کونجرینی : سەرۆک بارزانی  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسەڵاتەکان هاوجۆرن ، کێشە نییە کامیان لەسەرەوە دەبێت و کامیان لەخوارەوە . ئەوەی ترسناکە ، هێزێک پێشەلکاری بەرچاو بکات و بە بەهانەو حیلەی نابەجێی سیاسی و بە پیلانی ئەم وڵات و ئەو وڵات ، ویلایەتی سەرۆکایەتی چەندبارە بکاتەوە .

ئەمەی دەبینرێت سێبەری ٣١ ی ئابێکی ترە ، بەڵام چارەنوسی هێزی دۆڕاو و براوە دیار نییە . بارزانی ڕاستگۆیانە بۆیەکمین جار بە قادر عەزیز ـ ی وتووە : گەر خۆم سەرۆک نەبم کێشەی کورد و چارەنوسی کورد وەک پوش بسوتێت ئاخی بۆ هەڵناکێشم . ئەم وتەیە زۆر لە مێژە وتراوەو بەردەوامیی هەیە .

دامان نا چوار حیزبەکە سوربوون لەسەر هەڵوێستی خۆیان و بەردەوامیان دا بە هەنگاوەکانیان تا سنوری ئەوەی ویستیان کردیان ، پارتی چی دەکات و چ هەنگاوێک هەڵدەگرێت ؟ .

ئایا چوار حیزبەکە لەم بۆچونە شەڕەنگێزییەی بارزانی تێگەیشتووە ، کە دەڵێت :  کێشەو چارەنوسی کورد وەک پوش بسوتێت ئاخی بۆ هەڵناکێشم . لەوە تێگەیشتوون ، 31 ئابی پێشوتر لەئاست هەڵوێستی ئەمڕۆی ، ئاوەرۆی بەردەمێتی . لەوە گەیشتوون ، شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی و خستنە ژێرپێی کێشەی کورد و … هتد ، هەنگاوێتی ؟ .

دەبێت هێرشی پارتی و بەرەنگاریی چوار حیزبەکە چی بێت ، دەبێت دەوڵەتانی ئەقلیمی چۆن بێنە ناو کایەکەوە لەکاتێکدا سەرۆکی سوپاسالاریی ئێران دەڵێت : تورکیا هەڵەیەکی کوشندەی کرد لەکورد دەدات .

 پارتی هێزی سەربازیی زۆر لاوازە ، نمونەمان لەشەنگالدا دۆڕانی و تائێستاش نەیتوانی لە شەڕگەیەک بەتەنیا بیبابتەوە . کەواتە بەرگری و مانەوەی لەسەر خوانی شەرگەدا دۆڕاوە . ئەی بەچ ئالەتێک بەردەوامی دەدات بەهەڵوێستی ، هیچ پاساوێکی یاسایی لەبەرژەوەندیدا نییە . تورکیا دێنێت ؟ ، هاتنی تورکیا دەستپێکی شەڕە گەورەکەیە ، کەناوچەکە نیوەسوتاو دەکات و ، ئێران و ڕوسیاش دێنە مەیدان ، لەبەر ئەوەی سەرۆکی سپاسالاریی ئێران قسەی خۆی کرد .

ئەی باشە چوار حیزبەکە بە چ هێزێکەوە بەرنگاریی هەڵوێستی شەرەنگێزیی پارتی دەبنەوە ، لەکاتێکدا گوێ بە یاساو ڕێسا و دیموکراسی نادات . سێ لەپارتەکان هەر هێزی چەکداریان نییە ، جگە لەیەکێتی . کەواتە ئەو هەواڵە ڕاستە یەکێتی گرنتی بە سێ پارتەکە داوە ، گەر پارتی لەنێوان شەڕو ئاشتی یاسایی دا ، شەڕی هەڵبژراد ، یەکێتی هێزەکانی دەخاتە خزمەت چوار پارتەکەو سنورەکانی نێوان داعش و کورد زۆر لەمێژە بە پەکەکە سپێردراوە ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت