Barzani

فەرەیدون کونجرینی : زرمەزلێـی بارزانی و چارەنوسی کورسیەکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەسعود بارزانی بەسود وەرگرتن لەهەڵپەو ئارەزووەکەی تاڵەبانی و یەکێتی نیشتیمانی و باڵە زەلییەکانی سەرکردایەتی یەکێتی جاران ، پێگەی یاسایی و کارگێڕی و ڕامیاریی تۆکمە تر بوو . ئەوانی بەچەند پۆستێک بچوککەوە ، خۆشی بە سامانی کوردستان زلتر و قەڵەوتر کرد . یەکێتیش لە بەرامبەر گەمەی گەوجی سیاسیدا باجی گەورەی حیزبی خۆی وەرگرت و تۆبەیانکرد و ئەو دەستەشیان بڕیەوە کە لەهەوڵی هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی ژێربەژێردا بن بۆ خۆفرۆشتن و کەمسەیرکردنی پارتەکەیان لەبەرامبەر مێژووی خەبات و ئایندەی ئەندامەکانیان لە کوردستاندا. ئەم بۆشاییە سیاسیەی یەکێتی هۆکاری بوغرابون و دەست واڵاکردنی پارتی زیاترکردبو بۆ پاڵەوان بازی و قەبەبوونی  بەرامبەر هەموو بەرامبەرەکان و لەبنەوە بە کاوەخۆ جار جارە بەمەسیجێکی کورتی لوغزاوی دەیگوت : ئێوە هێورتربن لەجاران ؛ سەرۆکەکەمان خەریکی کورسی سەربەخۆییەو قاچی یەکەمی لە نەمسا دا بەکر دا .

خۆری پف پیاهەڵدان و زرمە زلێی مەسعودی سەرۆک و زلپارتەکەی لە ئاوابوندایە ، رێک وەک ئەوچیرۆکەی لێهاتوە کە کابرا وتەنی چۆنی دانا و چۆنی بۆ دەرچووی بەسەرهات .

دوای هەڵبژاردن ، ڕێژەی کورسیەکان کرانە پێوەری پۆستەکان و ماوەیەکی زۆری ویست تا جەنابیان لەژێرەوە ڕێژەی باڵ و بنکەو خوازراوەکانی خۆی گەیاندە جێ ویست و ئارەزوی خۆیی و ، کردنیە پایە و پۆستی نێو کورسیەکانی حوکومەت .

بێنەو بەرەو و دواخستن و یاری پێکردنی زۆریی کات و جێگەکانی مەبەست بوو ، چەکی ساردبونەوەی ئۆپۆزسییۆن و خەڵکەکی بۆ دەرخستنی بێتوانایی گۆڕان و گۆرانکاری لە هەرێمەکەداو مل کەچکردنی یاخیبوانی نەیار بەدەسەڵات و پارتی و پوچەڵکردنەوەی ئارەزوەکانی فشار و بەرەنگاربونەوەی خەڵک بۆ حوکومەت .!

لێرەوە پەتی متمانەیی پچڕاندو خۆ گێلکردنی پارتی بوە کردنەوەی ئەم دەرگایەو دەرگاکانی تر بۆ روبەڕوبونەوەی یاسایی و ئەرێنی بۆ دروستکردنی حوکومەتێکی نوێی دەستکراو بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی لەکوردستاندا.

خەیاڵدانی پارتی هیچ جۆرە لێکدانەوە و تێگەیشتنیان بۆ دۆخی گۆڕانکاری نەبوو لەکوردستاندا و بڕوایان وابوو ئەوەی نەوشیروان مستەفا دەیکات جگە لە تۆڵەکردنەوە لە تاڵەبانی هیچی ترنیە و دڵنییان لە ماندوبون و بێ توانایی لەزۆر رووەوە بۆ سەرنەخستنی ئەم کارە بە تایبەتی لە هەولێر و بەرامبەر بە پارتی.

بە کورتی ئەوەی ڕوویدا لە 23 – 6  دا پارتی خۆی ئامادە نەکردبوو ، گۆڕان وای بەرامبەر بکات.

مەسعود بەتەمای تەواوکردنی قاچی کورسی سەربەخۆیی بوو لە خەیاڵیدا ، نەیدەتوانی سروشتی ژیانی هەرێم و ناوچەکە ببینێت ، شکستی رۆژ ئاوای نەکردە پێوەر و خۆی توشی ململانێی ” پەکەکە ” کردو بە دەستی دوو عەوداڵی دورخستنەوەی ئەوانی کردە ئامانج ، لە تورکیا شکستی هێناو لە بەغداد بوە داواکرا و لە ناوخۆش هەستی بە بێدەنگی ئۆپۆزسیۆن و نەهامەتیەکانی شەڕی داعش نەکردوو شکستی شەنگال و گوێری نەکردە ئاشتبونەوەی نیشتیمانی بۆ هەرێمەکەو لەسەر ئەسپی تۆپیوی نەهاتە خوارێ.لەگەڵ گۆڕانیشدا پێی وابوو بە شەکراوی شیرینەیەکانی حوکومەت و بودجەی وەزارەتەکان دەمکوت دەبێت و وەک ئەو کەڵە پیاوانەی جاران لەشاخ بون دەبنە کۆیلەو و خۆیان بە کۆمپانیایەکی دەرمانەوە سەرقاڵدەکەن و لەهەوڵی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەبن و سەر بۆ سەرۆک ئەلەقێنن. باوەڕی نەبوو لە کاتی و جێگەی خۆیدا بە یاسا و بە نوکی قەڵەم تەنگەتاوی دەکەن و بیر لە تفەنگ و ململانێی هەرێمی و پارەی زەوەندی وڵات ناکەنەوەو دەیانخەنە بەردەم بڕیاری خەڵک و ملکەچ دەبن بۆ داهاتووئەم هەرێمە. لێرەشەوە وەڵامی راستەقینەی نەخێرە قورسەکە بەڕویاندا دەتەقێتەوە ودەکەونە بەردەم پوکانەوە و نەهامەتی رەوتی رۆژگاری خۆیان و چنینەوەی بەرهەمی چەندساڵەیان کە نەیاندەتوانی لەم رۆژە بگەن.

بە کورتی پارتی و مەسعود ئەو وەهمەیان بۆ ئاشکرابووەو دەست بۆ هەر چڵە پوشێک ببەن ، داوای سازان بکەن لە پارتە سیاسیەکان ، دەیانەوێت کارێکی نایاسایی بکەن و مسعود بکەنەوە بە سەرۆکی هەرێم تا ژێر قنگ ( کورسی ) یەکەی سەربەخۆی لە تورکیادا تەواو دەکات ، ئەمەش جگە لەدرۆیەکی شاخدار ، هیچی تر نییە بۆ مەسعود و پارتەکەی ، دەکرا پێشتر ئەمە ڕابگەیەنێت و ئەو سیناریۆیەی رێکیخست بۆ ئەمریکا و بە مایەپوچی هاتەوە ئاشکرای بکردایە و کوردستانی بکردایە بەدەوڵەت .

بارزانی داوادەکات بمێنێتەوە ، سەرۆکێک کە نایاسایی و زۆرەملێبێت و بێشەرمانە سەرپێچی لەیاسا بوونی گەورەترین دەسەڵاتی ئەم هەرێمە دەپۆشێت و بەساختە و کەڵەک دەیەوێت ببێتەوە بە سەرۆک . لەڕاستیدا شەرمە بۆ سەرۆکێک بەوجۆرە بێتە سەرکورسی دەسەڵات .! دەیەوێت بەناو سازانی نیشتیمانی و لێک گەیشتنی بەرنامەکاری ئایندەو سەربەخۆی کوردستان ، چاوبەستمان بکات و بڵێین دەبێت داوای لێبکەین و ڕازیبێت بۆمان بکات. قبوڵ بفەرموێت بە مانەوەی لەسەرتەختی شاهانە و دەسەڵاتەکانی ، ئەمەیا دەبێت لەبیر بکات هیچ کام لە پارتەکانی ناو ئۆپۆزسیۆن داوای لێناکەن و ئیدانەی دەکەن بۆ ئەم کارە بەڕاستی قێزەونە ، گەر خۆشی مەمنون دەبێت و دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی بیکەنەوە بە سەرۆک دەبێت لەوە بگات کە دەچێتەوە بەردەم یاسا و پەرلەمان و دەنگدەرکانی ، ئەو گوێی خۆی لێخەواندو گرنگی بە دەنگدان و هەڵبژاردن نەداو هیچ ئامادەسازییەکی بۆ نەکردو خۆی کردوە بەتەوق بەملمانەوە و دەشڵێت ئیتر چارەم کەن . بەڕاستی پیاوێکی کاڵفام و گێژ دراو و پفکراوە بە وەهم و خەیاڵدانی کاسەی سەرۆک .

ماوەی سەرۆکایەتی درێژکراوە شەرمناویەکەت بە یاسا تەواو دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان دەبێت سەرۆکی هەرێمی ماف پێدراوی راستەقینەی وڵات و بۆ ماوی شەست ڕۆژ هەموو دەسەڵاتە یاساییەکانی سەرۆکی هەرێم بەرجەستەدەکات و دڵنیاش بە کە ئەو سەرۆکە نوێیەی ئەم هەرێمە دیموکراسییە سەربەخۆیی کوردستانیش رادەگەیەنێت و لەجەنابیشت وجەنابیشمان پیرۆز دەبێت و ئومێدەکەی هەموانیش دێنێتە دیی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت