P-Qaywan

عوسمان عومەر : بیتەل و شەرى سێ مانگەى قەیوان ماوەت و 19 ساڵ تێپەر بوون .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

یەک دوو رۆژێکى تر مانگى سپتەمبەر( ئەیلول ) دەست پێ دەکات و ئەو ئەیلولەى لە شۆرشێکى دەرەبەگایەتیەوە کرا بە شۆرشێکى رزگاریخواز تیکۆشەران و سیاسەتمەدارەکانى ئەوکات هەلیان گیرساند بەلام مخابن دواتر بۆبنەمالەیەک قۆرخ کرا و لە ئازاریکدا ئاشبەتالى پێ کرا خۆین رەنج و خوێنى هەزاران شەهیدی بەفیرۆدا .
رەنگبێ زۆر لەفەرماندەوسەرکردەکان یاداشتەکانى خۆیان نوسیبێتەوە و باسیان لەو داستانانە کردووە کە بەشداریان تێدا کردووە باسى ووردەکارى و چۆنیەتى بەشداربون و ژمارەى هیزەکانیان و رۆلى هەر کەرتێک یا مەفرەزەیەکیان باس کردبێ هەریەکە بەشێوەى خۆى نوسێبیتیەوە بەلام هەموى سەرچاوەى میژوى خەباتى ی ن ک و بۆتە بەشێک لەمیژوى گەلەکەمان دژی دیکتاتۆریەت هەموان شانازى پێوەدەکەین و وەک ئەرکێکى نیشتیمانى بەشداریمان لەو شۆرشە رزگاریخوازە کردووە . ئەوەى لێرەدا تومارم کردووە بیرەوەرى عەدەد بێتەلێکە لەو داستانەدا لەگەل هاورێکانم و گشت ئەوبێتەلانەى بەشدار بون چ لەسەرشاخەکان چ لەبارەگا خەلفیەکان دا .
بیرەوەرى شەرو داستانەکانى هێزى پێشمەرگەى ی ن ک زۆرن و هەریەکەیان وانەیەکى خۆراگرى و بەگژاچونەوەى سوپایەکى پڕچەکى مۆدێرنى راهێنراو بە زانستى سەربازى و پیلانە گڵاوەکانى بەعس و رژێمە تۆتالیتاریەکەى پاش رێککەوتنامە شومەکەى جەزائیر و ئاشبەتالى ١٩٧٥ و هەلسانەوەى شۆرش بۆ بەرەنگاربونەوەى چۆڵکردن و سوتماک کردن وتەعریب و تەبعیس کردن .
زۆر لەنەیاران و ناحەزانى ی ن ک پێیان وابوو هەندێ لەو داستان و نەبەردیانە دروستکراون و هەلبەستراون , زۆرجار ئەو داستان و نەبەردیانە بە بەرچاوى جەماوەرو خەلکى ناوچەکان بووەو بەچاوى خۆیان قارەمانیەتى و لەخۆبوردوویی کورە پێشمەرگەکانیان دیوە .
پاش کۆتایی هێنان بەگفتوگۆکانى سالى ١٩٨٤ لەگەل رژێمى بەعس زۆریک لە پێشمەرگەو کادیرانى ی ن ک پێمان وابوو ئەمجارە رژێمى بەعس بێ بەزییانەترو دراندانەتر روبەروی خەلکى بێ دیفاع و سیڤیلى ناوچە ئازادکراوەکان دەبێتەوە هەر لەئابلوقەى ئابورى و بەکارهێنانى زیاترى فرۆکەمەرگ چێنە پێشکەوتوەکانى و چەکى ترى قەدەغە کراو ، ئەمانە لەلایەک لەلایەکى ترەوە هەرنەیارەکانمان پێیان وابوو بەهۆى گفتوگۆکانەوە هێزی پێشمەرگە پشتیان لە خەبات و چالاکى سارد بۆتەوە و بەماوەیەکى کەم هەموو ناوچە ئازادکراوەکانى ژێر دەسەلاتیان لەدەست ئەچێت و وەک ئەوان بنکەو بارەگاکان دەبەنە خاکى ئێرانەوەو شۆرشەکە دەپوکێتەوەو ، بەلام پیچەوانە راست دەرچوو گیانى بەرەنگارى و بەگژاچونەوە زیاتر بوو هەندێ ناوچەى گرنگ ئازادکران و بەرەنگارى تێداکرا تا ئەنفالەکان .
هەر لەکاتى کفتۆگۆکاندا مەرامى بەعس زیاتر ڕونبۆوە بۆ سەرکردایەتى سیاسى و پێشوەخت بیر لەناوجەیەکى گرنگ کرابۆوە بۆ شوینى سەرکردایەتى ئەویش دۆلى جافایەتى بوو کە پیشتر لە سێروان و ئاوەژێ بوو , تازە بەتازە بنکەو بارەگاکان گواسترابونەوە دۆلى جافایەتى ستراتیژیەتیکى تایبەتى بۆ ی ن ک هەبوو , لەچەند شوێنێ بنکەو بارەگاکان دادەمەزران لە بەرگەلو , سەرگەلو , هەلەدن , گویزیلە , چاڵاوە , چۆخماخ و مالومەو جگە لەوەى بارەگاى تیپى ٤٧ى پیرەمەگرون لەگاپیلۆن بوو , یەکێ لەو بارەگایانە لەگوندى یاخسەمەر / کانى موراد ، کانى ئاوێکى خۆش و سازگار بوو لە هەموى گرنگتر بارەگاى تاکە لایەنى کوردستانى بوو کە لەبنەوپالى شارى سلیمانیەوە بە ٣٠ تا ٤٠ کم دووربێ و تاکە سنورێک تارادەیەک لە ئیرانەوە نزیک بێ و , هێشتا بنکەوبارەگاکان بەتەواوى جێگیر نەبوبون رژێمى بەعس کەوتە تۆپباران کردن و هێرشکردنە سەریى بەفرۆکە جەنگیەکانى . ئێمەش وەک بەشى بێتەل بەردەوام بوین لەکارەکانمان و سڵمان نە لەفرۆکە نە تۆپباران نەدەکردەوە , پەیتا پەیتا زانیاریمان بۆ دەهات چ لەریکخستنەکانەوە , چ لە تیپەکانى هێزى پێشمەرگەوە جەختیان لەوە دەکرد کە رژێمى بەعس بەنیازى هێرشێکى بەرفراوانە بۆ سەر ناوچەکەو سەرکردایەتى ی ن ک و پێشوەخت وەک مەسەلە کوردیەکە ئەڵێت : ( پیش تا بەڕەکەى بەخۆى دادا ) بروسکە نێردرا بۆ هەرچوار مەلبەندەکە هەریەکەیان ٢٠٠ پێشمەرگە بنێرن بۆ سەرکردایەتى بۆ پارێزگارى لە هێرشى لەناکاویى دوژمن , ئەورۆژانە شەومان ئەخستە سەر رۆژ بەکردنەوەو ناردنى بروسکە زانیاریە شیفرەکراوەکانى دەهاتن لە مەلبەند و سەرچاوە تایبەتى و ریکخستنە نهێنیەکانى ناو سوپاو فەوجە چەکدارەکان و ، ئەو سەرچاوانەى پەیوەندى تایبەتیان بە سەرکردەو فەرماندەکانەوە هەبوو , هەروەها پێداویستى و داواکارى هێزەکانى دەگەیشتن و شوینى جێگیر کردنیان و رینماییەکانى جەنابى مام وەک فەرماندەى گشتى هێزەکانى ی ن ک بۆ فەرماندەکان سەبارەت بەدابەشى هێزەکان لە سەرشاخەکان و سەنگەر لێدان چونکە یەکەم شەری بەرەیی بوو ، کە توشى هێزى پیشمەرگە ببێ و یەکەم ئەزمونى راهێنانى خۆراگرى بەرەیی بوو . شەرەکان لە ١/٩/١٩٨٦ دەستى پێکرد و نزیکەى ١٠٢ تا ١٠٣ رۆژى خایاند و شەوانە رۆژانە جەنابى مام بەردەوام موتابەعەى بەرەکانى دەکرد لەرێی بیتەلەکەی ئێمە و بیتەلە prc , بیتەلەبچوکە ( تەلەفۆکنەکان کە دروستکراوى ئەلمانیا بوو ) زۆرباش لەیادمە قسەى لەگەل فەرماندەیەک کرد گەر هەلە نەبم کاک عەبدولا بۆر بوو پرسى وەزعتان چۆنە ؟ چیتان پێویستە ؟ وەزعى جەبهەکەتان چۆنە ؟ لەوەڵامدا ووتى زۆر باشین و هەرچى هێرشیکیان هێناوەتە سەرمان تێکمان شکاندون و وەلامێکى زۆرگرنگى دایەوە ( ئەبێ شاخەکان برۆن ئیمە چۆلى ناکەین ) ، لەوکاتەدا جەنابى مام دەیانجار خۆى قوربان دەکردن و لەولاشەوە تۆپباران و کاتیوشا باران و هێرشى فرۆکە پیلاتۆسەکان و کۆپتەرەکان لەبەر چەکە دژەئاسمانیەکان بەقەدەر بیست و پێنج فلسیەک لەئاسمان دیار بوون و کوێرانە بۆردومان ناوچەى بەرەکەیان دەکرد و بەتۆپى قورس و دوورهاوێژ و فرۆکەى جەنگى بۆردومانى ناوچەکانى سەرکردایەتى دەکرد ، کە هێلى دوواوەى بەرەکە بەمەبەستى پچرانى پەیوەندى سەرکردایەتى و سەرکردایەتى بەرەکانى شەرەکە بوو .
کارى بەندەو هاوریکانم لاى خۆمان مەلبەند و تیپەکان ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بوو لەگەل بەرەکانى شەردا و هەرهەوالێک و تێکشانێکى دوژمن ئەنوسرایەو ئەگەیەنرایە جەنابى مام و مەکتەبى سیاسى و ئیزگەى دەنگى گەلى کوردستان بۆ بلاوکردنەوەى . لەیادمە جارێ لەو جارانە بروسکەکانم ئەگەیاندە جەنابى مام ، کە لەبەردەم مالەکەى دا پیاسەى دەکرد فرۆکەجەنگیەکان دەستیان کرد بەبۆردومان لەولاشەوە تۆپباران کەچى خۆى لێ تورەکردم فەرموى ( ترسنۆکى نییە خۆتان لە فرۆکەو تۆپ نەپارێزن ) لەگەل ئەوەى لەبەردەم بەردەرگاکەى خۆى بوو نەدەچوە ژوورێ باکى نەبوو ، کە گەیشتمە نزیکى پێم ووت دەفەرمو جەنابیشت بچۆ مەلجەئەکەوە کەچى لێم توورە بوو . دواى وەلامدانەوەى بروسکەکان دلخۆشى سەرکەوتنەکان لیرە نارۆین . لیرەنارۆینى ئەوتەوە کەچوینە پەناگەکەوە . ئەنجامى شەرەکانیش شەهید بونى چەندین پیشمەرگەو کادیرو فەرماندەى کەرت و مەفرەزە بوون ، گەر بەهەلەدا نەچوبم مەلا هاورێى پاسۆک لەوشەرانەدا شەهید بوو . سەرشۆریش بۆ جەنەرالەکانى بەعس و چلکاو خۆرەکان و نۆکەرانیان مایەوە سەربەرزى بۆ هیزى پێشمەرگە .
زۆرجار ئیزگە بە سرودى کەلکى قەیوانى هونەرمەندى دەنگ خۆش ئازاد خانەقینى ئەکرایەوە . دواتر ئابلوقەى سەرناوچەکە بەرە بەرە توندترکران و تا شەرەکانى ئەنفالى یەک ئینجا ئەوناوچەیە چۆڵکرا . دواى ئەنفالیش هەر لەپێشمەرگە چۆل نەکرا بەلکو شەهید غەریب هەلەدنى و رەتلى پارتى زانەکان هەر لەناوچەکە بوون تا راپەرین .

تێبینى
پیلاتۆس جۆرە فرۆکەیەکى کشتوکاڵى بەپێى زانیاریەکان دروستکراوى سویسرا بوو ، بەلام رژێمى بەعس گۆڕانکاریی بەسەردا هێنا بوو ، کردبووى بەسەربازى و کاتوێشای لەبن بالەکانى بەستبوو دژى شەرى پارتى زانى لەکوردستان بەکارى دەهێنا .