ئەبوبەکر جاف : زمانی ھێزەکان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زمان و دەسبەسەراگرتن و ستراتیژی ھێزەکان .
” کێ دەست بەسەر زماندا بگرێت ، دەست بەسەر بووندا دەگرێت “
زمان ماھییەت و جەوھەرێکی نەگۆڕو ھەمیشەیی و ئـەبەدی نییە . زمانی وەک تەواوی بوون و ژیان لە ناو سەیرورە و فۆرمیولەبوون و شکڵوەرگرتنی بەردەوام و جیاوازدایە . پەیوەندی زمان و بوون و ئـێمە لە ناو کۆنتێکست و ئـەو ھێزانەدایە کە کۆنتێکستێک ڵێک دێنن . کۆنتئـکستەکانیش لە بنچینەو ۆەسڵدا بەرھەمی ھێزە و پەیوەندی ھێزو ململانێی ھێزەکان . پرۆسەی ناونان و ناولێنان و لە ناو خستن و ناولێنانەوە لە ناو ھێزەکاندایە . ناو و ماناپێدان و ناولێنان کردەیەکی ترانسدێنتاڵی و ستونی نییە ، کردەیەکی ئـاسۆیی و بەرکەوتنی ھێزەکانە . زمان مالی بوونە بەڵام ماڵێک کە لە ئـاستێکی ئـۆنتۆلۆژیشدا ھێزەکان فۆرم و ماناو ئـاست و شڵوەرگرتنی پێ دەبەخشن . زمان بوونێکی دەرەکی نییە لە دەرەوەی ھێزو ستراتیژێتی زاڵبوون و ھەیمەنە کردندا . واتە ناونان و ناو لێنان و زمان گەمەو یارییە بە مەبەستی ھەیمەنە کردن ، بە مەبەستی زاڵبوون و ڕامکردن و دەستبەسەراگرتن . ناوێکی زۆر باو و دەرکەوتوو، بەرھەمی ھێزێکی زاڵ و بەھێزو یاریکەرو گەمەکەرێکی بەھێزە. لە ناوچوون و ئـاوابوون و کەوتنی ھەر ناوێکیش بەرھەمی ئـاوابوون و شکست و نووشستی ھێزێکە کە لە ناو ململانێ و بەریەککەوتنی ھێزەکاندا شکستی خواردووە و ئـاوابوو، بەڵام بوونێکی پۆتۆنسیالییانەی دەمێنێت تا ئـەو کاتەی ھێزەکە بە فۆرمی دێکە دەگەڕێتەوە و ناو و ناولێنانەکە دەگەڕێنێتەوە بەڵام بە حیکایەت و سەرمایەو ڕستەو ئـاستی سێنتاکی نوێ و بڕێکیش جیاوازەوە . بەڵام وەک خۆی دوبارە نابێتەوە .” لێرەدا گەڕانەوەی ھەمیشەیی نیتچەگەڕانەوەی ھەمان شت و ھەمان فۆرم نییە ، گەڕانەوەی ھەمیشەیی و ئـەبەدی نیتچە وەک دولوز دەڵێت : گەڕانەوەی جیاوازو جیاوازی ڕەھسیە ، جیاوازی بە ڕەھایی دەگەڕێتەوە بە فۆرمی جیاوازتر “. زمانیش مەحکومە بە جەبری ھێزو سەیرورەی ھێزەکان و ھێزی سەیرورە .

” گەرەنتی “
گەرەنتی و گەرەنتیکردنی کەس و شت و پەیوەندییەک بەرھەمی کۆنتێکستی نوێ و ھێزی نوێی دونیاو دونیای ئـێمەیە . گەرەنتی و زەمانی شتێک لە ناو مۆدێرنیتێی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیای بازاڕدایە . واتە بەرھەمی کاپیتالیزمی بازاڕوو مارکیتنگی دونیای کاپیتالیزمی ئـێستایە . کەپیتالیزم مامەڵەیەکی ئـیماناسییە لە گەڵ قوڵپدان و فیچقەی ئـارەزووەکانماندا ، کەپیتالیزم نە سیستەمەو نە ستراکتور ، پرۆسێسیوسە لە ناو قەڵەمڕەویی دروستکردن و قەڵەمڕەویی دروستکردنەوەدا . ئـەفسون و ئـەفسانەیی کەۆیتالیز قودرەت و مەقدیرەتی سنوربەزاندنە زۆر بە خشکەیی بە شێوەک توشی بەربەست و ئـاستەنگ دەبێتەوە ، یاخود قودرەتی تێکشکاندنی بەربەستەکانی لە ھەر گوتارێکی ئـیدۆلۆژی زیاترە . تەنانەت بەرھەڵستیی و بەرەنگاریی و وەستانەوە شۆڕش و شۆڕشگێڕبوون دژ بە کەپیتالیزم و پێدراو و دراوەکانی مەحکومە بە تێکەڵبوون و شوناسوەرگرتن لە تەکنیک خەیاڵ و فەزای کاپیتاڵیستی . بە تایبەت ئـەو حیکایەتە شۆڕشگێڕیی و یاخیبوونە گەورەو شۆڕشگێڕیی و مەزھەبیانەی کە ھەڵگری سروشتی جەنگ و شەڕی سەراپاگیرو ئـاشکراو سوپای دیارن . بەھەر حال ئـەمە لە جێگەیەکی دیکەدا دێینەوە سەری .
گەرەنتی و شمەکی گەرەنتیکراو سەر بە دونیای نوێی ئـێمەیە . کڕینی ئـامێرێرێکی تەکنیکی لە ناو بازاڕو ئـابوری بازاڕدا سەر بە چەند دەیەیەکی کەمی مێژوەی ئـێمەیە . سەردەمی شمەک بە شمەک و شت بەشت و موقایەزە لە دونیای ئـێمەدا لە سەر بنەمایەکی ( مۆراڵیی و ئـاینی ) بەند بوو . لە سەر جۆرە ” متمانەیەک ” کە سەر بە کاپتالیزمی بازاڕو سودو قازانجی کتوپڕ نییە. گەرەنتی و گەرەنتیکردن لە ناو ” ئـیتیکی شمەک و سەرمایەی بازاڕو سەرمایەی پیشەسازیدایە ” ئـەمەش گواستنەوە ئـاماژەو ژێمای دۆخێکی نوێی سۆسیۆلۆژی دونیای ئـێمەیە لە گەڵ کەپیتالیزم و بازاڕق مارکیتینگدا . لە دونیای پێش چەند دەیەیەکی ڕابووردی ئـێمەدا کەفالەت و وەکالەت تەنیا لە سەر سەرمایەی ” مەعنەویی و ڕەمزی ” کەسێک بیناکرابوو . واتە کەشێک دەکرا بە وەکیلی ھێناوەو باشی و چاکی شمەک و پەیوەندیی و دروستکردنی پەیوەندییەک کە ، سەرمایەیەکی مەعنەویی و ڕەمزیی ھەبوایە لەسەر ڕاستگۆیی و خانەدانیی و متمتمانە بینا کرابێت . بەڵام دواتر وەکیل و کەفیل و بریکار دەبوایە خاوەنی ” بوونێکی ماتریالیی بوایە ” لە ئـەرزەو خانوو باخ و باخات و … ئـەمەش سەرەتای گوستنەوەی دۆخێکی سۆسیۆلۆژییە بۆ دۆخێکی نوێی سۆسیۆلۆژی کە بەرھەمی بەرکەوتنی دونیای ئـێمە بوو لە گەڵ دام و دەزگای نوێی مۆدێرن و دراوی ناو مۆدێرنیتێ . گەرەنتی ئـێستای دونیای ئـێمە بەرھەم و دەرئـەنجامی جیھانگیریی بازاڕو کەپیتالیزمی بازاڕییە . گەرەنتی ڕۆژو مانگ و نیشانەی مارکەو کارخانەو کۆمپانیاگەلێکە کە مۆراڵی کردووە بە ئـیتیک و ئـیتیکیش لە سەر زەمەنێکی نا مۆراڵی بەندە . گەرەنتی سەر وەک وشەو وەک کوالێتی شمەک و تەنانەت مرۆڤیش سەر بە دۆخێکی نوێی دونیای سۆسیۆلۆژی ئـێمەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت