عیماد عەلی : لەم قۆناغەدا پێویستە پەرلەمانتاران دابەزنە سەر جادە و فشاری خۆیان بکەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر لە دانوستان و گفتوگۆدا ، لایەک یان یەکێک نەرمی نواند و ئەویتر بە رەقوتەقی و تەسکبینی و دوور لە پێویستیەکانی سەردەم لەسەر رای خۆی مکور بوو ، ئەگەر یەکێک پشتی بە یاسا بەست و ئویتر پشتی بە هێز و سیاسەت ، ئەگەر یەکێک بارودۆخی گشتی لەبەرچاوگرت و ئەویتر پشتگوێی خست ، ئەگەر یەکێک هیچ بەهایەکی بۆ رای خەڵک و زۆرینە دانەنا و ئەویتر خەڵکی بەسەرچاوەی دەسەلات زانی . ئەگەر و ئەگەر و چەندین ئەگەری جیاواز لەئارادابوو ، بەڵام لێرەدا ئەوەی قورس و ئاڵۆزە ، ئەگەر پەرلەمانتاران لە پەرلەمان نەیانتوانی پرسێکی چارەنوسساز یەکلایی بکەنەوە کە زۆرینەی خەڵک پشتگیری دەکات ، لەبەر چەندین هۆکار و لەپێشەوەشدا بونی رێگری هێزێک کە تەنها پشت بە هێز و کاری موخابەراتی ببەستێت . ئا لەوکاتەدا ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەر شانی پەرلەمانتاران ، کە دەبێت دوور لە دەستەوەستان بە هەموو رێگەیەک لەسەر داواکاری و بەرژەوەندی خەڵک مکور بن و جەخت لەسەر داواکاریە رەواکانیان بکەنەوە . لەم جۆرە بارودۆخەدا ، دەبێت زۆرترین و کاریگەرترین رێگەی فشار بگرنە بەر بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان و بەدەستهێنانی داواکاریەکانی خەڵک .
ئەوەی وەزعی بەغدا بخوێنیتەوە لەم چەند ساڵەدا چی روویداوە و ، بەراوردێکی وردی لەگەڵ وەزعی کوردستاندا بکات، جیاوازیەکی زۆر لە رەفتار و بۆچونی دەسەڵاتی سیاسی دەبینێت و ، بۆچونی خەڵکیش ئەوەمان نیشان دەدات ، کە رادەی رۆشنبیری و دوور لە ملکەچ بوونی هەمەچەشن بە قۆرخکاران ، کە لە کوردستان پەیرەو دەکرێت ، لەوێ ئەرکەکان جێبەجێ دەکرێن و داواکاریەکانی خەڵک مەیسەر دەبن و لە نێو مشتومر و بێنەو بەردەدا گەیشتە خۆپیشاندانی گەورە .
بە روونی دەیبینین ، ئەوەی لە دەڤەری زەرد دەگوەزەرێت زۆر ئاڵۆز و سەختە ، ئەگەر تەنها بۆ رەخنەیەک هاوڵاتیەک لە فەیسبوک ، بخرێتە کونی زیندانەوە ، لەم رەوشەدا وا فەرزدەکات کە رێگەی گونجاو بدۆزرێتەوە ، ئەگەر حزبێک بە هەموو شێوازێک هەوڵی خەساندنی خەڵک بدات و بەعس ئاسا چاوترسی بکات، پێویستە رێگەیەکی گونجاو پر بە پێستی خۆی بگیرێتە بەر .
لەم روانگەیەوە ئەگەر پارتی مکور بوو لەسەر راوبۆچونی خۆی و ملی بە داواکاریەکانی خەڵک نەدا و ، قوتی خەڵک وەک فشاری سیاسی بەکار هێنا و ، لە پەرلەمان رێگەچارەی گونجاو نەدۆزرایەوە ، بەهۆی پێکهاتەی پەرلەمان ودارودەستە و پاشکۆی زۆرینە لایەنی ملهور و رەفتاردکتاتۆر ، پێویستە پەرلەمانتاران کە نوێنەری زۆرینەی خەڵکن بەخۆیان پێشرەو بن و بێنە سەر جادە ، بە تایبەتی لەهەولێر کە بە هەموو شێوەیەکی سیاسی و عەسکەری قۆرخ کراوە . بە هەموو رێگەیەک داوای خەڵک بکەن پێکەوە پشتیان بگرن و هاوکاریان بن و فشار بکەن و رۆڵی خۆیان بگێرن و هۆکاری دابەزینیان بۆ جادە بۆ خەڵک روون بکەنەوە ، کە لایەنێک بە هەموو تواناو دەسەڵاتیەوە رێگرە لە گفتوگۆی بەرهەمهێن بە تاک لایەنی سوورە لەسەر فەرز کردنی ئیرادەی بەرژەوەنخوازانەی خۆی ، ئەگینا هیچ رێگەیەکی تر دادی ئەم وەزعە نادات . تاقیکردنەوەی چەندین ساڵەی حوکمداری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەمان پێ دەڵێت : ئەگەر لە ژێر فشاری راستەوخۆدا نەبێت مل بۆ هیچ داواکاریەکی خەڵک نادات و تەنها رێگەیش دابەزنی پەرلەمانتارانە بۆ سەر جادە ، کە پارێزبەندیان هەیە بۆ بەهێزکردنی فشارەکان ، لێرەشدا مێژوو بە جوانی بۆیان دەینوسێت و خەڵک زیاتر پشتگیریان دەکات ، چونکە لە کاتی نائاساییدا رێگەی نائاسیی پێویستە ، ئەگەر پارتی بە گفتوگۆ و وتوێژی پەرلەمان نەیەتە ژێر بار پێویستە هەموو رێگایەک لەگەڵیدا بەکار بهێنیـت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت