ئارام قزلەریی : سەرنجێک لەسەر وتەکانی کاک نێچیر .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەچەند ڕۆژی ڕابوردودا چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەکەناڵی ڕوداو سازکرا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرەڤان بارزانی ، سەبارەت بەپرسی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێم کە ئەمڕۆ سەرجەم پارتە سیاسیەکان‌و خەڵکی کوردستان پێوەی سەرقاڵ بون‌و بۆتە تەوەرێکی گرنگ بۆ داهاتوی هەرێمی کوردستان‌و سەقامگیری بارۆدۆخی سیاسی ناوچەکە . لەو چاوپێکەوتنەشدا چەند باسێکی تر وروژێنران وەک دۆسیەی نەوت‌و پانتایی فراوانی خانوەکەی سەرۆکی حکومەت ‌.
دیارە ڕۆژنامەنوسان هەر یەکەیان بەپێی بەرنامەی داڕێژراوی کارەکەیان پرسیاری جۆراو جۆریان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، لەناو ئەو ڕۆژنامەنوسانەشدا هەندێکیان پرسیاری سەرنج ڕاکێش‌و دەمار گیریان ئاراستەی بەڕێزیان کرد .
لەنێوان ئەو پرسیارو گفتو گۆیانەی نێوان نێچیرفان بارزانی‌و ڕۆژنامەنوسەکاندا ، وەڵامی دوو پرسیار سەرجی ڕاکێشام بریتی بون لەخانوەکەی کاک نێچیرو ئەوی تریان ئەو پرسیارەی لەسەر زاری هەموو تاکیکی کوردە بەهەموو چین وتوێژەکانی ناو کۆمەڵگاوە ، ئەویش پرسی نەوت‌و داهاتەکەیەتی .
١/ سەبارەت بەدۆسیەی نەوت‌و هەناردەکردنی‌و نا شەفافیەتی داهاتەکەی
لە وەڵامدا سەرۆکی حکومەت زۆر بە ڕاشکاوانە بە بەرچاوی ڕۆژنامە نوسان‌و هەموو بێنەرانی کەنالەکەوە، ئاماژەی بەوە کرد ، کە لەسەردەمی کاک عیماد ئەحمەد‌و تا ئەم ساتە وەختەش کە کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتە ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاگاداری خاڵ بە خاڵ‌و هەنگاو بە هەنگاوی دۆسیەی نەوتە ، هەم لەڕوی هەناردە کردنیەوە‌و هەم لەڕوی داهاتەکەشیەوە .
ئەم وەڵامەی سەرۆکی حکومەت ئەوە ئەسەلمێنیت کە کاتێک باسی نا شەفافیەت‌و بێ ئاگایی دەکرێت لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە سەبارەت بە نەوت‌و داهاتەکەی ، ناڕاستەو تەنها چەواشەکاریە‌و یەکێتی ئاگاداری هەموو ڕێکەوتنەکانەو بەشی خۆشی وەرگرتوە .
بۆیە پێویستە یەکێتی ڕونکردنەوە بداتە خەڵکی کوردستان بە گشتی‌و ئەندامان ولایەن گرانی خۆشی بە تایبەتی ، گەر ئاگادارەو شەریکی ڕاستە قینە بوە لەو پرسەداو بەشی خۆی وەر گرتوە (!) ، ئەی کوا داهاتی ئەو نەوتەو چۆتە گیرفانی کێوەو کێ لێی سود مەند بوە ؟ باس دەکرێت کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نا شەفافن‌و داهاتی نەوت وەک پێویست دیار نیە ، حەق وایە یەکێتی شەفاف بێت‌و ڕونکردنەوەی لەسەر بدات ئایا سەرۆکی حکومەت ئەوەی دەیڵێت ڕاستەو دروستە یان بوختان ئەکات بۆ یەکێتی تەنها پارتی‌و سەرۆکی حکومەت ئاگاداری دوسییەی نەوتن لە هەرێمی کوردستاندا؟
٢/ سەبارەت بە خانوەکەی ، سەرۆکی حکومەت وتی ئەوە بە ناوی منەوە نیەو موڵکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە . بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجی زۆربەی بینەران بوو ئەوەبو کە چەندین جار باس لەوە کراوە ئەو خانوەی کاک نێچیر تیایدا نیشتەجێیە ، پێشترموڵکی یەکێتی‌و ماڵی بەڕێز مام جەلال بوەو پارتی داگیری کردوە . لە وەڵامدا کاک نێچیر دەڵێت ئێمە قەرەبوی ئەو خانوەمان داوەتەوە بە یەکێتی ! سەیر لەوەدایە یەکێتی لەو باس‌و هەواڵانە بێدەنگی هەڵبژاردوە‌و کەسیش نازاێت پارەی ئەو قەرەبوە چەند بوەو دراوە بە کێ‌و چۆتە گیرفانی کێوە .
حەق وایە مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەو قسانەی سەرۆکی حکومەت وەڵامی هەبێت ، یان ڕونکردنەوە بدات گەر ئەو دوو تەوەرەی باسمان کردن راست نین‌و بۆ چەواشەکاری خەڵک ومیدیاکانە ، ئەوە وەڵام بدرێتەوەو ڕاستیەکان بخرێنە ڕوو .
گەروتەکانی سەرۆکی حکومەتیش ڕاستن بوختان نین ، پێویستە بۆ بەر چاوڕونی کادران‌و ئەندامان‌و لایەن گران‌و سەرجەم خەڵکی کوردستان، یەکێتی وەلامی هەبێت‌و ڕون کردنەوە بدات سەبارەت بە داهاتی نەوت‌و وقەرەبوی ئەو موڵکە بۆ کێ بوە‌و کێ لێی سود مەند بوە ؟ باشتر وایە وەڵامێک بداتەوە کە جێگای بڕوا بێت ، لەبەرئەوەی زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ یەکێتی بەش بوە بەسەر چەند کەسانێکدا ، هەر دەسەڵاتدارەو بە ئارەزوی خۆی ئەیبات‌و ئەیخوات‌و داگیری ئەکات ، کاتێکیش پرسیاری لێ ئەکرێت ئەم سەروەت وسامانەت لە کوێ بوو ؟ زۆریان ئەڵێن موڵکی یەکێتیەو هی حیزبە ، بەڵام لە راستیشدا هەموی موڵکی خۆیانەو لە پاڵ دەسەڵات‌و یەکێتیدا پێکیانەوەناوەو تەنها یەکێتیان کردۆتە پاساوێک بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن .
لەچەند ڕۆژی ڕابوردودا چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەکەناڵی ڕوداو سازکرا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرەڤان بارزانی ، سەبارەت بەپرسی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێم کە ئەمڕۆ سەرجەم پارتە سیاسیەکان‌و خەڵکی کوردستان پێوەی سەرقاڵ بون‌و بۆتە تەوەرێکی گرنگ بۆ داهاتوی هەرێمی کوردستان‌و سەقامگیری بارۆدۆخی سیاسی ناوچەکە . لەو چاوپێکەوتنەشدا چەند باسێکی تر وروژێنران وەک دۆسیەی نەوت‌و پانتایی فراوانی خانوەکەی سەرۆکی حکومەت ‌.
دیارە ڕۆژنامەنوسان هەر یەکەیان بەپێی بەرنامەی داڕێژراوی کارەکەیان پرسیاری جۆراو جۆریان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد ، لەناو ئەو ڕۆژنامەنوسانەشدا هەندێکیان پرسیاری سەرنج ڕاکێش‌و دەمار گیریان ئاراستەی بەڕێزیان کرد .
لەنێوان ئەو پرسیارو گفتو گۆیانەی نێوان نێچیرفان بارزانی‌و ڕۆژنامەنوسەکاندا ، وەڵامی دوو پرسیار سەرجی ڕاکێشام بریتی بون لەخانوەکەی کاک نێچیرو ئەوی تریان ئەو پرسیارەی لەسەر زاری هەموو تاکیکی کوردە بەهەموو چین وتوێژەکانی ناو کۆمەڵگاوە ، ئەویش پرسی نەوت‌و داهاتەکەیەتی .
١/ سەبارەت بەدۆسیەی نەوت‌و هەناردەکردنی‌و نا شەفافیەتی داهاتەکەی
لە وەڵامدا سەرۆکی حکومەت زۆر بە ڕاشکاوانە بە بەرچاوی ڕۆژنامە نوسان‌و هەموو بێنەرانی کەنالەکەوە ، ئاماژەی بەوە کرد ، کە لەسەردەمی کاک عیماد ئەحمەد‌و تا ئەم ساتە وەختەش کە کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتە ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاگاداری خاڵ بە خاڵ‌و هەنگاو بە هەنگاوی دۆسیەی نەوتە، هەم لەڕوی هەناردە کردنیەوە‌و هەم لەڕوی داهاتەکەشیەوە .
ئەم وەڵامەی سەرۆکی حکومەت ئەوە ئەسەلمێنیت کە کاتێک باسی نا شەفافیەت‌و بێ ئاگایی دەکرێت لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە سەبارەت بە نەوت‌و داهاتەکەی ، ناڕاستەو تەنها چەواشەکاریە‌و یەکێتی ئاگاداری هەموو ڕێکەوتنەکانەو بەشی خۆشی وەرگرتوە .
بۆیە پێویستە یەکێتی ڕونکردنەوە بداتە خەڵکی کوردستان بە گشتی‌و ئەندامان ولایەن گرانی خۆشی بە تایبەتی ، گەر ئاگادارەو شەریکی ڕاستە قینە بوە لەو پرسەداو بەشی خۆی وەر گرتوە (!) ، ئەی کوا داهاتی ئەو نەوتەو چۆتە گیرفانی کێوەو کێ لێی سود مەند بوە ؟ باس دەکرێت کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نا شەفافن‌و داهاتی نەوت وەک پێویست دیار نیە ، حەق وایە یەکێتی شەفاف بێت‌و ڕونکردنەوەی لەسەر بدات ئایا سەرۆکی حکومەت ئەوەی دەیڵێت ڕاستەو دروستە یان بوختان ئەکات بۆ یەکێتی تەنها پارتی‌و سەرۆکی حکومەت ئاگاداری دوسییەی نەوتن لە هەرێمی کوردستاندا؟
٢/ سەبارەت بە خانوەکەی ، سەرۆکی حکومەت وتی ئەوە بە ناوی منەوە نیەو موڵکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە . بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجی زۆربەی بینەران بوو ئەوەبو کە چەندین جار باس لەوە کراوە ئەو خانوەی کاک نێچیر تیایدا نیشتەجێیە، پێشترموڵکی یەکێتی‌و ماڵی بەڕێز مام جەلال بوەو پارتی داگیری کردوە . لە وەڵامدا کاک نێچیر دەڵێت ئێمە قەرەبوی ئەو خانوەمان داوەتەوە بە یەکێتی ! سەیر لەوەدایە یەکێتی لەو باس‌و هەواڵانە بێدەنگی هەڵبژاردوە‌و کەسیش نازاێت پارەی ئەو قەرەبوە چەند بوەو دراوە بە کێ‌و چۆتە گیرفانی کێوە .
حەق وایە مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بەو قسانەی سەرۆکی حکومەت وەڵامی هەبێت ، یان ڕونکردنەوە بدات گەر ئەو دوو تەوەرەی باسمان کردن راست نین‌و بۆ چەواشەکاری خەڵک ومیدیاکانە ، ئەوە وەڵام بدرێتەوەو ڕاستیەکان بخرێنە ڕوو .
گەروتەکانی سەرۆکی حکومەتیش ڕاستن بوختان نین ، پێویستە بۆ بەر چاوڕونی کادران‌و ئەندامان‌و لایەن گران‌و سەرجەم خەڵکی کوردستان، یەکێتی وەلامی هەبێت‌و ڕون کردنەوە بدات سەبارەت بە داهاتی نەوت‌و وقەرەبوی ئەو موڵکە بۆ کێ بوە‌و کێ لێی سود مەند بوە ؟ باشتر وایە وەڵامێک بداتەوە کە جێگای بڕوا بێت، لەبەرئەوەی زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ یەکێتی بەش بوە بەسەر چەند کەسانێکدا ، هەر دەسەڵاتدارەو بە ئارەزوی خۆی ئەیبات‌و ئەیخوات‌و داگیری ئەکات ، کاتێکیش پرسیاری لێ ئەکرێت ئەم سەروەت وسامانەت لە کوێ بوو ؟ زۆریان ئەڵێن موڵکی یەکێتیەو هی حیزبە ، بەڵام لە راستیشدا هەموی موڵکی خۆیانەو لە پاڵ دەسەڵات‌و یەکێتیدا پێکیانەوەناوەو تەنها یەکێتیان کردۆتە پاساوێک بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت