەترسێت لەوانە :

1 –  چوار حیزبەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت بکەن و پاشان ئۆتۆماتیکی خۆیان حکومەت پێکبهێنن  

2 –  ڕابردووی بخرێتە بەردەم دادگایەکی عادلانە ، ئەمەش زۆربەی بنەماڵە دەخاتە گۆشەی ڕاگرتن و سزاوە 

3 –  لەهەر ئەگەرێکی کەوتنی پارتی لەدەسەڵات ، ئەگەرەکانی تر دەست پێدەکات ، ئەویش هەرەسی هێز و شەقام و چواردەور ، چونکە پارتی لەسەر بنەمای کلاسیکی دامەزراوە 

ئەمڕۆی پارتی چارەنوسی هەر هێزێکە ، کە وەک ئەو دەسەڵات بەخراپی بەکار بهێنێت  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت