Panabar-2015

کۆچێکی سەیرو کەم ڕووداو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وتاریکورد :

کۆچە زۆرەکە ، کە بەلێشاو ڕوویکردە وڵاتانی ئەوروپاو ، بە سەرسوڕمانەوە تێی دەڕوانن .
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئایلان مرۆڤایەتی سەرسام کرد ، دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لەئاست ئەم تراژیدیا هەڵوێستە وەردەگرن و ، دەیانەوێت بە بێ زیان لێی دەرچن لە زیانی شەقام و توڕەبوونی مرۆڤایەتی . ئەڵمانیەکان بەشی زۆرینەیان لەم لێشاوە کۆچە بەردەکەوێت . بەرەی شەقام لەدوو بۆچوون و هەڵوێستەدا ڕووبەرووی ئەم کۆچە بوونەتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوولا ترسی داڕمان و ئاڵۆزبوونی قەیرانی دارایی و ئیداریی یەکیان دەخات .
بیرکردنەوە لەوە بۆ لەم سات و کاتەدا بەم لێشاوە ، دەروازەکانی تورکیاو ڕایەڵە کەشتیە قاچاخەکانی لێوارەکانی ئەفریاکاو کۆچ و کۆچبەریی ناوەندەکانی ئاسیا ، وەک ئەوەی لەیەک سات و کات و بەپێی یەک پیلان و بەپێی نەخشەیەکی داڕێژراو کۆچ و کۆچبەریان گەیاندە یونان و ، حکومەتی ئەو وڵاتەش نەیتوانی بەریان پێ بگرێت و لێشاو لەسەر لێشاو ئەو یاساو ڕێسا و بەرگرییە نێو دەوڵەتیانەیان پسان و لە کاری پاراستنەوە گواستیانەوە بۆ کارێکی ڕۆتین و ، تا کار گەیشتە ئەو ئاستەی لێشاوەکە لە ئەفریکاو ناوەندی ئاسیاوە دەست پێبکات و کۆتاییەکەی لەناوەندی ئەوروپا خول بخواتەوە .
لەڕووی سیاسیەوە لەم کۆچە بڕوانیت بەو پێوانە گەورەیە ، دەکڕێت جگە لە بینینی تارمایی نەخشەی هێزێكی گەورە لەپشتییەوە ، بۆ مەرامی ستراتیژی کارێکی نەخشە بۆ داڕژاو ، واتایەکی تریی نەبێت . دەکرێت دوو خوێندنەوەی کورتی بۆ بکرێت :
1 – ئەگەریی هەڵگیرسانی جەنگێکی تر لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەند لە دوای کۆتایی هاتنی ئۆباما لەدەسەڵات
2 – بەرهەمی ئیسلامییە توندڕەوەکان بێت ، گەرچی کۆی خەڵکەکە وەک هێزی سیاسی ئەوان ڕێکنەخرابن . بەڵام سودمەند بن لێیان .

phpto -tegernseerstimme.de

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت