شێرزاد شێخانی : بۆچی پارتی سورە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک لەناو خەڵکەوە ؟

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

لەدانوستانەکانی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمدا پارتی هیچ سازشیک ناکات بۆ ئەوەی کێشەکە کۆتایی پێبێت ، ئەو ئێستاش وا زەن دەکات هەر ئەنجامێک بە دڵی خۆی و بە قسەی ئەو نەبێت ئاکامەکەی خەراپ ئەکەوێتە سەر هەیبەتو شانو شەوکەتی سەرۆکەکەیانەوە ، کاڵفامەسیاسیەکانی ناو سەرکردایەتی پارتی هەر ئەوەندە لەسیاسەت کە سەرۆکیان زاتیکی موقەدس یاخود کوێخای گەورە بێت نەوەک کەسایەتیەکی سیاسی ، لە سیاسەتیشدا سازشکردن لەکاتی دانوستاندا کارێکی زۆر ئاساییە ، چونکە خودی چەمکی دانوستان ، تەعبیرە لەدان و ستاندن ، ئەمەش بەرێکەوتنی دولایەنە ئەبێت نەوەک ئەو سازانەی کەپارتی ئیستا هێناویەتیە نێو ململانێی سیاسیەکەی کوردستانەوە کاتێک بەچوار لایەنی سیاسی نەیاری خۆی بڵێ ئێوە لەبەینی خۆتان بسازین چۆن رێگایەک ئەدۆزنەوە بۆ ئەوەی سەرۆکمان مەسعود بارزانی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە جا ئەم سازانەش لەدەرەوەی یاساشدا بێت ..
دوای ئەوەی هەڵوێستی چوار حزبەکەو پرۆژەکەیان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی وکەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بارزانی و لێدوانی هەندێ سەرکردەی هاوپەیمانەکانیشی بەوەی کەوا مەسعود بارزانی کۆتایی هات ، پارتی توشى شۆکێکی کەمەرشکێن بو ، چونکە لەقاموسی پارتیدا شتێک نیە بەبارزانی بڵێ برۆ ماڵەوە دانیشە ، زۆرجاریش ئەیانوت کەوا نزیکبونەوە لەکورسیەکەی بارزانی هێلی سورە ، بەڵام ئەوان دیسان لە کاڵفامیانەوە واتێگەشتون کەوا بارزانی ئەگەر لای ئەوان جێگری خواش بێت ، لای خەڵکانیتر سەرۆکی حزبێکەو زۆربەی خەڵکی کوردستانیش بەخائینو کوردکوژیشی ئەزانن ، بەمەش نەک هەر زاتێکی موقەدەس نیە بەڵکو ئەبێ بدرێتە دادگاو سزاش بدرێت.
بۆ دەربازبون بەروو سوریەوە لەم قەیرانەدا ، بۆ ئەوەی تۆزێک لەئیعتباریش بۆ سەرۆکە ماوەبەسەرچوەکەیان بگەرێتەوە ، ئێستا هاتونەتە سەر ژەنینی بەیتو بالۆرەی هەڵبژاردنی سەرۆک لەناو خەڵکەوە . هەڵبەت ئەمەش ئەسبابی زۆری هەیە لێرەدا بەشێکیان ئەخەمە ڕوو :
یەکەم : پارتی هەروەکو پیشەی هەمو جارێکی لەهەڵبژاردنەکاندا بێگومان هەوڵی تەزویرو تەزویرکاری ئەدات ، ئیستا دڵی بەوە خۆشە کەوا زیاتر لەملیۆنێک عەرەبی ئاوارە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیدان ، وا زەن دەکات ئەتوانی ناسنامەیان بۆ دەربکات و لەهەڵبژاردنەکاندا بەشداریان پێبکات .. مەبەستی پارتی لەمکارەدا ئەوەیە کەوا لە نەیارەکانی بگەیەنێت کەوا مەسعود بارزانی شەعبیەتێکی زۆری لەناو جەماوەردا هەیە بەڵام ئێوە غەدرتان لێکرد کە ئەم بەزمەتان بۆ نایەوە ئەوەتا بەزۆرینەی دەنگی جەماوەر بردیەوەو ئیدی ئێوە هیچ رۆڵێکی کاریگەرتان نەما ، چونکە بارزانی بەدەنگی میللەت زۆرینەی هێناو ئێوەش برۆن بۆ لای ئاغاکانتان لە بەغداو لەتاران .
دوەم : پارتی زۆر باش ئەزانێت ئەگەر مەسەلەی دەنگدان لەسەر پۆستی بارزانی بە هەڵبژاردن بێت یا بەدریژکردنەوە لەناو پەرلەماندا هیچ دور نیە موفاجەئە رووبدات . ئیستا بەواقیعی وای لێهاتوە هەمو حزبەکانی پەرلەمان بە تایبەتیش چو ار حزبەسەرەکیەکە متمانەیان بە فراکسیۆنەکانیان بەخشیوە لەو مەسەلەیەدا ، تەنانەت هەندێ فراکسیون ئێستا وای لێهاتوە بەقسەی سەرکردایەتیو مەکتەبی سیاسی حزبەکەشی ناکاتو پەرلەمانتاری وا ئازاو دلێر هاتۆتە مەیدان کە ململانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبەکەشی ئەکات و بەئاسانی وەکو کۆیلەکانی پارتی ئامادە نیە ملکەچی بریارە هەڵەکانی حزبەکەی بیت ، ئەگەر سەیریش بکەین زۆربەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی دژی بارزانی وپارتین لەناو پەرلەماندا زۆربەیان گەنجن و بەتەبیعەت لەگەل سەرکردە کلاسیکیەکاندا ناسازین ، بۆیە هیچ دور نیە مەسعود بارزانی لەدو دەنگدانی لەسەر یەکیشدا شکست بێنێت و نەتوانێ زۆرینەی پێویست بەدەست بهێنێت ، بۆیە پارتیەکان ناوێرن و نایانەوێ ئەم موجازەفەیە لەناو پەرلەماندا بکەنو سەرۆکەکەیان لەوە زیاتر ریسوا بێت ، بۆیە ئەیانەوێ لەدەرەوەی پەرلەماندا کە مەجالی تەزویریان زیاترە شکستی دە ساڵەی سەرۆکەکەیان پەردەپۆش بکەن .
لەکۆتاییدا من پێموایە لەهەردو حاڵەتی هەڵبژاردنی سەرۆک لەناو پەرلەمان یاخود لەدەرەوەشدا پێویستە ئەو چوار حزبە یا کاندیدێکی هاەوبەشیان هەبێت ، یا هەر یەکەو کاندنیدێکی خۆی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی چونکە هەر نەبێ بەشێک لەدەنگی جەماوەر لەمەسعود بارزانی کەم دەکەنەوە ئەگەر نەشیبەنەوە ، ئەوساش هەر هیچ نەبێ هەندێ لەشانو شەوکەتی ئەم دیکتاتۆرە کەمئەکرێتەوە .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
شێرزاد شێخانی

About شێرزاد شێخانی