Peshawa-Kakayi

پێشەوا کاکەیی : خەونی ڕووناکبیر و خەونی سەرکردەی دیکتاتۆر ، لە چاوی هاونیشتمانیانیدا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەمژەترین ڕووناکبیر ئەوەیە ، کە درۆ لەگەڵ زادەی خۆیدا دەکات .
گەمژەترین ” بەو واتایەی ، کە هاونیشتمانییەکەی گوێی لێ دەگرێت ، لەگەڵ ڕای پێشووی خودی نووسەرەکە نایەتەوە کە چی دەربارەی خەونی دیکتاتۆر گوتووە . ڕووناکبیر ، کاری ئەوەیە ، خەونی دیکتاتۆر لە بەین بەرێت و لە ڕێی دید و تێڕوانینەکانییەوە ، لە پڕۆسەی سیستێمی دیکتاتۆری و تاکڕەوانەوە بگۆڕێت بۆ پڕۆسەی بە دیمۆکراسی بوون . وەختێك کۆمەڵگەیێك ئازادە ، خەونی ئازادی تێدا بەدی بێت و ڕووناکبیری ئازاد بەرهەم بهێنێت و خەونی جوان بخاتە نێو ڕستەوە .
ڕووناکبیر، چەمکێك نییە بە یەك ئاڕاستەدا بڕوات و ستوونی بێت ، بەڵکوو ئاسۆییە و دەبێت فروان بڕوانێت و هێڵی جیاواز بخوێنێتەوە ، کە سوور بوون و ڕەش بوون ڕەنگێكی دی بەرهەم دەهێنێت .
ڕووناکبیر ، کار بۆ ئەوە دەکات و زەمینەی خوێندنەوە بۆ خوێنەرەکانی خۆش دەکات ، تاوەکوو تاك لەو کۆت و بەندەی تێدا قەتیسماوە و ناتوانێت لێوەی بفڕێت ، دێت باڵێکی دی بۆ دروست دەکات کە دەبێت لە ڕێی خەونەوە بفڕێت ، خەون بە گۆڕینی ئەو سیستێمەی کە دژی خوێندنەوەیە .
سیستێمێك کە سەرتاپای بەهانە دەرەکییەکانی دەبەستێتەوە بەوەی کە دوژمنی دەرەکی هەیە لەسەر نێوخۆیی ، بەوهۆیەشەوە، زۆرێك لە مێدیا کاغەزییەکان لە بەین دەچن لە بەردەوامی ، بە هۆی پشت تێکردن لەو فەزا ئازادییەی کە خۆی بەشێکە لێی و هەروەها ئەو سیستێمە دیکتاتۆرییەی کە خوێنەر و ڕووناکبیر لە یەکدیدا بە لاڕێدا دەبات و کە دواجار دەیانکاتە دوژمنی یەکدی .
ڕووناکبیر، لەو کۆمەڵگەیەدا نەیتوانیوە خەونی دیکتاتۆر لە بەین بەرێت لە ڕۆحی سەرکردەدا . بەڵکوو ئەو سەرکردەی دیکتاتۆرە ، خەونی ڕووناکبیر ، بۆ بە پرۆسەی دیمۆکراسی بوون لەبار دەبات . هەرگیز ڕووناکبیر نەیانتوانیوە بێت کار لەسەر خەونی دیکتاتۆرەکان بکات و بزانێت سەرکردە چۆن خەون دەبینێت و چ بکات خەونی وەها نەیێتە دی ، بەڵکوو دێت شیکاری خەون دەکات ، وەك گێڕانەوەیێكی مێژوویی .
ڕووناکبیر ، دێت دونیایێك ڕستە فڕێ دەدات بۆ بە خەونبینینی خوێنەرەکەی بۆ ئەو کەشە ئازادەی کە خۆی دەیخوڵقێنێ بۆ خوێنەر ، تا لە ڕێیەوە خوێنەر بە ئاگایانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکاندا بکات . وەلێ سەرکردەی دیکتاتۆر، لە ڕێی تەنیا چەند ڕستەیێکی کورتەوە ، دونیاێك گێڕانەوە بۆ ڕووناکبیر دروست دەکات ، کە دواجار لە ڕستەیێکدا ، وەها تەفسیری دەکات ، کە سەرکردە دەیەوێت . زۆرجار سەرکردە ، لە ڕێی ڕووناکبیرەوە ، خەونی خۆی بەدی دەهێنێت . هەرگیز ڕووناکبیر، نەیتوانیوە سەرکردە بخاتە نێو دۆخێکەوە و ناچاری بکات ، کە دەبێت لەگەڵ هاونیشتمانییەکەیدا ئەخلاقی دیمۆکراسی و ڕەفتاری سەرکردەی ڕاستەقینە بنوێنێت ، بەڵکوو هەمیشە سەرکردەیێکی ڕووکەش بووە و ، ئەوە سەرکردەشە ، ڕووناکبیری خستۆتە دۆخێکەوە ، کە لە ڕێی چەند ڕستەێكی کورتی لێڵەوە ، خوێنەر و نووسەری بە گژ یەکدیدا بردووە .
خەونی سەرکردەی دیکتاتۆر ، لە سەرەتاوە بە دروستی دەیهێنێت و تا ماڵاوایی لە دیکتاتۆربوونی خۆی دەکات ، وەلێ ڕووناکبیر ، پێچەوانەی خەونەکانی خۆی دەڕوات ، کە دواجار، خوێنەریش قووت دەوەستێت . نووسەر هەیە بە درێژایی ژیانی خەونی بە پرۆسەی دیمۆکراسی بینیوە ، کەچی دواجار ، سەرکردە ، ئەو خەونەی لە بین دەبات . بە درێژایی مێژووی کورد ، ڕووناکبیر ، خەونی دیکتاتۆریی لە سەرکردەدا لە گۆڕ نەناوە ، بەڵکوو هەمیشە حیکایەتخوانێك بووە بۆ خوێنەرەکانی . وەختێك خەونی ڕووناکبیر ، سەردەکەوێت و بە واقیع دەگەڕێت ، کە بێت دابنیشێت لەگەڵ خۆی و جیاوازی لەگەڵ خەونی سەرکردەدا بکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت