Nechir

شێرزاد شێخانی : یاساکانی نێچیر بارزانی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هاورێیەکم گێڕایەوە ، دە ساڵ پێش ئێستا کە نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆکی حکومەتی یەکگرتوی هەرێم ، وەزیرێکی نوێ لەکابینەکەی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری دانرابوو ، کە ساڵانێک لەدەرەوەی کوردستاندا بوو .. ئەم وەزیرە کۆنە برادەرەێکی هەبوو لەقۆناغەکانی سەرەتاییەوە بەیەکەوە بوون ، رۆژێکیان دوای کۆبونەوەی ئاسایی حکومەت ، وەزیرە تازەکەی رۆشنبیری لەگەڵ نێچیرڤان مایەوەو داوای لێکرد ئەو برادەرەی بۆ بکاتە بەرێوەبەری گشتی .. ئەویش پێیوت برۆ عەریزەکەی بێنەو ، یەکسەر بۆی ئیمزاکردو رەزامەندی پیشاندا لەسەر گۆرینی ناونیشانی ئەم برادەری وەزیر لەنوسەرەوە بۆ بەرێوەبەری گشتی .
کاتێک عەریزەکەو ئەمری سەرۆکی حکومەت ئەچێتە لای بەرێوبەری تایبەت بەدەرکردنی فەرمانی دامەزراندن لەئەنجومەنی وەزیران ، ئەبینن کابرا بەڵگەنامەی ناوەندی هەیە . بەرێوەبەرەکە ئەچێتە لای سەرۆکی حکومەتی تازە یەکگرتوو کاک نێچیر بارزانی و پێی ئەڵێ : جەنابی سەرۆک ئەمکارە ناکرێت .. ئەویش ئەپرسی بۆچی ناکرێت ؟. لەوەڵامدا بەرێوەبەرەکە پێی ئەڵێ : ئەم برادەرەرە شەهادەی ناوەندی هەیە ، پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئەبێت لانی کەم شەهادەی کۆلیژیی هەبێت ، بۆیە لەرووی قانونیەوە ئەممکارە نابێت .. ئەویش پێی ئەڵێ : من تازە وەعدم داوە لێی پەشیمان نابمەوە ، ئێوە برۆن قانونی خۆتان بگۆرن من وەعدی خۆم ناگۆرم .
بەم عەقلیەتەوە نیچیرڤان بارزانی و حزبەکەی ئیدارە وڵاتیان داوە لە چوار کابینەی حکومەتدا کە پارتی و نیچیرڤان سەرۆکی بونەو ، بەم عەقلیەتە دواکەوتوەش ئەیانەوێ سەرۆکی خۆیان بکەنە سەرۆکی هەرێم ، بەم عەقڵەشەوە ئەیانەوی دەستور دانێن و دەولەتی کوردی دامەزرێنن.
جاران سەدام حوسینیش وەکو دیکتاتۆریک مەجلیسی قیادەی سەورەی خستبوە سەروی دەستورو یاساکانی عیراقەوە ، بریارەکانی ئەم مەجلیسە هێزی قانونی هەبو ، بۆیە عیراق وەکو دەوڵەت گەرایەوە کلکی لیستی دەوڵەتە فاشیلەکانی جیهان.
خۆ پیشتریش لویسی چواردەهەمی پادشای فەرەنساش وتبوی : من دەوڵەتم ، دەوڵەتیش منم ” . کەواتە هیچ شتێک نیە رێگری لە دیکتاتۆر بکات ، ئەم بنەماڵەی بارزانیەش بەهەمان رەفتاری دیکتاتۆرەکان ئەیانەوێ خۆیان لەسەرۆی یاساوە بن . بڕیارە عەشایەرەکانیان شوێنی یاسای دەوڵەت و پەرلەمانیش بگرێتەوە ، بۆیە زۆر بەلامەوە ئاساییە کەوا بە قسەی دکتۆر عیزەت سابیر ، نێچیرڤان لەو قەیرانە دارایییە کوشندەیەشدا زاتی ئەوە بکات هەرچی یاساو عورفیش هەیە بخاتە ژێر پێیەکانیەوەو فەرمانی دامەزراندن بۆ هەزاران ئەندام و هەواداری حیزبەکەی دەربکات و موچەیان بۆ ببڕێتەوە ، خۆ ئیستا ئەگەر لێی بکوڵینەوە سەدان ملیۆن دۆلاری ئەم میللەتە بە ناهەقو بە زۆری زۆردارەکی ئەچێتە قورگی ژماریەکی کەمی ئەندام و کادیرانی حیزبی پارتیەوە.
جەنابی سەرۆکی حیزبەکەشیان بێبەری نیە لەو پێشێلکردنی یاساکانەوە ، ئەویش ناوبەناو ئەحکامی هەمو دادگاکاان ئەخاتە ژێر پێیەوە بەدەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی ، کە هەمیشە زەلام کوژ و دزو گەندەڵەکانی حیزبەکەی و خزم و کەسانی سەرۆک عەشایری هاوپەیمانەکانی ئەگرێتەوە.