111.2899 Barzani 7

شێرزاد شێخانی : شەرەفمەندی لەچیدایە ژنەکەی خۆت بخەینە ژێر بەتانی نەیارەکانتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەلا کریکار بەقسەیەکی زۆر جوان وەسفی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەکات و ئەڵێ ” ‌هەر کەس پێنج شەهادەی دکتۆراو ماجستیری هەبێت و ، خاوەن دە پانزە بەکالۆریۆسیش بێت ، ئەگەر ئوستازی جامیعەو پرۆفیسۆریش بێت ، کە چوە ناو پارتی ، بە کەر و گایی دێتە دەرەوە “!!.
ساڵی 2008 بەکارێکی رۆژنامونوسی رێم کەوتە ئەنجومەنی وەزیران و کارەکەش لای سەرۆکی دیوانی ئەنجومەن بو کەپلەی دکتۆربو ، بەڵام بەوە ناسرابو کەپیاوێکی بەدرەوشتەو پۆستەکەی بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەکار ئەهێنێت ..
یەکەمجاریشم بو ئەم پیاوە ببینم و هەر لەسەرتای دانیشتنەکەمانەوە بەبێ هیچ موناسەبەیەک وەکو ئەوەی بیەوێت عەرزی عەزەلاتی حزبەکەی بکات ، یاخود من بترسێنێ وهەوڵبدات بەم رێگایەوە وام لێبکات کاری رۆژنامەنوسیم لە رۆژنامەیەکی دەولیدا بیخەمە خزمەتی ئەوانەوە ، کەوتە باسکردنی حاڵەتێک کە زۆر سەرسامی کردم .. وتی لەساڵانی نەوەدەکان کاتیک کوردستان کەوتبوە ژێر کاریگەری ئابلۆقەیەکی ئابوری زۆر توندەوە ، ئەو کاتەی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بەخۆراک هاتە جێبەجێکردن لەعیراقدا وکوردستانیشی گرتەوە ، بەرپرسێکی عەرەبی سۆدانی لەکوردستان بەرێوەبەری بەرنامەکە بو . زۆرجار ئەم بەرپرسە کێشەی بۆ ئیدارەکەی پارتی لەهەولێر دروست ئەکرد .. بەقسەی ئەو سەرۆک دیوانە گوایە حکومەتەکەی پارتی ویستویەتی لەرێگەی بودجەی ئەم بەرنامەیەوە چەند قوتابخانەیەک لە کوردستان دروستبکات بەڵام ئەم نوێنەرەی نەتەوە یەکگرتوەکان رازی نەبوە ، ئەوانیش واتە حکومەتەکەی پارتی هەستاوە بەناردنی ئافرەتێکی سۆزانی بۆ لەخشتەبردنی ئەو بەرپرسەو وێنەگرتنی لەژوری نوستنەکەدا ، ئیدی بۆ بەیانی بانگیان کردوەو وێنەکەیان پیشانداوەو پێیان وتوە ئەگەر ئەوەی ئێمە ئەمانەوی بۆمان نەکەی ئابروت ئەبەین لەهەمو دونیادا !!!..
ئەم کارەی پارتی بەر لەوەی ئابروچونی بەرپرسەکە بێت، ئابروچونی هەمو میللەتی کوردە ، چونکە ئەمە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بوە لەکوردستان .. رەنگە ئەمکارەیان بۆ ئەوە بوبێت تا بتوانن سود لە بودجەی بەرنامەکە وەربگرن بۆ خۆیان ، بەڵام لەرویەکی ترەوە ئەو هەقیقەتە دوپات ئەکاتەوە کە پارتی و سەرانی بۆ پارەو دەسەڵات ئامادەن شەرەفی خۆشیان بفرۆشن .
ئێستا بەهۆی ئەوەی کەوا هەندی رۆشنبیرو پەرلەمانتارو خەڵکیتر لەدژی درێژکردنەوەی ماوەی بەغەدر درێژکراوی سەرۆکە موقەدەسەکەیانەوە هەڵوێستیان وەرگرتوە ، پارتی وپاراستنەکەیان کەوتونەتە خۆ بە هەڵبەستنی تۆمەتی نائەخلاقی بۆیان ، چەندین کچ و ژنی رێکخستنەکانیان راهێناوە بۆ ئەوەی تەشقەڵەی سێکسی بە هەندی لەمانە بکەنو دواتر بڵاوی بکەنەوە . ئەم کارەش کارێکی زۆر نامۆیە هەم بە کۆمەلگەی کوردەواری هەم لەبواری ململانێی سیاسیشدا ، چونکە قەت شۆرشەکانی کورد بەدرێژایی سەد ساڵی رابردوش پەنای بۆ فرۆشتنی کچو ژنانی خۆی نەکردوە لە پێناو دەسکەوتێکی سیاسی .
ناشزانم شەرەفمەندی ئەمکارە لەچیدایە لەکاتێکدا تۆ کچ و ژنانی خۆت ئەخەیتە ژێر بەتانییەک لەگەل دوژمن ونەیارەکانتەوە .
خۆ ئەگەر مەسەلەکە ئەوە بێت وەکو چەکێک ئەم کارە بەکار بهێنرێت ، خۆ سەرانی پارتیو مەسولەکانیان فریشتە نین و ، ئەو مەزرەعەو ئوتێلی خانزادی نزیک مەسیف شاهیدی هەزران کاری بێ شەرفانەن کە تەنها و تەنها پیاوانو مەسولانی پارتی تێوەی گلاون .
باسی گەندەڵی ودزینی سامان و برسی کردنی میللەتو بێ ئومێدکردنی کەنجەکانمان خۆ ئەمانەش هەر ئەچنە خانەی ئەتککردنی کەسایەتی کوردەوە .
پێموایە ئەو لایەنانەی ئێستا پارتیو دەزکای پاراستنی بەم ئوسلوبە زۆر نزمە دژایەتیان ئەکات ، ئەوانیش بایی خۆیان هەزاران بەڵگەی وێنەگیراوی وەکو ئەوانەی پاراستنیان هەیە بیخەنە ڕوو .. بەڵام ئەمکارە ئەوانیش بیکەن کاریکی شەرەفمەندانە نیە .
لە کۆتاییدا عەرەب ئەڵێ ” الاناء ینچح بما فیه ” .
واتە پەرداخەکە هەر ئاوەکەی ناویەتی ئەیرێژێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت