چیرۆکێکى پەروەردەیی سەرنج راکێش .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانى لە سایتێکى عەرەبیەوە  : عوسمان عومەر .

لەیەکێک لەسایتە عەرەبیەکان ماوەیەکى زۆر بەر لەئێستا ئەم چیرۆکە سەرنج راکێشە پەروەردەییەم سەرەتا بۆ منالەکانم خوێندەوە و باسکرد , دواتر پێم باش بوو وەریبگێرمە سەر زمانى کوردى وەک وانەیەکى پەروەردەیی بۆ هەندێ مامۆستا لەگەڵ رێزى زۆرم بۆ هەموو ئەو مامۆستایانەى وانەیان پێ وتووم هەر لەسەرەتاییەوە کە قوتابخانەى ئەیبوبیەى سلیمانى بووە تا دەرچونم لەپەیمانگا و دبلۆمى پەروەردەیی .
چیرۆکەکە لیرەوە دەست پێ دەکات .
لەیەکێ لەخوێندنگاکانى وولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ( تومسۆن ) مامۆستاى پۆلى پێنجەمى بنەرەتى دەچێتە پۆلێکەوە و دەستە واژەیەک ئەلێت ( هەموتانم خۆش دەوێ ) بەلام لەناخى خۆیدا خوێندکارێکى پۆلەکەى لێ دەرکرد بوو ، ئەویش ( تێدى ) بوو ، چونکە جلەکانى پیس بون و ئاستى خوێندنى باش نەبوو . لاتەریک و کەم دوو بوو ئەم هەلسەنگاندەشى لەسەر رۆشنایی ئەو سالە بوو ، کە وانەى پێ وتبون , بریارێکى دادپەروەرانە نەبوو بەگویرەى ئەوەى ، کە یارى لەگەڵ هاوریکانى نەدەکرد , جلەکانى پیس بون , وەک ئەوەى هەموو دەقەیە پیویست بکات لە گەرماویکدا بشۆرێ . کەم دوو بوو , مامۆستاکەش خۆشى لەوە دەبینى کاتێ پەرەى تاقیکردنەوەو دەفتەرەکانى تەماشا بکات و بە قەلەمى سوور هەلەکانى دیاری بکات و بەگەورەیی نيشانەى × دابنێ و لەتاقى کردنەوە بنوسێ دەرنەچووە !
رۆژێک لەلایەن بەریوەبەرى قوتابخانەکەوە داواى لێکرا سەیرى دووسێی هەموو خوینکارەکانى بکات کە گەیشتە سەر پیداچونەوەى دوسێی ( تیدى ) سەرى لەوە سورما مامۆستاى پۆلى یەکەمى نوسیویەتى :
تێدى خوینکارێکى زۆر زیرەکە و کارەکانى رۆژانەى بە ووردى و رێکوپێکى و بە چاکى ئەنجامداوە .
مامۆستاى پۆلى دووەمى نوسیویەتى :
تێدى خوینکارێکى روح سوک خۆشەویستە لاى هاورێکانى بەلام ئیستا بێ تاقەتە چونکە دایکى توشى نەخۆشى شیرپەنجە بووە .
مامۆستاى پۆلى سیەمى نوسیویەتى :
کۆچى دوایی دایکى تێدى زۆر کارى تێکردووە و هێزو تواناى خۆى بەکار هێناوە بەلام باوکى هیچ گرنگەیەکى بە تێدى و ژیانى نەداوە ئەمەش هۆکارەکەیە و پیوستە بەدوادا چونى بۆ بکرێ .
مامۆستاى پۆلى چوارەمى نوسیویەتى :
تێدى خویندکارێکى گۆشە گیرەو حەزى لەخویندن نەماوە و هاورێى نەماوە .
لێرەدا مامۆستا تۆمسون لەناخى خۆیدا هەستى بەشەرمەزارى و ئیحراج بوون کرد . کۆتایی وەرزى خویندن هات هەموو خویندکارەکان دیاریان بۆ هێنا ، کە بەشێوەیەکى جوان و رازاوە و بەقردیلەى سەوزو سوورو لەناو پاکەت دا بوو . کاتێ نۆرە گەیشتە سەر ( تێدى ) دیاریەکەى لەناو زەرفێکى ئاسایی بوو کە ملوانکەیەکى دایکى کە دوو سێ دەنکیشى کەم بوو هەروەها ئەو عەتەرەى دایکى کە بەکارى هێنابوو .. هەموو خوینکارەکان پێى پێکەنین ، بەلام مامۆستاکە وەستاندنى و یەکسەر ملوانەکەکەى لەناو زەرفەکە دەرهێناو کردیە ملى تۆزێ لەو عەترەى دایکى تێدى بە خۆیدا پرژان و پێى ووت دیاریەکى زۆر بەنرخە ! زۆرجوانە . زۆر سوپاسى ئەو هەستەت دەکەم . خۆینکارەکان سەریان لەوکارە سورما .
تێدى ئەو رۆژە چاوەروانى هاتنە دەرەوەى مامۆستاکەى کرد پێى ووت :
ئێستا بۆنت وەک دایکمە !
لێرەدا مامۆستاکە دەستى کرد بە گریان کرد و پەشیمانی نیشاندا لەوەى لەگەلى کردبووى چونکە تیدى پێى ووت ئەوە ئەو عەترەیە کە دایکم بەکارى دەهێنا . مامۆستاکە دواى ئەوە گرنگى زیاترى پێ دەدا و دەیلاواندەوە تا کۆتایی ساڵ تواناکانى باش بوون و زیرەکیەکەى بەدەرکەوتەوە .
مامۆستا داواى لەخوینکارانى کرد ، کە راى خۆیان سەبارەت بەو لەسەر تەختەرەشەکە بنوسن تێدى نوسى تۆ باشترین مامۆستاى تا ئیستا وانەت پێ گوتوین . مامۆستاش وەلامى داوەتەوە و نوسیویەتى :
تۆ فێرت کردم ببمە مامۆستایەکى باش .
دواى ئەوەى تێدى پلەکانى خوێندنى زۆر بەباشى بڕی و لە کۆلیژى پزیشکى وەرگیرا , دوا ساڵى خوێندنى و دەرچونى نامەیەکى بۆ مامۆستاکەى نارد نوسى بوى :
هیوادارم ئامادەى ئاهەنگى دەرچونم بیت لە کۆلیژى پزیشکى

واژوو
کورى خۆت تێدى

مامۆستاکەش ئامادەى ئاهەنگەکە دەبیت و ئەو ملوانەکەیەى لەملکردبوو , هەمان ئەوعەترەى لەخۆى دابوو ، کە کاتى خۆى تێدى پێی دابوو بەدیارى .
ئیستا تێدى ستیوارت یەکێکە لە بەناوبانگترین پزیشکەکانى جیهان و خاوەنى سەنتەرى ( ستیوارتە ) بۆ چارەسەرى نەخۆشى شیرپەنجە .
بۆیەهیوادارم
١ – مامۆستایانى وولاتەکەمان سود لەو ئەزمونە وەربگرن و ببێتە وانەیەکى پەروەردەیی بۆیان و بەگیانێکى پەروەردەیی و مامۆستایی و باوکایەتى و دایکایەتى سەیرى خوینکاران بکەن و خویندنەوەیەکى دەرونى دروست بۆ خۆینکارانیان بکەن ووایان لێ بکەن هەم وانەکان هەم خۆیان خۆش بوێ بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوینکارانیان چونکە خویندکارى کورد ئاستێکى لە خویندکارانى وولاتانى پێشکەوتوو کەمتر نییە لە هەموو روویەکەوە .
٢ – مامۆستایانى بەرێزیش لەگەل ئەوبارە ناهەموارەى لە وولاتەکەماندا دەگوزەرێ بارى دەرونى ناجێگیریان لە پۆلەکانى خویندن دا بەسەر خۆیندکاراندا نەتەقێننەوەو کاریگەرى لەسەر خویندکاران جێ بهێڵێ .
٣ – خوینکارانیش رێز لەمامۆستیانیان بگرن و تێبکۆشن چونکە ئەوان نەوەى داهاتوى ئەم گەل و وولاتەن
٤ – وەزارەتى پەروەردەو بەریوەبەرایەتیە گشتیەکان سالانە خولى دەرونناسى بۆ مامۆستایان و خوێنکاران بکەنەوە چونکە هەردوولا تەواوکەرى یەک پرۆسەن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت