بزانە چارەنوسی بارزانی چی بەسەر دێت .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەمشەو بەپێی سەئات و خولەک و ، بەپێی یاسا دوور لە زۆرەملێ ، کاتژمێر  12 و 59 خولەک و + یەک دەقە کۆتایی بەسەرۆکایەتی بارزانی دێت لەسەرۆکایەتی هەرێم . ئەو سەرۆکایەتییە بە بۆشایی دەمێنێتەوە  .
بەپێی یاسای سەرۆکایەتی 2005 تا 2013 لەبەیانییەوە سەرۆکایەتی هەرێم بە بۆشی دەمێنێتەوە و بارزانی دەبێت لەهەموو مێدیاکانەوە بە سەرۆکی پارتی ناوی بنڕێت .

ئەگەر هاتوو تا ڕۆژی یەکشەممە بەو پێیەی 5 حیزبە گەورەکەی ناو پەڕلەمان ، کە دوێنێ شەو بڕیاریان دا لەسەر ئەوەی کۆبونەوەی پەڕلەمان دووا بخرێت و ، هەروەها ئەمڕۆ بەپێی نیسابی یاسایی ، کە دەبوو 56 ئەندام تەواو بکات و ، 53 ئەندام پەڕلەمان ئامادە  بوون ، نەتوانرا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت بۆ هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم . جگە لەمەش بەو پێیەی هەوڵەکان بلۆک نەکراوەو کۆی حیزبەکان لەسەر دوو بارە هەڵبژاردنەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر بڕیاریان دا ، ئەوسا بەرزانی هەڵگریی هەمان پلەوپایەی سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت .

ئەگەر وا نەما ئەوا دەبێت لایەنەکان چارەسەرێک بۆ ئەم کێشە یاساییە بدۆزنەوە . یاخود خوانەخواسەتە پارتی لەسەر پلەو پایەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بەرزانی ، شەڕی ناوخۆ دروست بکات و گەل و نیشتمان بەرەو شەڕێکی تر ببات ، ئەوسا جگە لە ماڵوێرانی و مێژوویەکی ڕەش بۆ بارزانی هیچی تر ڕوونادات و نانوسرێتەوە .