5-Wllat

دکتۆر کەمال میراودەلی : جیاوازیی نێوان سیاسەت و گەوادیی سیاسیی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

چەند نموونەیەکی ئێستای سیاسەت لە جیهانی ئەمڕۆدا

1 – نموونەی یەکەم : دامەزراندنی بانکی گەشەکردنی جیهانیی ( بریکس )

بریکس  بریتییە لە پیتی یەکەمی ئەو پێنج دەوڵەتە نوێیەی وەک قوتبیكی ئابووریی جیهانیی مەزنی نوێ لە پەڕەسەندن و بەهێزبوونی بەرەدوام دان . بریتین لە :

ب – بەرازیل

ڕ- ڕوسیا

ئا : ئیندیا – هیندستان

ک ( س . چ ) : چین

س : ساوس ئەفریکا [ خوارووی ئەفریقا ]

وەک دەبینین هەموویان زلە هێزی ئابووریی و جیۆپۆلئتیکین و وڵاتی دەستووریین و  سەرکردەی بەهێزو هەڵبژێردراویان هەیە .

بڕیاری سیاسیی چۆن دەدەرێ ؟

لە کۆبوونەوەی چوارەمی گرووپی بیکس لە دەلهی لە هیندستان ، هیندییەکان پێشنیازی دامەزراندنی بانکێکی گەشەسەندنی جیهانییان کرد کە بەرامبەریی بانکی جیهانیی [ وێرلد بانک ] بکا کە ولاتە رۆژاواییەکان دایانمەزراندووەو بۆ ئامانجی تایبەتی خۆیان بەکاری دەهێنن .

لە ١٥ ی تەمووزی ٢٠١٤ لە بەرزایل ، سەرکرەدکانی ئەو پێنج وڵاتە ڕێکەوتنێکیان بۆ دامەزراندنی بانکەکە بە سەرمایەی سەرەتایی ١٠٠ بلیۆن دۆلار ئیمزا کرد و ڕێکەوتنەکە بوو بە فەرمیی و دامەزراندنی بانکەکە کەوتە بواری پرۆسەی سیاسییەوە . [ وێنەکە ]

بەڵام ئایا ئەمە کۆتایی رێکەوتنەکە بوو : نا ، نا . نا .

هیچ رێکەوتنێکی جیهانیی لە نێوانی سەرۆکەکەنادا ناکرێت هەرچەند مەزن بن وەک سەرۆکی چین و ڕوسیا و هیندستان و ئەمریکاش . هیچ ڕێکەوتنێک نابێت بە ڕێکەوتن تا لە ڕێگای پەرلەمانی وڵاتەکانەوە موناقەشە نەکرێت و دەنگی لەسەر نەدرێت و قبووڵ نەکرێت .

قبولکردنی ڕیکەوتنەکە لە لایەن پەرلەمانی دەولەتانی بریکس – ەوە

بۆیە تا زیاتر لە ساڵێک دوای ڕیکەوتنی سەرۆکەکان بڕیارەکە نەبوە فەرمیی و دروستبوونی بانکەکە بە فەرمیی ڕانەگەندرا هەتاوەکو پەرلەمانی هەر پێنج دەوڵەتەکە ئیمزایان نەکرد . یەکەم دەوڵەت پەرلەمانی ڕوسیا بوو کە چارتەری بانکەکەی ئیمزاکرد ئەوسا چین و دەوڵەتەکانی تر .   

دوای ئەوەی هەر پێنج پەرلەمانەکە رازیبوونی خۆیان تۆمار کرد ، ئەوسا لە کۆبوونەوەی لوتکەی حەوتەمی بیکس لە تەمووزی  ٢٠١٥ دامەزراندنی دەزگاکان و ستراکتووری بەڕوەبردنی بانەککە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .

لە هێچ ولاتیک سەرۆک ، سەرکردە ، هەرچەندە  مەزن و بە دیمۆکراتیی هەلبژێردارو بێت ، لە دەرەوەی ئیرادەو دەنگی پەرلەمانەکەی بڕیار نادات . بڕیاڕیش بدات بە پێی یاسای جیهانیی حیسابی گەندەڵیی وگەوادیی بۆ دەکرێت .

نموونەی دووەم :  ڕێکەوتنی مینسک لە نێوان یاخییەکانی ئۆکرانیا و دەوڵەتی ئۆکرانیا

5 Wllat - 1

دوای ئەوەی ڕوسیا کریمیا ( قرم ) ی لە ڕێگای ڕێفرواندۆمی خەڵکەکەیەوە خستەوە پاڵ ڕوسیا ، خەلکی رووسی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیاش ڕاپەڕین تا هەر نەبێ مافی فیدرالیی لە ناو ئۆکرانیادا بۆ خۆیان بەدەست ىێنن و لە ماوەی کەمتر لە ساڵیکدا  و لە شەرێکی پر خوێن و وێرانکارییدا ، ناوچە سەرەکییەکانی خۆیان ئازاد کردو دوو ( کۆمار) ی سەربەخۆیان راگەیاند بە ناوی کۆماری گەلی دۆنسک و کۆماری گەلی . ئەمە بووە هۆی سزادانی قورسی ڕوسیا لە لایەن رۆژاواو یەکێتی ئەوروپیی یەوە .

بە نێوبژی ڕوسیا لە  شوباتی ٢٠١٥ دا ڕێکەوتنێک بۆ کۆتاییهێانن بەو ناکۆکییەو پرۆسەی چارەسەریی ئاشتیی ئیمزا کرا .

بەشدارانی ئەو ڕێکەوتنە جگە لە ئۆکرانیا و نوێنەری کۆمارە یاخییەکان ، سێ دەوڵەتی مەزن بوون : ڕوسیا ، ئەڵمانیا ، فەڕەنسا هەروەها بە بەشداری یەکێتی ئەوروپیی .

دیارە ئەو سەرکردانە هەموو هەڵبژێردراون و نوێنەری ڕەوای ولاتەکەیانن .

هەر پێنج  شەش لا ، ڕیکەوتنەکەیان ئیمزاکردو بە فەرمیی و بە ئیمزاکراوی ناوەرۆکەکەی بلاوبۆوە ، و ڕێکخراوی [ ئۆ – ئێس . سی  . ئی ] رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپایی ، بۆ چاودێریی جێبەجێکرنی ڕێکەوتنەکە دانرا .

 بەم جۆرە بوو بە  بەڵگەنامەیەکی یاسای جیهانیی کە خۆلادان لێی ئاسان نەبێت .

http://www.bbc.co.uk/news/world-europe-31436513

بەڵام زیرەکیی پۆتین لەوەدابوو کە بەمە بەسیی نەکرد . ئەو دەیزانی ئەمریکا ئەو رێکەوتنەی پێخۆش نییە کە زیاتر بە دەستپێشخەریی

Leaders of Belarus, Russia, Germany, France, and Ukraine at the 11–12 February summit in Minsk

چانسلەری ئەڵمانیی ئەنگیلا مێرکل بوو . بۆیە یەکسەر رێکەویتنەکی بردە ناو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتۆکانەوە .. دەیزانی بەم دەمودەستە ئەمریکا ناتوانێت دژایەتی رێکەوتنێک بکا کە ئەوروپا پستگیریی دەکات . بەم ، جۆرە ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتۆکان بە کۆی دەنگ ، دەنگی لە سەرداو رێکەوتنی مینسک بوو بە یاسای نێونەتەوەیی تۆمارکراو پەسندکراو .

ئایا گەر رێکەوتنەکە بە فەرمی دەقەکەی بلاونەکرابایەوەو ئیمزاکانی لە سەر نەبینرابان و نەتەوە یەکگرتۆکان بریاری لە سەر نەداباو، تەنیا وەک کارێکی نهینیی لە نێوان ئەو سەرکردە گەورەو هەڵبژێردراوانەدا بووایەو هەر خۆیان کەین و بەینەکەی بزانیبایە چ دەبوو؟ هێشتا جۆرێک لە ڕێکەوتن دەبوو ، بەڵام بە پێی یاسای جیهانیی لە خانەی گەوادیی سایسیی و ئیستیخباراتیی دادەندرا .