Mndall

نامه‌ى كچێكى بچوك بۆ باوكى كۆچكردووى .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وه‌رگێراى له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ : كامران وریا قانع .

ئه‌م نامه‌یه‌ له‌ ‌‌ پاركى ئۆتۆمبێلى یانه‌یه‌كى خواردنه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ ولاتى به‌ریتانیا , نووسه‌رى ئه‌م نامه‌یه‌ كچێكى منداله‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانرێت كه‌ ناویى سه‌مه‌ره‌ , هیچ زانیاریه‌كیش له‌سه‌ر باوكه‌ كۆچ كردوه‌كه‌ى نازانرێ , خاوه‌ن یانه‌كه‌ به‌ ناوى خاتو نیكى هۆڵرید كه‌مپینێكى ده‌ست پێكردوه‌ له‌ سۆشیال میدیا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م خاتونه‌ بچوكه‌ , چونكه‌ به‌راستى نامه‌یه‌كى ساده‌ و جوانه‌ بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه ‌.
……………………..
باوكى ئازیزم
خوشم ئه‌وێت . زۆرت بیر ده‌كه‌م . حه‌زم ئه‌كرد ئێستا لێره‌ بویتایه‌ .
له‌ شه‌ودا هه‌ندێكجار ته‌ماشاى ئاسمان ئه‌كه‌م و هیوایه‌ك ئه‌خوازم , كاتێك دره‌وشاوترین ئه‌ستیره‌ى ئه‌سمان ئه‌بینم هیوایه‌ك ئه‌خوازم چونكه‌ هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ تۆیت .
من هه‌موو كات بیریت لێده‌كه‌مه‌وه‌ بیر له‌ رۆژى له‌ دایك بوونت , له‌ رۆژى باوكان , له‌ رۆژى له‌ دایك بوونى خۆم , له‌ جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵ و هه‌موو كات بیرت لێده‌كه‌مه‌وه ‌.
هه‌ندێك رۆژ دلخۆشم و هه‌ندێكیش غه‌مبارم , به‌ڵام ئێستا هه‌ست ئه‌كه‌م تۆ له‌ ناو دڵمیت . وه‌ به‌رده‌وام له‌ناو خه‌یاڵمى . زۆر حه‌زم ئه‌كرد بۆ دواجار ماڵئاوایت لێ بكه‌م و بڵێم : خودا حافیز . بۆ دواجار باوه‌شكیت پیا بكه‌م پێش سه‌فه‌ره‌كه‌ت بۆ ماڵه‌ نوێكه‌ت له‌ به‌هه‌شت .
من ده‌زانم هه‌موو براو خوشكه‌كانم , ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌مان هه‌موو رۆژیك بیرت ئه‌كه‌ن . حه‌زیان لێ بوو ئێستاش له‌ناومان بویتایه‌ . به‌ڵام تا دیدارێكى تر و تا قسه‌كردنه‌وه‌یه‌كى تر من به‌جێت ده‌هێڵم تا پشو بده‌یت .

زۆرم خوشده‌وێت بابه‌ گیان . هیوادارم دڵخۆش بیت له‌و شوێنه‌ى كه‌ لێی .
دنیایه‌ك خۆشه‌ویستى
كچه‌ بچوككه‌ت سه‌مه‌ر
زۆرم خۆش ده‌وێت .
……………………….
هیوادارم باوكان و دايكانى كوردیش داوا له‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ن نامه‌یه‌ن بۆ بنوسن و ئه‌و هه‌سته‌ى له‌ناو روحیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ سه‌ر كاغه‌ز .