کامەران وریا قانع : دۆخه‌كه‌ جێ مه‌ترسى نیه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هیچ هێزێك به‌ قه‌د پارتى له‌قه‌یرانه‌كان هاوسه‌نگى تێك ناچێت . ئه‌م حزبه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ناته‌ندروست به‌هێز بووه‌ , ئیتر هه‌ر گۆرانكاریه‌ك یاخود چاكسازيەك له‌ ناو كۆمه‌ڵگا وه‌كو پلانێك ئه‌بینێت كه‌ یه‌خه‌ى ئه‌وى گرتووه‌ . ده‌شكرێت بڵێن هه‌موو چاكسازیه‌كى راسته‌قینه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م وه‌ك هێزێكى پارتى ئه‌بێت , چونكه‌ ئه‌م هێزه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندى زۆر ته‌سك په‌یوه‌نده‌كانى دروست كردووە ‌.
به‌ ئاشكرا روون بوه‌وه‌ ئه‌م حزبه‌ زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر كار بكات ، ئه‌گه‌ر خۆیی باڵا ده‌ستى سه‌ره‌كى و یه‌كه‌م نه‌بێت . ئه‌وه‌ى له‌م ساته‌دا روو ئه‌دات له‌ كوردستان ‌ بریتییه له زراندنى خه‌ونێكه‌ كه‌ پارتى زۆر كارى له‌سه‌ر ئه‌كرد , ئه‌ویش هه‌تا هه‌تایی مانه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌ وه‌كو كه‌سى یه‌كه‌م .
ئه‌مرۆ ئه‌و خه‌ونه‌ ورده‌ ورده‌ كاڵ ئه‌بێته‌وه ‌, ئه‌مه‌ش به‌هۆى رازى نه‌بوونى به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌م كه‌سى یه‌كه‌مه ‌, هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌رفه‌تى 10 ساڵى به‌خشییه‌ ئه‌م سه‌رۆكه ‌, به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستایی لێكه‌وته‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێكى به‌ ویژدان ئه‌زانێت دۆخه‌كه‌ چه‌ند قه‌یراناوى و بێ مانایه ‌, یه‌ك كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ سانتیمه‌ترێك نه‌چوته‌ پێش , هه‌ر له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ بنەبڕكردنى گه‌نده‌ڵى و چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌ریی بۆ شه‌فافیه‌ت له‌ نه‌وت و سرینه‌وه‌ى دوو ئیداره‌یی . بێگومان كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه‌ش له‌سه‌ر سینى زێرین نایه‌ته‌ دی , به‌ڵكو چه‌ندین كارى قیزه‌ون و هه‌ندێك شه‌رى بچوكى لا به‌لا باجه‌كه‌یه‌تى , به‌ڵام هه‌رگیز وه‌كو سالانى نه‌وه‌ده‌كانى شه‌ڕى ناوخۆیی لێنایه‌ته‌وه ‌. بچوكترین نموونه‌ نزیكى سوپاى 10 ولات زلهێز له‌ كوردستان ئاماده‌یه‌ .
كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا له‌ رۆژانى كۆتایی واده‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم نزیك بینه‌وه‌ , ئه‌م حزبه‌ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌تر ئه‌كات , زۆر جار ناچاریشه‌ بیكات چونكه‌ هیچ لۆژێكى قه‌ناعه‌ت پێكراوى نیه‌ كه‌ وه‌ڵامێك بێت بۆ گۆرانكارییه‌كان .
له‌ كۆتایدا ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مرۆ له‌ رووى سیاسیه‌وه‌ دۆخێكى زۆر ته‌ندروسته‌ و زۆر نۆرمالیشه‌ , چونكه‌ شه‌ریى لایه‌نه‌كان له‌ناو په‌رله‌مانه‌ ، كه‌ له‌ هه‌موو دنیایی پیشكه‌وتن هه‌ر وابووه‌ .