surya-Panabar

بزانە ئەم وتەیەی ڕاوێژکاری ئەڵمان کفرە ، یان شەرمەزارییە بۆ وڵاتانی ئیسلامی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەی چەند مانگێکە شاڵاوێکی پەنابەر لە باکوری ئەفریکا و ناوەندی ئاسیاو ، سوریا و … هتد . ڕویان لەوڵاتانی ئەوروپا کردووە . ڕۆژنامەو مێدیا بیستەرو بینەرەکانی ئەوروپاو جیهان بەم باسەوە سەرقاڵ بوون . بەجۆرێك ناوەندە سیاسی و ئیدارییەکانی یەکێتی ئەوروپا ، توشی شۆک بوون و بەدوای ڕێگا چارەیەکی گونجاو و دەگەڕێن .
وڵاتی ئەڵمانیا تا ئێستا ڕووتوشی نازییەتی لەسەر جوانی و مرۆڤدۆستی ئەو وڵاتە لانەچووە ، لە کاتێکدا زیاتر لە 7 ملوێن پەنابەر لەو وڵاتەدا جێگیرن . کەچی لەبەرامبەر لێشاویی پەنابەریی تر ، بەتایبەتی پەنابەرە سورییەکان ، ڕاوێژکاری ئەڵمان ، کە بەدایکی ئەڵمانەکان ناسراوە ئەم نازناوەی لەلایەن گەلی ئەڵمانەوە پێبەخشرا بۆ لەباشی سیاسەت و لەباشی گەشەی ئیداری و ئابوریی بۆ وڵاتەکەیان . بۆ پەنابەرە سوریەکان وا هاتە وەڵام : ئێمە بە نەوەکانی داهاتومان دەڵێین : ئاوارە و پەنابەرە سوریەکان پەنایان بۆ ولاتەکەی ئێمە هێناوە ، لە کاتێکدا قیبلەی ” مەکە ” لەوانەوە نزیکترە .
لەبەرامبەر ئەم وتەیەی دایکی ئەڵمانەکان ، خەڵکی ئەڵمان بە گوڵ باران پەنابەرە سورییەکانیان پێشوازیی کرد و بەگیانی یارمەتی و باوەشی خۆشەویستییەوە بەخێر هاتنیان کردن .

وێنەکە لە ڕۆژنامەی 20 minuten ـی ئەڵمانی سویسرا وەرگیردراوە  . کە باس لە دەرباز بوونی تراژیدیای پەنابەرە سوریەکان و ئەوانی تر دەکات بە گەیشتن بە پارادیسی خەیاڵ و هیواکانیان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت