hitler

سەلاح ذهنى : پینج هەلەى هیتلەر .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەرگیرانى لەعەرەبیەوە / عوسمان عومەر

ئەوەى وەرم گیراوە بەباتێکى گرنگى مێژوویی دەدرێتە قەلەم و هەر هەلەیەک لەوانە وانەو پەندیکى میژووییە بۆ هەموو سەرۆک و سەرکردەو فەرماندەیەک و بەتایبەت بۆ سەرکردەو فەرماندەکانى لاى خۆمان و وەک وانەیەکى میژویی سەیرى بکرێ و سودى لیوەرگیرێ …..
پێش ئەوەى بچمە ناوباسەکەوە پێویستە ئاماژە بە ( شپنداو ) بدرێ کە چییە ؟
شپنداو ناوى ئەو زیندانە بوو کە سەرکردە نازیەکانى ئەلمانیاى دواى جەنگى دوەمى جیهانى تیدا زیندانى کرابوون و ئەو حوکمانەیان بەسەر دەبرد کە بەسەریاندا سەپێنرابوو . تەنها رۆژنامەنوسیکى ئەلمانى بەناوى ( فۆن نۆرفالد ) توانى بوى دزە بکاتە ناو بەندیخانەکەوەو قسە و گفتوگۆ لەو سەرکردانە وەربگرێ , یەکێ لەوانە ( هێرسپێر ) بوو کە وەزیرى گواستنەوەى ئەلمانیاى سەردەمى نازیەت و هیتلەر بوو .
هێر سپیر لەوولاتە عەرەبیەکان ناسراو بوو زمانى عەرەبى زانیوە ئەم وتارە زنجیرە وتاریک بوە لەفرانکفۆرت لە رۆژنامەیەکدابەناوى ( ریڤیو ) بلاوکراوەتەوە بەناوى لەپشت دیوارەکانى شپنداو .
هیتلەر شکستى هێنا و ئەبوایە شکست بێنێ چونکە بەرەنگارى هیزى لەخۆى گەورەترو بەرهەمهێنانى زیاترى کرد …. زۆر هەلەى کرد گەر عەبقەریەت و هێزو بیروباوەر بە کەرەستەى خاوو زۆرى بەرهەم بەراورد بکەى ….
کەواتە تۆ واى ئەبینى کە شکستى هیتلەر هۆکارى ترى لەدواوە بوو …. بەلێ گەر چاوت بەو کەسانە بکەوێ کە هیتلەر لەنزیکەوە ئەیانانسى شتى ترت بۆ دەردەکەوێ )

یەکەم هەلەى هیتلەر

هێر سپێر ئەلێت :
یەکێ لەکەم و کوریەکانى ( عیوب ) هیتلەر بێ هیزى و نەرمى نواندن بەرامبەر ئینگلیز و زۆر ئارەزووى لەوە بوو کە لێکگەیشتن لەنێوانیان دا هەبێ و موعجەب بوو پێیان ئەم ئیعجابە واى لێکردبوو کە زۆرجار سازان یا سازش ( مهادنە ) یان لەگەڵ بکات ئەوەى بیربردبۆوە کە هەموو سیاسیەکى ئەلمانى درکى بەوە دەکرد کە ئینگلیزەکان رقى زۆریان لە ئەلمانەکان هەیە بەبیروراى ئینگلیزەکان ترسناکترین دوژمنى داگیرکاریەئابوریەکانیانن ( استعمارهم الاقتصادى ) …. بۆ ئەوەى لەبیرمان نەچێ وەک دوا هەڵ ( هیس ) ى نارد بۆلایان پێیان بڵێ کە وازى لێبێنن با دونیا لەشیوعیەت رزگارکات …. بابەتەکە زۆر دووروقولەو دەیان بەلگە هەیە با نمونەیەکت لەسەر ئەوە بۆ بینمەوە ئەوهەلەیەى هیتلەر لەسەرەتاى جەنگەکە کردى لەگەل بەریتانیا ( هەلەى دنکرک ) بوو هەمو دونیا بە کارەساتێکى راستەقینەى دەزانى بەلام بەعەبقەریەتى ئینگلیزەکان بوو بە معجزەیەک , معجیزەی کشانەوەى سوپاى ئینگلیزەکان بێ زیان و سەلامەتى دەرچون لە تەڵەکەى سوپاى ئەلمانەکان بۆى دانابونەوە ئەمە معجیزەو عەبقەریەتى ئینگلیزەکان نەبوو بەلکو بێهێزى هیتلەر بوو بەرامبەر ئینگلیزەکان و بۆ ئەوەى لەگەلى رێکبکەون چونکە ئەو پلانەى هەردوو ئەفسەر ( مانشتاین و لۆنتشتد )دایان نابوو ئەبوایە کۆتایی بەسوپاى ئینگلیز بهێنرێ لە دنکرک ئەمەش لەکاتى دادگایی گەورە ئەفسەرەکان دا دەرکەوت ئەم کەلێن جێهێشنە و کشانەوەیە بەفەرمانى خودى هیتلەر بووه هەرچەندە چرچل لەبیرەوەریەکانیدا بەعەبقریەتى ئینگلیزەکانى ناوبردووە بەلام وانییە .

هەڵەى دووەمى هیتلەر : بەغدا هەلەى دووەمى هیتلەر
رەنگبێ سەرت سوربمێنێ بۆ ئەوەشیان بەلام من پێت ئەلێم پێش بەرپا بونى جەنگ کتێبێک دەرچوو(ریگاى هیتلەر بۆ بەغدا – طريق هتلر لبغداد ) لەو کتێبەدا پێش بینى ئەوە کرا بووکە هیتلەر هەولى گەیشتن بە بەغدا ئەدات بەهۆى نەوتەکەى , ئەو پێش بینیەى راست بوو و هەموو شتێ ئامادەکرابوو بۆ دەرکردنى ئینگلیزەکان لەعیراق و عیراق ئەبوە بنکەیەکى ئاسمانى و مەلبەندى بەدەستهێنانى ( تموین ) نەوتە لە ٢٥ى ئایارى سالى ١٩٤٠ هاورێ لەگەل دکتۆر گرویر هاتینە عیراق لەوکاتەدا رەشید عالى گەیلانى دەستى بە جموجولى دەرکردنى ئینگلیزەکانى لەعیراق دەست پێکردبوو و لەتوانادا بوو لە چەند رۆژێکدا ئینگلیزەکان لەعیراق دەربکرێن ئەوەى ئینگلیزەکان لەعیراق مابویان چەندفرۆکەیەک لە فرۆکەخانەى حەبانیە وەستا بوون و نەیان دەتوانى کاربکەن پێنج هەزار سەربازو یەک ملیۆن لیتر بەنزین بوو ئەوەى پیویست بوو بکرێ تەنها فەرمانێکى بەرلین بوو بۆ هاوکارى رشید عالى شۆرشگیرەکان توانی بویان چەند فرۆکەیەکیش تیک بشکێنن و ئەوانى تریش نابێ بفرن گەر ئەوهاوکاریە بگەیشتایە بە شۆرشگیرەکان و رشید عالى ئەوا بارودۆخەکە دەگۆرا پینج هەفتە لەوێ ماینەوە بەبێ دەنگى کە پرسیارمان لێدەکرا ئەمانوت هاوکاریەکان زوو بەزوو دەگەن بۆیە لەهەفتەى شەشەم ئیمە گەراینەوە ئەوە هەلەى دووەمى بوو کە بەلێنەکانى نەدەبردە سەر .

دۆست و ناحەزان
هەموو مرۆڤێ باوەر ومتمانەى بە دۆستەکانى هەیە و ناحەز و دوژمنەکانى لەخۆی دووردەخاتەوە بەلام لاى هیتلەر ئەمە پێچەوانە بوو دوورکەوتنەوە لەدۆستەکان نزیک خستنەوەى دوژمنەکان , زۆرجار دۆستە راستەقینەکانى ئەبونە دوژمنى راستەقینەى و ئەوکەسانەى خۆشیان دەویست و برادەرى بوون وهاوکارییان دەکرد یا ئەوانە بەئاواتەوە بوون هاوکارى بکەن رقى لێیان دەبووە زۆر متمانەى بەربینترۆپ هەبوو ربینترۆپیش رقى لە گۆرینگ بوو بۆیە ( هیتەلەر ) رقى لەگۆرینگ بوو بێ هیچ هۆیەک و ببوە هۆى دوور خستنەوەى و تەنانەت هەر رایەکى دەربریایە یا هەر پلانێکی دادەرشت هیتلەر پوچەلی دەکردەوە ،زۆر بەراشکاوانە ئەوە ئەلێم کە ئەلمانیا جەنگەکەی دۆراند بەهۆی ئەو شەرە ناوخۆییەی نێوان هیتلەرو گۆرانگ و هەرچێ ئەو بنیاتی دەنا هیتلەر تێکی ئەدایەوە ” ربینترۆپ کەر بوو ” هەمان ئەو رستەیەم بەکارهێناوە کە نوسەر نوسیویەتی چونکە ئەو بزوتنەوەکەی عیراق و رەشید عالی پوچەل کردەوە ، هەر ئەو بوو کە هێزی ئاسمانی لە گۆرانگ ویرانکرد وهەر لە سالی ١٩٣٧ -١٩٣٨ ئەلمانیا چەند تاقی کردنەوەیەکی موشەکى کرد لە سەر ئۆتۆمبیل دانرابوون لە ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەیە خەریک سەیارەکان ئەفرین ، دوای دەساڵ ئەلمانیا توانی فرۆکەی نەفاسە دروست بکات لەسالی ١٩٤١ چەند دانەیەکی لی دروستکرا و ئەوەش ئەلێم کە بۆ شەرەکە سودی لێ بینرا لە یەکەم هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە ٣٨ فرۆکە ئەنجامیان دا ٣٤ یان خرانە خوارەوە و لە هێرشی دووەمیان لە ١١٢ فرۆکە ٨٤ یان خرایە خوارەوە بەو فرۆکە نەفاسانە گۆرانگ زۆر بە پەرۆش بوو بۆ دروستکردنی زیاترى ئەم جۆرەفرۆکەیە بەلام فەرمانەکانی جێبەجێ نەکرا . نمونەیەکی تر باسدەکەم گۆرانگ لە هەر فرۆکەوانێک رازی بوایە تیرۆر دەکرا و ژمارەیەکی فرۆکەوانی بەتوانا تیرۆرکران بەلام هیتلەر چاوی نوقاندبوو لە ئاست ئەو کردارانە .

درکی سەر رێگا
ووشەی درک زۆر لەو راستیە کەمترە بۆ بەکارهێنان بەلکو خەنجەرەکان بوو …. گەورەترین هەلەی هیتلەر وازهێنان بوو لەو دوو خەنجەرە یەکەمیان وەک پێی دەوترا حکومەتی فتیتشی یا فەرەنسای ئازاد ئەو حکومەتەی کە سەرۆکەکەی بە تاوانی هاوکاری ئەلمانەکان دادگایی کرا … ئەو حکومەتە خۆی ببووە لانەوبنکەو پەناگەو پلان و جاسوسیەت دژی ( میحوەر ) گرنگترینیان ئەو موئامەرەیە بوو کە ( ئەمیرال دارلان ) بەهاوکاری حکومەتی ئازادی فەرەنسا گێرایان و بووە هۆی دابەزاندنی هێزی هاوپەئمانان لە باکوری ئەفریقیا بەبەلگەی ئەوەی ( ئەمیرال کنگهام ) لە بیرەوەریەکانیدا کەلەمدواییانەدا دەرچون باسی ئەوە ئەکات …..
خەنجەری دووەم کەمتر ترساناکتر نەبوو لە خەنجەری یەکەم ئەو شوێنە بوو کە لە ئیتالیا جێی هێشتبوو کە پێی دەوترا ( حکومەتی ڤاتیکان ) ئەم شوێنە ببوە بنکەی چالاکی ئەمریکیەکان ( سەلمان ) …. قاسیدو نێردراوی ئەمەریکی رۆلی زۆرخراپ و گەورەی ئەگێرا لە ئامادەکاری بۆ هەلکوتانە سەر ئیتالیاو مۆسۆلینی و ئەو زنجیرە خیانانەتانەی سوپای ئیتالیا ئەنجامی دا هەر ئەو خیانەتە بوو وای کرد ئەو کەشتیە ئیتالیانەی سوتەمەنییان دەگواستەوە بۆ ( رۆمڵ ) لە جیاتی بەنزین ئاویان تێدا بێت … تا ئێستا کاتی بلاو کردنەوەی ئەو دوو خەنجەرە نەهاتووە کە هەمموو چالاکی و تواناکانی سوپای ئەلمانیایان لەکار خست کە بلاو کرایەوە ئەوکاتە خەلک ئەزانێ کە هیتلەر چەند ساوێلکە بوە کە باوەری بەبەلێنی شەرەفی کەنیسەو ئەو حکومەتە کرد .

خۆرە یا ( میکرۆب ) ی لەناوچوون
دەیان خۆرە لە جەستەی سوپای ئەلمانیای دابوو بەر پرسیاری یەکەمیش لە بلاوبونەوەى خودی هیتلەر بوو , ئەوانەى لە گۆرەپانى جەنکەوە دوور بوون وایان ئەزانى کە هیتلەر هەموو شتێکى کردووە و هەموشتێ لەژیر کۆنترۆلە بەلام خۆزگە هەموو شتیکى بکردایە و بەعەقلى خۆى کارى بکردایە نەک بەعەقلى ئەوانەى دەوروبەرى . حیزبى نازى هەبوو هەریەکیک لەئەندامانى ئەو حیزبە خۆرەیەکى بەجولە بوو و هەرچى بیستوتەو وتراوە لە خۆسەپاندن و کردەوەى خراپ و تاوانکارى ئەوان ئەنجامیان دەدا …. گستابۆش هەبوو ئەوان سوپاى ئەلمانیا نەبوون بەلکوتاقمیکى شەرانگێزى درندەبوون راستە ئەوان ئەرکیان پاراستنى ئەمن و ئاسایش بوو خۆیان کیشەى ئەمنیان دروست دەکرد . سوپاى ئەلمانیا هەبوو بەلام سوپاکە خاوەنى رەوشتى سەربازى بوون و سەرکردەکانى مامۆستاى هونەرى جەنگ بوون بەلام هیتلەر ئەم سوپایەى کردبوە داردەستێک نەک بۆ خزمەتى ئەلمانیا بەلکو ئامرازێکى جێ بەجێ کردنى خواستەکانى حیزب چاکترین بەلگەشم ئەوەیە کە باشترین دوو فەرماندەى سەربازی دوورخستەوەو بەهۆکارى جیاوازی بیرورا لەگەلى و تەنانەت یەکیکیانى کوشت , ( رۆمڵ ) بەدانپێدانانى هاوپەیمانان یەکیک بوو لەفەرماندە هەرە زیرەک و بەتواناکان بۆ یەک جاریش گوێی لینەدەگرت لە دوا دواییەکانیش بەتەواوى گوێی بۆ نەدەگرت و رۆملى نارد بۆ مردن . گۆرانگ یەکیک بوو لەفەرماندە کۆنەکان و خۆشەویست بوو لاى خەلک تەنها هیتلەر نەبێ ئەم سیفەتەى هیتلەر خراپ بوو کە ( جموح العاطفە ) واتە سەرکێشى هەست و سۆز یا ( چەموش بوو لە هەست سوزدا ) , هەر بەهۆى ئەوەشەوە بوو حیزب لیک هەلوەشاو ، گستابۆ لیک هەلوەشا لەجیاتى پاراستى بارى ئەمنى خۆى موئامەرەى دروست دەکر تا دواتریش سوپاشى گرتەوە و زۆربەى فەرماندەکانى دەردەکردن ئەوەى بەگوێی نەکردبا زۆر ئیهانە و رەزیلى دەکردن .
لەکۆتاییدا ئەلێم گەر هیتلەر پێنج هەلەى کردبێ خۆى کوشت و گەلەگەى سەرفراز کرد و ئەو پێشکەوتنەى ئیستا لەبەر چاوە بەهەلەکانى خۆیانداچونەتەوە , هەندێ سەرکردەى ئێمە بەدەیان هەلەو خیانەت و خۆفرۆشیان کردووە ئیستاش ئامادەنین کورسیەکەیان جێ بیلن .

 
دەقى وەرگیراو لە رۆژنامەى المدى ژمارە ٣٣٩٩ ى ٣٠ حویزەیران ٢٠١٥ لەزنجیرە وتارى بەناوى ( وراء جدران شپنداو) کە لە گۆفاریکى ئەلمانى بەناوى گۆڤارى ریڤیو