Hasish

ئاکۆ برایم : دیموکرات بووە هۆى گرانبوونى حەشیشە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 
ئەمە ناونیشانى نوسینێکى خانمە کادرێکى حزبى دیموکراتە بەناوى ( بەهار رۆستەم ) کە تەمەننا دەکەم نوسینەکە دەربڕى ناخى خۆى بیت و تەعبیر لە لێکدانەوە و شرۆفەى حزبەکەى نەکات

فەیسبوکی خاتو : بەهار ڕۆستەم تەوریاریی
لەکەڵ رێز و حورمەتم بۆ سەرجەم بزافە رزگارى خوازەکانى کورد و هەموو حزب و لایەنێک کە شەڕى دوژمنان دەکەن و سەنگەر لەدوژمن دەگرن ، بۆمن کورد هەر کوردە ، لەباکور بێت یان باشور یان رۆژاوا ، دیموکرات بێت یان پەکەکە یان یەکێتى ، مادام بنکەى جەماوەرى هەیە ، مادام هێزێکى شۆڕشگێڕە و چۆتە بەرەى میللەتەوە رێز و قەدرى خۆى هەیە . بەڵام ئەوەى کە نیگەرانم دەکات ، پەست و ناڕەحەتم دەکات ، بەخشینەوەى تۆمەت و ناڕاستى و قسەى لابەلایە بەلایەنێک . بێیت ئەوەى دوژمن نەیتوانیوە ، ئەوەى ناحەزان نەیان کردوە تۆ بیکەیت ، بەڕاستى ئەو کارەساتە و ماڵ وێرانیە .
بمانەوێت یان نا ئەوڕۆ پەکەکە و یەپەگە و لایەنگرانى ئایدۆلۆجیى ئاپۆ ، بوونەتە ئەمرى واقیع و لە سەر گۆڕەپانى سیاسى و مەیدانى سەربازى ، بوون و دلێرى ئازایى و نەبەردى و قارەمانیەتى خۆیان بەجیهان ناساندوە . کە ئەوەش فەخر و شانازیى یە بۆ هەموو کەسێک کە خۆى بەکورد بزانێت.
سەرەتا هەموو لایەک ئەو راستیە باش پەى پێدەبەن کە سەرچاوەى تلیاک و موادى موخەدیر لەدێر زەمانەوە هەر ئێران بووە ، ئەویش لەسنورەکانى رۆژهەڵاتى لەگەڵ ئەفعان و پاکستان و وڵاتانى دیکە ، دەربازى وڵاتى بووە ، کەئەوە بۆخۆى حیکایەتێکى دوورو درێژە کە حکومەتە زلهێزەکانیش ناتوانن بەر بەو پاندە گەورە و دەستڕۆریشتوانە بگرن ، . جگە لەوەش وەک زانراوە ئەو تالیاک و شتانە لە ئێراندا تەشەنەى سەندوە ، لەوێوە دەچێت بۆ دەرەوە بۆ عێراق و تورکیا و سوریا و ئەوروپا ، گە راستتر بوو خانمە کادیرەکەى دیموکرات بیگوتایە ، لەوەتەى حزیى دیموکرات لەسەرسنوور هێزى داناوە ، ئەو مەوادانە دەربازى دەرەوە نابن ، نەک نایەنە ناوەوە ، چونکە بەدەگمەن کارى وا روو دەدات ، بەو هۆیەشەوە لەناو خۆدا زۆر و کەڵەکە بوون و نافرۆشرێن ، بۆیە نرخیان دابەزیوە ، نەک کەمیکردوە و گران بووە ،، ئەمجارەش دەیڵێمەوە کە لەوەتەى بەبیرمان دێت ، تلیاک و موادى هۆشبەر هەر لەئێرانەوە هاتوون بەمدویدا . بۆ ئەوەیان نازانم خەبەرم نى یە کە پێشمەرگەکانى حزبى دیموکرات ژمارەیان هێندە زۆر بووبێت و ، چالاکى و هێزیان بردبێتە سنورى ئەفغان و تورکمانستان ، ئەگەر نا لەم سنورى هەرێمى کوردستانەوە بەدرێژایى چارەکە سەدەیەکە هەر دەبیستین کە قاچاغ چى و بەکار هێنەرانى ئەو تلیاکە ، لەگەڵ رێزم یان خەڵکى ئێرانن ، یان لەسنورى ئێرانەوە هێناویانە بەمدیودا .
من تێناگەم ئەو خانمە بەچ مەبەست و مەرامێک ئەیەوێت لایەنێکى کوردى خاوەن هەزاران شەهید و ، خاوەن گەورەترین پێگە لەکەدار بکات ؟!
من وەک خۆم بەو خانمە بەڕێزە و حزبە تێکۆشەرەکەى دەڵێم کە با ئیتر واز لەو درۆ و چەواشە کارى و لەخشتە بردنانە بهێنن ، لەبرى ئەوە بیر لە کارى سوود بەخش بکەنەوە کە قازانجى میللەت و زیانى دوژمن بێت ، چونکە کەس بەو درۆبە باوەڕناکات لەبەر ئەوەى :
یەکەم : سنورى نێوان هەرێم و ئێران هەزاران میللە ، کە حکومەتێکى وەک تورکیا و ئێرانیش ناتوانێت کۆنتڕۆڵى بکات ، ئەى ماناى چى یە بەیەک دوو مەفرەزەى شەڕ نەدیوى پەروەردەى دەستى ئۆردوگا و کەمپ وا توانیان ئەو هەزاران کیلۆمەتر سنورە لە چەند شەو ورۆژێکدا کۆنتڕۆڵ بکەن ؟! کە سەرجەمى پیشمەرگەکانى دیموکرات بەنان خۆر و موچە خۆر و پیر و پەککەوتەو خانوادەیەوە ، ناگاتە چەند سەد کەسێک ، ئەوە ئۆردوگاکان شاهیدن من هیچ قسەى لەسەر ناکەم . لەولاشەوە پەکەکە کە دەیان هەزار چەکدارى هەیە هەر لەئێران و تورکیا عیراق و سوریا پێگەى جەماوەرى هەیە و تەواوى ئەو شوێنانە لەبن دەستى وان دان ، بۆ ئەوەش هیچ ناڵێم با خەڵک خۆى دادوەربێت ، بڵیێت دە پیشمەرگەى شەڕ نەکەرى هەتاو بەرنەکەوتو لە هەزاران گەریلاى پەکەکە بوێر تربێت ؟
لەگەڵ رێز و حورمەتم بۆ حزبى دیموگرات و گیانى بەرزى پێشەوا و قاسملۆو شەرەفکەندى شەهیدانى نەمرى و ، ئەو چەند ساڵ خەباتەیان ، پێم چاکترە کە بۆخاترى پاروە نانێک ، بۆخاترى خێمە و لانەیەکى ئۆردوگا ، بەو جۆرە قسانە نەبنە خزمەتکارى دوژمنان و نۆکەرانى ناوخۆ ، بەخۆدا بێنەوە سوڕى متبوون دەرباز بکەن و دوژمنى راستەقینە بناسن ، و خاوەنى ویست و ئیرادەى خۆیان بنن بەچاویلکەى ئەم و ئەو سەیرى رەوشەکە نەکات . بەچاوى خۆیان شت ببینن و بڕیار بدەن . ئەوەى کەئێستا ئەوان دیعایەى بۆدەکەن ساڵانێکى زۆر تورکیا بەهەموو جیهاندا ویستى ئەو تۆمەتە بخاتە ملى پەکەکە و لاى دونیا ناشیرینى بکات ، بەڵام سەرئەنجام پێچەوانەکەى کەوتەوە ، لەبرى ئەوەى پەکەکە بکرێتە بازرگانى تلیاک و تیرۆریست بوو بەو هێزەى کە ئەمریکا و وڵاتانى زلهێز لەئاست توانا و هێزى سەرسامن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت