Mome-kujawakan

مۆمه‌ كوژاوه‌كه‌

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وه‌رگێرانى ‌له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌ : كامران وریا قانع

كابرایه‌ك ته‌نها كچێكى بچوكى هه‌بوو, ته‌نها بۆ ئه‌ویش ئه‌ژیا , زۆر یه‌كتریان خۆش ئه‌ویست . ئه‌م شازاده‌یه‌ى باوكى قه‌ده‌ر نه‌خۆشى ئه‌خات , باوكه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستى هات بۆ چاره‌سه‌رى كردى , وه‌كو شێتى لێهاتبوو , سه‌فه‌رى به‌هه‌شت و دۆزه‌خی ئه‌كرد تاكو ته‌ندروسى بۆ كچه‌كه‌ى بگه‌رێنێـته‌وه ‌, به‌ڵام دواجار شازاده‌ى بچوك باوكى به‌ یه‌كجارى به‌جێهێشت .
ئه‌م باوكه‌ غه‌مباره‌ به‌ مردنى كچه‌كه‌ى له‌ هه‌موو شتێكى ژیان پاشه‌ كشێى كرد , نه‌ چیترهاورێكانى ئه‌بینى , نه‌ ده‌چووه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى , نه‌ هیچ چالاكیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو , به‌رده‌واميش چاوى فرمێسكاوى بوو .
شه‌وێك باوكه‌كه‌ خه‌ون ئه‌بینێت , له‌ خه‌ونیدا له‌ به‌هه‌شت ئه‌بێت , هه‌موو منداڵه‌ بچوكه‌كان له‌ شێوه‌ى فریشته‌ به‌ ریزێكى درێژ ئه‌رۆیشتن له‌ دۆخێكى ئاهه‌نگئامێز ‌. هه‌ر یه‌كه‌و مۆمێكى داگیرساوى به‌ ده‌سته‌وه‌‌ بوو , ئه‌وه‌ى سه‌رنجى كابراى راكێشا له‌ ناو ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ كچێكى بچوكى تیا بوو مۆمه‌كه‌ى كوژابوه‌وه ‌, كابرا كاتێك لێ نزیك بوه‌وه‌ ته‌ماشاى كرد كچه‌كه‌ى خۆیه‌تى و زۆر دڵ ته‌نگ بوو وتى : په‌پوله‌ى بابى ‌‌ بۆ مۆمه‌كه‌ى تۆ كوژاوه‌ته‌وه‌ ؟ كچه‌ فریشته‌ وتى : بابه‌ گیان فرمێسكه‌كانى تۆ ناهێلێت مۆمه‌كه‌ى من داگیرسێت به‌رده‌وام ئه‌یكوژێنێـه‌وه‌ .
كاتێك كابراكه‌ هه‌ستا له‌خه‌و یه‌كسه‌ر هه‌ستى كرد به‌م جۆره‌ ژیانه‌ى ئێستایی و به‌ فرمێسكه‌كانى به‌رده‌وام مۆمى كچه‌كه‌ى ئه‌كوژێنێـته‌وه‌ , بریارىدا دووباره‌ ژیانى ده‌ست پێبكاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایی بژى , چی تر كچه‌كه‌ى دڵشكاو نه‌كات .
مردنى كه‌سه‌ ئازیزه‌كانمان بێ تاقه‌ته‌مان ئه‌كات , به‌ڵام نابێت ژیان بوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى ئازیزانیش له‌ دنیاكه‌ى خۆیان ئاسووده‌ بن , پێویسته‌ ئێمه‌ش ژیانى خۆمان خۆش بوێت .