barzani

کونجرینی : سەرۆکی نایاسایی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وا دامان نا بەرزانی خۆی هەڵبژاردەوە ، ناوی لێ بنێین چی ؟ ، بڵێین بە چ پێوانیەک هەڵبژێردرایەوە ؟ ، ئیتر ئەم سیستەمەی کوردستان چ سیستەمێکە ؟ سیستەمی دیموکراسی یان سیستەمی واوەیلا ؟ .
بەچ ڕوویەکەوە بەرزانی جارێکی تر قسە لەسەر دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سیستەمی نوێ دەکات ؟ .
باشە بەرزانی بیریی لەوە نەکردۆتەوە ، قورسە بۆ ئەو لەدوای هەڵبژاردنیەوە ، ئیتر چیتر ناتوانێت بچێتە بەردەم مێدیاکان و قسە لەزۆر شت بکات ، کە لەمەوبەر کردوویەتی و ، لەدوای هەر لێدوانێکییەوە لەسەر ڕەوشی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی تاک ، دەبێت گوێی لەو وتە کۆمیدییە بگرێت : خاڵە فشە بۆ کێ دەکەیت .
ئەمانەی لای خوارەوە دوو نمونەی قسەکانی ڕابردویەتی :
لەدوا وتەی لەبەردەم کۆنگرەی 13 حیزبەکەی لە 10 -2010 دا وتی : پێم خۆش نییە بەردەوام بم و تا ئەو ئاستەی لەم پۆسەتەدا ، بکەومە بەردەم رەخنەو توانج . نەتەمەن ڕێگام پێدەدات و نەخۆشم خوازیاری ئەوەم مێژووکەم ڕەش بکەم بەم کورسییەوە .
لەدوایین چاوپێكەوتنی‌ خۆیدا لەرۆژنامەی‌ (( ئەلحەیات )) لە8 ی‌ شوباتی‌ 2015 دا لەو بارەیەوە نییەتی‌ خۆی‌ ئاشكرا كردووە بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستەكەی‌‌ و وتویەتی‌ : پێم خۆشە ئەمانەتەكە رادەستی‌ كەسێكی‌ تر بكەم . هەرگیز رازی‌ نیم بۆ هەتاهەتایە سەرۆك بم . ناكرێ‌ رێگا بە خۆم بدەم تاقیكردنەوەی‌ خەڵكانی‌ تر دووبارە بكەمەوە … مێژووی‌ خەباتكارانە‌و ناوبانگم لەو كورسییە گەورەترن كە لەسەری‌ دانیشتووم .
دیارە بازاڕی دروشم لە کوردستان هەرزان فرۆشکراوە ، ململانێکردن لەسەر کۆمەڵێک بەهای باڵای نیشتمانی تا ئەو ئاستە ڕێ دەکات ، کە بەرژەوەندییەکان بخوازێت . ئەم مەدرەسەیە لەو ساتەوە دەروازەکانی کرایەوە ، کە ئێردۆغان بناخەکەی دانا > و وتی : ئێمە سواری شەمەنەفەری دیموکراسی بووین لە کوتایی پێکانی بەرژەوەندییەکانمان دادەبەزین . دیارە بارزانی ـش لەهەمان فارگۆنی شەمەندەفەرەکەی ئێردۆغان سوار بووە ، وەکو ئەو چۆن لەهەڵبژاردنی ڕابردوودا نەیتوانی دابەزێت و چاوەڕێیە دایبەزێنن ، کوردیش پێویستی بەهەمان هەڵبژاردنە بۆ ئەوەی بەرزانی لەو فارگۆنەدا دابەزێت .
کۆتایی کێشەکەی هەرێم هاتنە خوارەوەی بەرزانی یە لەو کەلەی نایەتە خوار ، تا پەسندی دیموکراسی و سازان و ڕێڕەوە یاساییەکان بکات . کۆی کێشەکە لەسەر گۆڕینی سیستەمە ، لایەک پێیان باشە ببێتە سیستەمی پەڕلەمانی و کۆی دەسەڵاتەکان بدرێتە سەرۆکی وەزیرانی هەرێم و سەرۆکی هەرێم وەک تەشریفاتی بێت و دەسەڵاتەکانی نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران لەژێر لێپرسینەوەو چاودێری پەڕلەماندا بێت .
لاکەی تر دەخوازێت سیستەمی سەرۆکایەتی بێت و سەرۆکی هەرێم کۆی دەسەڵاتەکانی لا کۆببێتەوەو دەنگدەر لەچوار ساڵدا بۆ سەر سندوقەکان بچن و دەنگ بدەن و ئیتر بۆیان نەبێت نە نوێنەرەکانیان لە پەڕلەمان و نە هیچ یاسایەک بتوانێت لەسەر سەرپێچییەکانی سەرۆک بکۆڵێتەوە . هەروەها سیستەمی سەرۆکایەتی لەناوچەی ئاسیادا لەهەناویدا دیکتاتۆریی و دەسەڵاتی تاکڕەویی بنیاد دەنێت .
کەواتە خواستی پارتی و بارزانی بۆ سەرپێچی کردنی بەردەوامییەوە ، ئامانجیش کۆمەڵێک بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەییە . تاکە ڕێگا پارتی لەبەرامبەر چوار حیزبەکە گرتوویەتییە بەر دوو شتە :
1 – سوور بوون لەسەر هەڵبژاردنەوەی بەرزانی لەپێگەکەی خۆی وەک ئەوەی لەوەوبەر هەیبووە .
2 – گەر خاڵی یەکەم نەبوو ، ئەوا ڕیفراندۆم بکرێت و بگەرێینەوە بۆ گەل ، دەنگ لەسەر کام سیستەمە دەدەن .
سوربوونی پارتی بۆ دوو بارە بوونەوەی بەرزانی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ، دوورە لەیاساو ڕێسا ، تەنها خۆزاڵکردن و منەتی تیایە ، لەمڕۆدا ڕەوشەکە بۆ ئەم داخوازییە نالەبارە بۆ پارتی . خاڵی دووەم جگە لە دروشم ، پارتی لەوە گەیشتووە ئەو ڕێساو فێلانە بۆ گزیکردنی سەر سندوقەکان لەبار نییەو جیاوازییەکی باش دەبینرێت هەرچەند کۆمەڵێک بۆشایی یاسایی و پیلانی هەیە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ، کە پارتی دەتوانێت گزیی سەرسنوقەکان ئەنجام بدات .
هۆکارێک لەم بۆچوونەی پارتیدا ، گەر ڕێکنەکەوتن و داخوازییەکانی زاڵ نەبوو بەسەر چوار هێزەکەدا ، ئەوا بگەرێنەوە بۆ سەرسنوقەکان ، جگە لە بازاڕیی سیاسی هیچی تر نابینرێت . چونکە لەڕووی شەقامەوە دیسانەوە بەهۆی سوربوونییەوە لەسەر ئەم پێگەی واوەیلایە ، دابەزیووەو جەماوەرەکەشی دەمارگیری بۆ پارتی کەمبۆتەوەو لەوە گەیشتوون پارتی بۆ کوردایەتی نەهاتووە ، بەڵکوو بۆ پلەو پایەو لاساریی یاسایی بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی . جگە لەمەش چەکە دەرەکی و ڕەشممە بەردانەکەی یەکێتی بۆ پارتی لەدوای ٣١ ئابەوە بوونی نەماوەو ، یەکلاکردنەوەش بەچەک ، گفتوگۆکان ئەوە دەسەلمێنن ، پارتی هێزی توڕەبوونی سەنگەرەکانی لاوازە ، گەر بۆی بکرایە زۆر لەمێژ بوو ئەنجامی دەدا .
کەسایەتیەک بەم شێوەیە بێتە سەر حوکم ، جگە لەسەرۆکی نایاسایی هیچ واتایەکی تر نابەخشێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت