11123.3.3 Newshirwan-Amrika

بزانە ئەمریکایەکان چیان بە نەوشیروان مستەفا وتووە دەربارەی هەڵبژاردنەوەی بارزانی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە نوسینێکیدا ، بە ناونیشانی ( ئەم بانگەشانە هیچی ڕاست نییە ) ، نەبەز گۆران ” نوسەرو ڕوناکبیر هەندێک هەڵەو بۆچوونی ناوشەقامی ڕاستکردۆتەوەو لەزاریی کاک نەوشیروانەوە و ، هەڵوێستی ڕاست و دروستی ئەمریکای خستۆتە ڕوو ، دەربارەی پڕسی سەرۆکایەتی هەرێم . 

دیارە ، گەر ئەکادیمیانە بڕوانییە سیاسەت ، ناکرێت کەسی یەکەمی هەر هێزێک وا بەسانایی دەرخستەی هەر گفتوگۆیەکی دبلۆماسی پرسێکی واگرنگ بێت لەهەر ئانوساتی ئەوها هەستیاردا بۆ خوارەوەی حیزبەکەی ، بەڵام دیارە کاک نەوشیروان بە دەستی ئەنقەست ئەو هەواڵەی داوە بەگوێی نەبەز گۆران و هاوڕێکانیدا ، کاتێک لای میوان دەبن . بۆئەوەی بیگەیەننە ناو شەقام و ئەو درۆیە بڕەوێننەوە ، کە پارتی و وەهمەکانی پارتی لەشەقامەکەدا دایان چاندووە ..

ئەمەی خوارەوە بابەتەکەی نەبەز گۆران ـە

ئەو بانگەشانە هیچی راست نیە ، باس لەوە دەكەن گوایە ـ ئەمریكایەكان لەگەڵ مانەوەی بارزانین .

هەندێك كەس ، وێنەی زۆر گەورەی وەهمی دروستدەكەن ، تا بروا بە بەرامبەرەكانیان بهێنن . هەڵبەتە ئەوەی لەم وتارەدا دەینووسم ، زانیارییە و زانیارییەكانیش ، لە خۆرا ناڵێم .
پەلەكردن لە رووداوەكان ، زۆر كەسی خستە گۆشەیەكی تاریكەوە . زۆر كەسیشی خستە ، بەرەیەكەوە كە خەڵكێكی زۆر لێی نیگەران بن . سیاسی ژیر ئەوەیە ، لەم دۆخانەدا پەلە نەكات ، چونكە گۆرینی سیستەمێك كە خزمەت بە تاكە كەسێك دەكات ، بۆ گۆرینی سیستەمێك كە خزمەت بە كۆی گشتی دەكات ، بێگومان نەیار و لایەنگری هەردوولا بوونی دەبێت و كارێكی هێندە ئاسان نیە . لێ ‌، سیاسی خۆی دەوێت بتوانێت ئەو دەرگا گەورەیە بەروی ئایندەدا بكاتەوە .
ئەو سیاسیانەی كە پەلەیان بوو ، نەیانهێشت سێوەكە پێبگات و هەنگاویان نا ، تووشی پەرچەكرداربوونەوە و پەرچە كردارەكەشیان ، بەو ئاراستەیە بوو ، وەك ( عاشورا ) لە خۆیانیاندا و خۆیان كوتی !
بەهەرحاڵ …
ئەمرۆ لەگەڵ هاورێم ” عەبدوڵای مەلانوری ، ئەحمەد میرە ” خەیلێكی زۆر ، لەگەڵ ( كاك نەوشیروان مستەفا ) دانیشتین .
قسەگەلێكی زۆر كرا . ئەما ئەوەی جێی سەرنجە ، پێچەوانەی ئەو بانگەشانەوە ، هیچ كام لە وڵاتە زلهێزەكان بە تایبەت ئەمریكا ، پاشان دراوسێكانیش ، بۆیان گرنگ نیە ، كێ‌ سەرۆكی هەرێمە ، ئەوەی بۆیان گرنگە ، سیستەمەكەیە چۆن دەگۆرێت .
كاتێك نوێنەرەكەی ئەمریكا دێتە لای ( نەوشیروان مستەفا ) دوای چۆن و چاكی پێی دەڵێت :
” بەرێز نەوشیروان مستەفا ، خەریكی چیت ؟
ئەویش بە پێكەنینەوە پێی دەڵێت :
خەریكی جێبەجێكردنی وتارەكەی ئۆباماین .
نوێنەرەكەی ئەمریكا ، دەستخۆشیەك دەكات و بە پێكەنینەوە دەڵێت :
كارێكی كەمێك زەحمەتە ، بەڵام ئایندەیەكی رونی دەبێت .”
كۆی ئەو نوێنەرانەی وڵاتان، لەم ماوەیەدا هاتوونەتە لای ( نەوشیروان مستەفا ) هیچ كامیان ، نە داوای كردوە ( بارزانی ) ببێتەوە سەرۆكی هەرێم ، نە خۆشحاڵی خۆشیان دەربریووە ، كە پشتگیری بكرێت .
ئەسڵەنە بە بابەتێكی زۆر ناوخۆی دادەنێن و هیچ نیگەرانیەك و دژییەك لەلایەن وڵاتانەوە ، دژی گۆڕینی سیستەمەكە و ئاڵوگۆری دەسەڵات رووینەداوە .
ئەما ، دەبینین یەك مەكینەی راگەیاندنی گەورە ، سەرقاڵی ئەوەن ، وا لە خەڵكی بگەیەنن ، گوایە وڵاتانی دراوسێ‌ و ئەمریكایەكان ، پشتگیری مانەوەی ( بارزانی ) دەكەن !
ئەم بانگەشانە ، ئەشێت جۆرێك بێت لە فریودانی خەڵكی . یان جۆرێك بێت لە مانادان بە پێشێلكردنی یاسا و، خۆشاردنەوەیە لە وتنی راستیەكان .
ئەوان ، نەك هەر داوای مانەوەی ( بارزانی ) یان نەكردووە ، نەك هەر فشاریان بۆ هیچ لایەنێك دروست نەكردووە ، بەڵكو پێشیانخۆشە سیستەمەكە بگۆرێت و ئاڵوگۆرێك لە دەسەڵاتدا رووبدات .
ئەو پرۆژەیەی ( یەكێتی ، گۆران ، كۆمەڵك ، یەكگرتوو ) پرۆژەیەكە جێگای تێرامانەكەسانێك بە جێی مەترسی دەزانن . یاخود جێگای تێرامانە ، دەیانەوێت وڵاتان بكەنە هاوبەشی بیركردنەوەكانی خۆیان و لە پێناو بكەرێك ، دژی گۆڕینی سیستەمێك بن ! ئەمە پرۆژەیەكە هیچ وڵاتێك كە بروای بە دیموكراسی بێت ، دژی ئەم پرۆژەیە نیە . قسەكردن بە ناوی ئەو وڵاتانەوە ، ئامانجەكەی تەنها ئەوەیە ، وێنەی وەهمی دروستبكرێت و راستیەك لەو جۆرە قسەكردنەدا بوونی نیە .
هەڵبەتە پرسیارم لە كەسە باڵاكانی ( یەكێتی نیشتیمانی ، كۆمەڵی ئیسلامی ، یەكگرتووی ئیسلامی ) كرد ، بۆ ئەوەی بزانم ئەوان لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە فشاریان خراوەتە سەر .
هەڵبەت بە پێكەنینەوە ، دەڵێن : ” نەخێر “
كەوایە وەهمەكە وەهمێكی حیزبیە . زۆربەی وڵاتان لەگەڵ گۆرینی ئەم سیستەمەن . زۆربەی وڵاتان پێیان خۆشە ، ئاڵوگۆرێك رووبدات . زۆربەی وڵاتان تاقە بكەرێك ناكەنە كێشە . ئەوە تەنها حیزبێكە ئەو بكەرەی كردووە بە تارمایی بەسەر خۆیەوە !
تەنها شتێك بۆ ئەمریكایەكان و دراوسێكانی دیكە گرنگ بووە و باسكراوە لای حیزبەكان ، یەك ئیدارەیی هەرێمی كوردستانە . ئەوان تەنها لەوە نیگەرانن ، ئەگەر دوو ئیدارەیی رووبدات و بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانیان بكەونە مەترسیەوە ، ئیدی هیچی دیكەیان بۆ گرنگ نیە .
نەك بۆیان گرنگ نیە ، بەڵكو لە كۆبوونەوەكانیاندا خۆشحاڵبوون بەم جوڵە دیموكراسیە .

سەرچاوەی بابەتەکە ـ لەسەر فەیسبوکی نوسەر