RICK-HOYT

کامەران وریا قانع : جه‌ژنانه‌ى من بۆ هاورێیانم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

كێ له‌ ئێمه‌ ئاشنایه‌ به‌ روحى باوكێك به‌ ناوى ( دیك هۆتى ) كه‌ ئاماده‌یه‌ ژیانى ته‌رخان بكات بۆ كوڕه‌ كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ى بیكات به‌ پاڵه‌وانى وه‌رزشه‌كان .

دیك هۆتى كه‌سێكى ئه‌مریكیه‌ له‌ 1940 له‌ ویلایه‌تى بۆستن له‌ دایك بوه‌ , له‌ ته‌مه‌نى 22 ساڵى منداڵێكیان ئه‌بێت به‌ ناوى ( ریك ) (1962 ) , ئه‌م منداڵه‌ هه‌ر به‌ زگماكى ( به‌شێك له‌ حه‌بلى شه‌وكى ) له‌ ملى ئه‌ئالێت و تواناى رێگرى ده‌كات له‌ رۆیشتنى ئۆكسجین , ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ ده‌ماغی تێك چێ و نه‌توانێت ماسولكه‌كانى له‌شى بجوڵێنێت به‌ ته‌واوى . دكتۆره‌كان به‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌ڵێن ( به‌ دره‌خت بوون vegetable ) كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ نه‌خۆش كه‌ ته‌نها له‌شوێنى خۆیی گه‌وره‌ ئه‌بێت . زۆر له‌ دكتۆره‌كان به‌ دایك و باوكى ( ریك ) یان وت كه‌ سوودى نیه‌ هیچ چاره‌سه‌رێك , به‌ڵام ئه‌م دایك و باوكه‌ رۆژانه‌ تێبینى ئه‌وه‌یان ئه‌كرد كه‌ ( ریك ) به‌رده‌وام چاوى به‌ ژوره‌كه‌ ئه‌گێرێت , ئه‌م جوڵه‌ كه‌مه‌ هانى دایك و باوكى دا كه‌ خۆیان له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌یان خه‌ریك بن .
دایكى له‌ كاغه‌زى تایبه‌ت كوره‌كه‌ى فێرى پیته‌كان كرد و له‌ هه‌ر قوژبنێكى ماڵه‌كه‌ پیتێكى دا ئه‌نا ئاماژه‌ بۆ كه‌رسته‌كان . له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا ( ریك ) پیته‌كان فێر بوو .
له‌ ته‌مه‌نى 11 ساڵان به‌هۆى یارمه‌تى دانى هاورێكانى دیك كۆمپیته‌رێكى تایبه‌تى بۆ په‌یدا كرا,فێر بوو به‌كارى بهێنێت و زیره‌كى ده‌ركه‌وت . به‌هۆى ئه‌م ئامێرى په‌یوه‌ندى كردنه‌وه‌ ( ریك ) توانى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌ بێت. كه‌ كۆنترۆل كردن به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ به‌هۆى سوپچێكه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ لایه‌كى سه‌رى به‌سترابوه‌وه‌ .
له‌ ساڵى 1993 ( دیك ) زانكۆى ( بۆستن ) ى ته‌واو كرد و هه‌ر له‌وێ له‌ به‌شى تایبه‌تى كه‌م ئه‌ندامان دامه‌زرا .
گۆرانى گه‌وره‌ له‌ ژیان .
رۆژێك هاورێكیان له‌ قوتابخانه‌ تووشى شه‌له‌ل ئه‌بێت , بریار ئه‌ده‌ن راكردنێك بۆ ئه‌و هاورێیه‌ى ساز بكه‌ن , ( رێك ) یش به‌ باوكى ئه‌ڵێت : ( باوكه‌ منیش ئه‌مه‌وێت به‌شدار بم ) .. باوكیش رازى ئه‌بێت , ئیتر بۆ یه‌كه‌مجار باوكى ( كه‌ ته‌مه‌نى 36 ساڵ ئه‌بێت ئه‌و كاته‌ ) ئه‌ركى پاڵدان كورسى كوره‌كه‌ى ئه‌گرێته‌ ئه‌ستۆى ئه‌و رۆژه‌ نزیكى 5 میل هه‌ردوكیان را ئه‌كه‌ن , باوكه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر وه‌رزشى زۆر نه‌كردوه‌ , دوو هه‌فته‌ دواى ئه‌و راكردنه‌ هةر‌ئازارى ئه‌بێت و ده‌ڵێت ( له‌و كاته‌دا زانیم ئه‌وه‌ منم كه‌م ئه‌ندامم !).
به‌ڵام ئه‌و رسته‌یه‌يي كه‌ ژیانى باوكى و ( ریك ) ى گۆرى ئه‌وه‌ بوو , رۆژێك به‌ باوكى ئه‌ڵێت ( باوكه‌ ئه‌زانى ئه‌و رۆژه‌ى كه‌ تۆ پاڵت به‌ كورسیه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌نا , هه‌ستم نه‌ ئه‌كرد من كه‌م ئه‌ندام بم ! ) .
ئیتر ئه‌م باوكه‌ بریار ئه‌دات نه‌هێلێت ئه‌و هه‌سته‌ له‌ناو كوره‌كه‌ى بمرێت و بریار ئه‌دات به‌شدارى هه‌موو پێشبركێكانى ماراسۆن بكەن . دواجار ئه‌م باوك و كوره‌ له‌ ساڵى 1977 تمێكى وه‌رزشى دروست ئه‌كه‌ن به‌ ناوى ( تیمى هۆت ) كه‌ به‌شدارى چه‌ندین جۆر پێشبركێى وه‌رزشیان كرد له‌ جۆرى ( پیاوى ئاسن ) كه‌ بریتییه‌ له‌ قورسترین جۆرى وه‌رزش ( 3.86 كیلو مه‌تر مه‌له‌وانى , 182 كلیو مه‌تر باسكیل , 42.6 كیلو مه‌تر راكردن ) بۆ مه‌له‌وانیه‌كى كوره‌كه‌ى له‌ چوپێك ئه‌به‌سته‌وه‌ له‌ دواى خۆیی رایئه‌كێشا , بۆ پاسكيله‌كه‌ش ‌له‌ ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك بوو له‌ پیش پاسكيله‌كه‌ , بۆ راكردنه‌كه‌ش پاڵى به‌ كورسیه‌كه‌ى ئه‌دا . به‌مجۆره‌ ئه‌م باوك و كوره‌ 212 جار به‌شدارى پێشبركێى پیاوى ئاسنینى كردوه ‌, 72 و جاریش به‌شدارى ماراسۆنی راكردنیان كردووه ‌, ئاخر جار له‌ ویلایه‌تى بوستن به‌شدارى ماراسۆنیان كرد سالى 2013 له‌ 22 هه‌زار به‌شدار بوو ئه‌وان توانیان ریزبه‌ندى 5 هه‌زارى بن !!.
هه‌موو ئاواتى ( رێك) ى كوڕ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت : ( بتوانم بۆ یه‌ك جار باوكم له‌سه‌ر كورسیه‌ك دابنیشێ و منیش پالى بده‌م )
هه‌روه‌ها رێك ده‌ڵێت : ( باوكم باشترین باوكى سه‌ده‌ى (20) ه‌ .
باوكیشى به‌هۆى كوره‌كه‌یه‌ له‌شێكى وه‌رزشى جوان و ته‌ندروستیه‌كى باشى بۆ خۆیی دروست كرد, له‌ ساڵى له‌ 2003 باوكى (رێك) سوكه‌ جه‌لته‌یةك لێئه‌دا , دكتۆره‌كان پێیان وت ( ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و وه‌رزشه‌ت نه‌كردایه‌ 15 ساڵ بوو مردوو بویت , چونكه‌ یه‌كێك له‌ بوریه‌كانى خوێنى دڵت له‌ %95 ) وه‌ستا بوو .
ئه‌م ژیانه‌ چه‌ند فراوانه‌ جێگاى هه‌مووان ئه‌بێته‌وه‌ به‌ باشى ئه‌گه‌ر روحى یارمه‌تى و لێبوردیمان هه‌بێت و هه‌مووش سوود مه‌ند ئه‌بین .
هاورێیان له‌م لینكه‌ ئه‌توانن به‌شێك له‌ دیمه‌نى كور و باوك ببین له‌ پێش بركێى پیاوى ئاسن .

https://www.youtube.com/watch?v=sdA3Equ1I3s

وه‌رگێرانى له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ : كامران وریا قانع .