Shirini

عیماد عەلی : ئەو لایەنانەی نەیانهێشت نیسابی پەرلەمان تەواو بێت شیرینی لە پارتی وەردەگرن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە پێی لێدوانێکی فازڵ میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەو شاندەی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و وەفدێکی هاورێ ی سەردانی کۆمەڵێک لایەنیان کردووە ، بۆ ئەوەیە کە سوپاسیان بکەن بۆ ئامادەنەبونی ئەندام پەرلەمانەکانین لە دانیشتنی 19 ی ئاب و ، ئەوان واتە پارتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ یارمەتیدانیان و داوایان لێدەکەن لە قسوری پیشویان خۆش بن و بەمەش ئەرکی خۆیان بە جێ دەکەیەنن لە خزمەت کردنی ئەو لایەنانەی کە لە فەرمانیان دەرناچن و ئەمەش نرخی مادی و مەعنەوی خۆی دەبێت . ئەم لێدوانەی میرانی لە کاتێکدایە کە مەسرور بارزانی تەنها سەردانی ئەو لانەنانەی کرد ، کە بە هەڵوێستەکانیان نەیانهێشت یاسا سەروەر بێت و بەناوی سازانەوە چونە ژێر رکێڤی بارزانی و داخوازیە تاک لایەنیەکەی پارتیەوە و نەیانهێشت یاسای سەرۆکایەتی هەرێم تێپەرێت .
بەم دانپێدانانەی میرانی ، رووی قێزەونی لایەنەکان و خودی پارتی لە مامەڵە کردن لەگەڵ بەناو ئەو حزبۆکانە بۆ خەڵکی دەرخست و ، هەموو لایەک بەم بەڵگەیە بێگومان بوون کە ئەم لایەنانە تەنها لەسەر چەند وەردەگرم و چەند زەرەر دەکەم لە رووی مادیەوە مامەڵە لەگەل پێشهاتەکانی رۆژ دەکەن و لەم سەر ئەم هەڵویست و ئەو هەڵوێست رۆژ بەرێدەکەن و بازرگانی خۆیان دەکەن و تەنها میلەت باجەکەی دەدات .
ئەم رەفتار و هەڵوێستە و ئەم دانپێدانانە ئاشکرایەی میرانی سکرتێری پارتی ، ئەوە دەردەخات کە چەند بێ شەرمانە هیچ رێزێک بۆ خودی ئەو حزبانە دانانێن کە خۆیان بە ئاشکرا لای خەڵک بە سەربەخۆ لەقەڵەم دەدەن و بە نهێنێش تەنها داواکاری حزبی و بەجێگەیاندنی داواکاریە مادیەکانیان پاڵنەریانە بۆ هەر هەڵوێستێک کە چەند دژ بە پەیام و رێباز و بەرنامەکانی خودی حزبەکانی خۆشیان بێت . لێرەدا هەموو چاودێران و خەڵک لەوانەیە لە لایەنە بچوکە پاشکۆکان بێ ئومید بوبێت ، لە سەرجەم روداو و ویستگە سیاسیە تایبەتیەکانی کوردستاندا ، بەڵام جێگەی سەرسورمانە بۆ ئەندامان و هەواداران و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کە وەک خۆیان دەڵێن لە کۆنگرەدا ئەو ئامانجەیان گشتیە یاساییەیان یەکلاییکردۆتەوە ، لمەر جۆری سیستمی سیاسی و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم ، کەچی میرانی بڵێت بە سوپاسەوە لەسەر ئەو هەڵوێستە بوێرانەیان بە هەر شێوەیەک بێت تەعویزی قسوریی ماوەی پێشویان بۆ دەکەنەوە و ، وەک سوپاسنامەیەک شیرینیان بەسەردا دابەش دەکەن ، بەڵام ئەوان باش دەزانن کە تەنها لەم ماوەیەدا لەبیری پارتیدا دەبن کە بۆ نەهێشتنی بەرقەرابونی سەروەری یاسا بەکاریان دەهێنن .
ئەمەیە سیاسەت لە کوردستاندا ، کە رۆژ نیە قێزەونتری نەکەن و هیچ رێزێک بۆ پیرۆزیەکانی خۆشیان نەهێڵن . هیوادارم خەڵکی کوردستان بە باشی نهێنی وردو درشتی چۆنێتی مامەڵە کردنی پارتی لەگەڵ لایەنەکان بخوێنێتەوە . کە پێشتر هەموو لایەکیان نکۆڵیان لێدەکرد و موکربونی خۆیان لەسەر سەربەخۆیی بریاری سیاسی خۆیان دوپات دەکردەوە و ئەم رەفتارانەیان رەت دەکردەوە .

photo:blick.ch

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت