ئاریتما موحه‌ممه‌دی : كاتێ كورد مێژوو له‌بیر ده‌كات مێژووش له‌ناخیدا ونی ده‌كات ! ( به‌شی دوو ( .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی فارسه‌كان له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تاكوو ده‌گاته ئه‌مڕۆ تاكه نه‌یاری سیاسیی و كاریگه‌رترین و سه‌ره‌كیترین دووژمن و نه‌یاری مێژوویی ، ڕامیاریی و كولتووریی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه . له ڕاستیدا فارسه‌كان تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه به پلانی داڕێژراو مێژووی كوردیان چه‌واشه كردووه و هه‌وڵی دزینی مێژووی كوردستانیان داوه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیان له‌سه‌ر مێژوو ، زمان ، كولتوور و ناسنامه‌ی كورد داناوه . ئه‌مه نابێ پشتگوێ بخرێ .
كورد له ڕوانگه‌ی توركه‌وه
تورك تاكوو ئیستاش پێی وایه كه كورد ڕهچڵهكێكی شاخاویی توركیی هه‌یه ، دیاره ده‌زانن كه كورد كێیه و خاوه‌ن چییه و ده‌ركه‌وت و هه‌ڵكه‌وتی مێژوویی ، سیاسیی و جوگرافییان چۆنه ، به‌ڵام نایانهه‌وێت دانی پێدا بنێن ، چونكه به‌داننان به مافی كورد و بوونی كورد دا ، بنه‌مای سیسته‌می ٩٠ ساڵه‌یان تێك ده‌چێت و وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات و له به‌رامبه‌ردا جێ و پێگه‌ی كورد بته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت و له ئاستی ناوچه‌كه‌شدا گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسیی و ئابووریی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت .
تورك به كرده‌وه و ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات و نایشارێته‌وه . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی توركدا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی هه‌ن كه دانیان به مافی كورد و بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ناوه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ساڵیش له ته‌مه‌نیان له‌به‌ر بوونی بۆچوونی كوردخوازانهیان له به‌ندیخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا به‌سه‌ر بردووه . دکتۆر ئیسمائیل بێشكچی یه‌كێ له‌و كه‌سایه‌تییانه‌یه كه هه‌میشه له پێوه‌ندی به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه خاوه‌ن ده‌نگ و ڕای جیاواز بووه ، دیاره كهسایهتیگهلی دیكه‌ش له‌نێو توركدا هه‌ن كه هه‌مان ڕاوبۆچوونی كوردخوازانهی به‌ڕێز بێشكچییان له‌مه‌ڕ پرسی سیاسیی كورده‌وه هه‌یه .
كورد له ڕوانگه‌ی عه‌ره‌به‌وه
عه‌ره‌ب دانی به‌وه‌دا ناوه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه و خاوه‌ن تاییبهتمهندیی خۆیه‌تی و كولتوور و دابونه‌ریتی كۆن و مێژوویی خۆی هه‌یه و خاوه‌ن سیپاڵ و زمان و ناسنامه‌ی تاییبه‌ت به خۆیه‌تی . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فاشیزمی عه‌ره‌بیی تاكوو ئیستاش مه‌ترسیداره و له ڕابردووش‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له باشووری كوردستان داناوه و هه‌وڵی له‌نێو بردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه دراوه . هاوكات له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌شدا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسیی و ئایینیی هه‌ن كه سۆزیان بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد هه‌یه و كورد به‌خاوه‌ن ویست و ئیراده پێناسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دامه‌زرێنێت و له ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دهوڵهتهشدا چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌ب دانی پێدا ده‌نێن . لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ربه‌ستیی خۆمان له داننانی ئه‌وان به مافهكانماندا ده‌بینین ، به‌ڵكوو مه‌به‌ست هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕوانگه‌ی داگیركه‌ران له پێوه‌ندی به مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده . تاكوو هه‌نووكه‌ش چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسیی و ئایینیی له‌نێو عه‌ره‌ب به شیعه و سوونه‌وه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ویستێكی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورده .
كورد له ڕوانگه‌ی فارسه‌وه
به‌ڵام فارسه‌كان پێچه‌وانه‌ن و هه‌میشه‌ش پێچه‌وانه بوونه و قه‌د له مێژووی سیاسیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا فارسێك بوونی نه‌بووه یانخود هه‌ڵنه‌كه‌وتووه كه دان به بوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كورددا بنێت و كورد به شایانی خاوه‌ن ماف هه‌ژمار بكات ، هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به به‌شێك له ناسنامه‌ی فارس ئه‌ژمار كردووه و یارییان به چاره‌نووسی سیاسیی ، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كردووه . هه‌میشه زمانیان وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه‌سایه‌تییه‌كانی سیاسیی كورد به‌كار هێناوه ، قه‌د له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد و نوێنه‌رانی سیاسیی كورد له هیچكام له قۆناغه‌كانی سیاسیی و مێژوویی كوردستاندا ڕاستبێژ نه‌بوونه و هه‌میشه له ڕێگای زمانیانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر مێشك و هزری تاكی سیاسیی و ڕووناكبیری كورد و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر بزاڤی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی كورد داناوه ، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێ له‌و هۆكارانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه هه‌میشه سیاسییه‌كانی فارس سیاسییه‌كانی كورد به ساوێلكه پێناسه ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزر و ستراتیژیی سیاسیی كورد داده‌نێن . ئه‌م تاییبه‌تمه‌ندییه لاوازه له به‌شێك له سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها له هندێك هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نی كورد به‌دی ده‌كرێ و به‌داخه‌وه بینراوه كه چۆن خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان دۆڕاندووه یانخود چۆن شۆناسی كوردیان به فارسه‌وه گرێ داوه . پێوه‌ندی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی دراوسێ ئاساییه ، به‌ڵام به مه‌رجێك كه هیچكام له‌و نه‌ته‌وانه هه‌ول بۆ په‌راوێزخستن و ئاسیمیله كردنی یه‌كتر نه‌ده‌ن . له ڕه‌وتی مێژوودا كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ژیاون كه دواتر كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و خۆڕاگرنهبوونه و توواونه‌ته‌وه .
ئه‌م ئه‌زموونه له هه‌موو قۆناغێكی مێژوودا ده‌توانێ ڕووبدات و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخاته مه‌ترسی . وه‌ك ئاماژه ؛ له ماوه‌ی سی و پێنج ساڵی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك ڕووداو ڕوویان داوه كه كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر زمان و ناسنامه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان داناوه .
هه‌نووكه له كرماشان زمانی فارسی تاییبه‌ت به‌و شاره پێك هاتووه و كۆمه‌ڵێكی زۆر فارس و تورك ژیانی تێدا ده‌كه‌ن و خۆیان به‌خاوه‌ن ئه‌و خاك و ئاوه ده‌زانن و كوردیان پێ ده‌ره‌كیی و بێگانه‌یه . له شاری سنه‌ش به‌هه‌مان چه‌شن كاریگه‌ریی كولتووری فارس زاڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌نووكه و به‌پێی هندێك ئاماری ساڵی ڕابردوو له سه‌دا په‌نجای گه‌نجان چ كچ و چ كوڕی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ كچان و كوڕانی فارس‌دا ژیانی هاوسه‌رێتی پێك ده‌هێنن . له‌گه‌ڵ خاتوونێكی شاری سنه له پێوه‌ندی به‌و پرسه گفتوگۆم كرد و ، وتی : كه زۆربه‌ی كوڕانی فارس كهیسگهلی باشن بۆ زه‌واج و خاوه‌ن كار و سه‌رمایه‌دارن و دۆخی ئابوورییان له دۆخی ئابووریی كوڕانی كورد باشتره و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه كچانی كورد پتر ڕوو له فارسه‌كان ده‌كه‌ن و مه‌هاباد و شاره‌كانی دیكه‌ش به دۆخێكی له‌و چه‌شنه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و هه‌نووكه كولتووری كورد له‌ژێر مه‌ترسیی كولتووری گه‌وره‌شاره‌كان دایه و ئه‌مه‌ش پێویستی به شۆڕشێكی كولتووریی ، نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی هه‌یه كه پارێزگاری له ڕه‌سه‌نایه‌تیی كورد و ناسنامه‌ی چه‌ندین هه‌زارساڵه‌ی كورد بكات
درێژەی هەیە