Surya-Qallamfrosh

چیرۆکی ئەم کارەساتە

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشڕەو حەمید
چالاکوانێکی ئیسلەندی گیسۆر سیمۆنائارسۆن لـە ڕێگەی زومی کامێراکەیەوە لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی بەیروتی پایتەختی لوبنان ، جیھانی خستە بەرنەفرەتی ” ڕوخساری پـڕ لە کارەسات باری باوکێکی ئاوارەى سوری ” کە بۆتێرکردنی گەدەی منداڵەکانی ” قەڵەم جاف ” دەفرۆشێت ؟!
جیھان چی وەڵامی ئەو مرۆڤە جوامێرەئەداتەوە کە زەحمەتکێشانە چۆک دانادات و سەر بەرزانە شەقام بە شەقام دەگەڕێت تــا قەڵەمەکانی بفرۆشێت ؟ گەلانی خۆش بەخت چۆن جورئەت دەکەن قسە لەسەر بەخشندەی خۆیان بکەن لە کاتێکدا شانی شەکەت و ئامێزی پڕلەئازاری باوکێک بوبە لانەی پشودان و سەرخەو شکاندنی منداڵێک کە ھاوارکردن بـۆ فرۆشتی قەڵەمەکانی باوکی ڕۆحی پڕکردوە لە ھێلاکی ؟

ئەم مرۆڤە مەزنەو ھەزارانی وەک ئــەو ژیانیان ھەڵبژارد و خۆیان خستوەتە بەر قورسای ئازارەکانی ، تەنھا بۆ ئەوەی پارویەکی پڕ لەشەرەف مەندی بەنەوە کانیان ببەخشن ، ئەم مرۆڤە جوانە قەڵەمی ژیان دەفرۆشێت لەکاتێکدا بەمیلیونان مرۆڤی تر قەڵەمی کەسایەتی و شەرەفی خۆیان فرۆشت !!

سیمۆنائارسۆن لەدوای ئەوەی وێنەکان بڵاو دەکاتەوە لە تویتەر ، پەیوەندی یەکی زۆری پێوەدەکرێت بۆدۆزینەوەی ئەو باوکە سوریە ھەربۆیە ئاکاوتنێکی تر لە تویترە دەکاتەوە بەناوی ” قەڵەم دەکڕێن “

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت