Fayaq-Mstafa

شێرزاد شێخانی : بێ ئەخلاقی لەسیاسەتدا.. پارتی وەک نمونە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکاری موخابەراتیدا لەکۆمەڵگەی دواکەوتوی وەک کۆمەلگەی ئەم ناوچەیەدا ، هەوڵدان بۆ ئابروبردنی کەسایەتی سیاسی و نەیارو ئۆپۆسزیۆن هەمیشە وەکو چەکێکی دەروونی کاریگەر بەکار هاتوە .. زۆربەی دەزگا هەواڵگریەکانی دەسەڵات لەم وڵاتانەی ئێمەدا پەنایان بۆ ئەمکارە بردوە ئەگەرچی کارێگی زۆر نائەخلاقییانەش بوبێت .. بەڵام وەکو مەسەلەکە ئەڵێ” الغایە تبرر الوسیلە ” واتە بۆ گەیشتن بەمەبەست هەمو رێگایەک ڕەوایە .

سەلاح نێر بەرێوەبەری دەزگای موخابەراتی عەبدولناسری سەرۆکی پێشوی میسر زۆر بەهرەمەند بوە لەم بوارەدا ، ئەوسا کە وەکو ئێستا ئەنتەرنێت و فەیسبوکو چات نەبوە ، لەرێگەی هەندێ ئەکتەری سینەما و تەلفزیۆن و زۆرجاریش لەرێگەی سۆزانیەکانەوە هەوڵی وێنەگرتنی نەیارانی رژێمەکەی داوە ، دوای ئەویش سەفوەت شەریفی وەزیری راگەیاندنی حوسنی موبارەک هەمان شتی دوبارە کردەوە بەتایبەت ئەویش یەکێک بوە لە ئەفسەرە کۆنەکانی موخابەراتی میسری .
لەعیراقیشدا سەدامی دیکتاتۆرو دەزگا ئەمنیەکانی دەیان و سەدان چیرۆکیان لەبارەیەوە وتراوە ، بەتایبەتیش ئەوانەی باسیان لەوە دەکرد کە پیاوی دەزگاکانی ئەمنی سەدام دەستدرێژی سیکسیان ئەکردە سەر ژنو کچ و خۆشکی وەزیرو سەرکردەوەو ئەفسەرە بالاکانی دەوڵەت بۆ چاوشۆرکردن و ملکەچ کردنیان.
ئێستا دەزگای پاراستنی پارتی بەهەمان کلتورو بەهەمان وەسیلەکانەوە هەوڵی دەمکوتکردنی نەیارەکانی ئەدات .. ماوەیەک پێش ئێستا هەوڵێکیاندا بۆ ناوزراندنی ئەندامی پەرلەمانی گۆران کاک فایق مستەفا ، کە لەلایەن خودی مەسرور بارزانی کوری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی دەزگای پاراستنەوە پیلانی بۆ دانرابو ، هەر لە رۆژنامەکەی ئەویشدا بڵاو کرایەوە . ئەمرۆش پەرلەمانتار ئێڤار ئیبراهیم یاداشتێکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کردوە بۆ راگرتنی ناوزراندنی کچان و ژنان و تۆمەتی بیناموسی هەڵبەستن بۆیان . دوریش نیە دەیان و سەدان کەسی تریان لەپشتی پەردەوە ترساندبێت و تۆقاندبێت ، بێ لەو هەزاران هەزار کەسەش کە بەپارەو ئیمتیازات کڕاون و بێدەنگیان کردون .
چەند رۆژێک لەمەوبەر ئافرەتێک لەفەیسبوکەکەی خۆمەوە تەحەروشی پێئەکردم و هەوڵی ئەدا کاری ناشرینم پێبکات ، بەشێوەیەک لەشێوەکان و دوای لێکۆڵینەوە بەشێوەیەک لەشێوەکان بۆمان دەرکەوت کە ئەم ئافرەتە لەناوچەیەکی بادینانەو بەعەرەبی قسە ئەکات هەرچەندە کوردیشە بەو حیسابەی ئەو لەسۆرانی ناگات .
دڵنیابوم ئەمە کارێکی پاراستنە دوای ئەوەی دەیان وتارم لەپێگەو سایتە کوردیەکاندا دژی سیاسەتەکانی پارتی نوسی ئەیانەوێ لەم رێگەیەوە هەوڵی ناوزڕاندن و ناشرینکردنم بدەن . بۆیە ئەژماری خۆم لە فەیسبوک داخست بۆ ماوەیەکی کاتی تا بزانم هەوڵەکانی دەزگای پاراستنی پارتی تا کوێ بڕ ئەگات ..
ئەمکارە بێ ئەخلاقییانەی پاراستنی پارتی هەرلەخۆیان ئەوەشێتەوە ، چونکە ئەوان کە ئەندام پەرلەمانیان شەقوەشێن بێت ، کادیرانیان بێ دەستنوێژ ناوی سەرکردەکانیان نەهێنن ، ئەندامانی سەرکردایەتیان سەرۆک بەموقەدەس بزانن ، مەکتەبی سیاسیەکانیان کۆیلەی بنەماڵە بن ، هەڵبەت ئەوان و ئەخلاق لەسیاسەتدا کوجا مەرحەبا ، ئەوان لەهەموو بەهایەکی مرۆڤانە شوراونەتەوە ، ئەوە نیە سەرۆکەکەیان ئەیەوێت بەزۆری زۆردارەکی یاسا ئەتک بکات لەپێناو دەستگرتن بە دەسەڵاتەکەیەوە ،، سەرۆک وابێت هەڵبەت دەزگاکانیشیان ئەخلاقێکی ئەوتۆیان نامێنێ لە کاری رۆژانەیاندا ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت